
شاندی ئاشتی هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی دەدات
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە و هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەدەن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە و هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەدەن.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد ڕێگە بە کۆنسێرتی هونەرمەندی بیانی نەدەن.

ژنان بۆ بەشداربوون لە "کۆبوونەوەی بەرفراوانی ژنان" لە زۆربەی ناوچەکانەوە بەڕێکەوتن تا بڵێن "ئێمە دەست لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ بەرنادەین".

شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، لە هەولێر سەردانی هەدەپەی کرد و هاوخەمی و پشتگیری خۆی بۆ هەدەپە دەربڕی بەبۆنەی ئەو هێرشەی کرایە سەر بارەگاکەیان لە ئیزمیر.

لە ئاهەنگێکدا لە شارەدێی تەقتەق لە کۆیە، دەستڕێژی گولـلە لە ژنێک دەکرێت و دەکوژرێت.

لەمیعە عەباس عەمار دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا و لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

شاندی ئاشتی و ئازادی سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان کرد و لەگەڵ تۆڕی ڕێکخراوەکانی کوردستان کۆبوونەوەیان کرد.

ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر بارەگای هەدەپە و دەنیز پۆیرازی ئەندامی هەدەپەی تیرۆر کرد، ناوی ئۆنور گەنجەرە و دەستگیرکرا.

شاندنی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان لە درێژەی سەردانەکانیاندا ئەمڕۆ چوونە دەربەندیخان و لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا کۆبوونەوە.

دەنیز پۆیرازی ٤٠ساڵ کە دوێنێ لەلایەن فاشیستێکەوە لەناو بارەگای هەدەپە شەهید کرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی بوجا کایناکلار لە ئیزمیر بە خاک دەسپێردرێت.

دوای تەقەکردن لە چێشتخانەیەک لە باگلاری شاری ئامەد، ژنێک لە باڵکۆنی ماڵەکەیاندا فیشەک بەر قۆڵی کەوت و بریندار بوو، بەپێی زانیارییەکانیش پۆلیس تەقەی بە ئاسماندا کردووە و بەو هۆیە ژنەکە بریندار بووە.

ئەو ژنانەی پێشتر ڕێگایان پێنەدراوە مۆڵەتی ماتۆڕسوارییان پێبدرێت و لێیبخوڕن، بوونە ئامڕازێک بۆ کۆکردنەوەی هاوڵاتیانی ئێران بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بە بەشداری هەزاران کەس لە هونەرمەندان، نوسەر و چالاکوانان و هاوڵاتیان ڕێپێوانێکی جەماوەری دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدرا، توێژە جیاوازیەکانیان داواییان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی جدی نیشانبدات.

دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و زاراوە یاساییەکان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و دادوەرەکان ئەنجامدرا، باس لە زمانی کوردی و ڕەوشی زمانی کوردی لە نوسراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و وشە یاساییەکانی زمانی کوردی کرا. سلێمانی

شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی باشوری کوردستان و گرنگی هاتنی شاندی ئاشتی کرد.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی، سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی "بژوێن عوسمان" ئەو ژنەی لە گوندی عەزیز ئاوا سوتێندرابوو ڕاگەیاند، کە هەرسێکیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. ناوەندی هەوا

شاندی ئاشتی و ئازادی لە زنجیرە کۆبوونەوەیەکدا کە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی باشوری کوردستان ئەنجامی دەدەن، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لەگەڵ ڕێکخەری ئەو بزووتنەوەیە کۆبوونەوە. سلێمانی

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشنا عەبدوڵا باس لە قۆرخکردنی کورسیی زانکۆکان لەلایەن حزبەکانەوە دەکات و لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێکی ئامادەکراو بڵاودەکاتەوە.

گەلاوێژ هەمزە، کچی پێشمەرگەیەکەی شەهید دەڵێت: لەسەر ئەوەی وتم شانازی بە شەهیدبوونی باوکم ناکەم کە لە شەڕی براکوژیدا شەهید بووە، هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت.

ڤینۆس ویلیام –یاریزانی تێنس