بڕیاردرا ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە خەرج بکرێت
بڕیاردرا مانگانە بڕی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

ناوەندی هەواڵ
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد سەباح، ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بڕیاری ژمارە ٧٢٩١ کرد و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوە، تێیدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کە نەخۆشخانەکانی نانەکەلی، رزگاری (هەولێر) ، هیوا (سلێمانی)، ئازادی (دهۆک) دراوە.
هەر بەپێی نووسراوی ژماره ٧٢٩٣ سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی ملیارێک ٢٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دیناری مانگانە دا لە بری نۆڕینگە (بدل عیادە)، کە لە نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان، وردەکاریی خەرجکردنەکەی ڕوونکراوەتەوە.
ت.پ