ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 993 لە 1.031

28 حوزەیران 2021

  1. ژنان ڕێگای میترۆباس دادەخەن

    ژنان ڕێگای میترۆباس دادەخەن

    خوێندکارانی زانکۆ بۆ ئەوەی لە ١ی تەمموزدا لە مەیدانی تەقسیم-ی ئیستەنبوڵ چالاکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ ببەستن، رێوشوێنی میترۆباسیان داخست، بۆ ئەوەی لە مەیدانی تەقسیم-ی ئیستەنبول رێپێوانی ناڕەزایی ئەنجام بدەن.

27 حوزەیران 2021

  1. ئێستا کاتی هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانییە

    ئێستا کاتی هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانییە

    دادگای دووی تێهەڵچوونەوەی هەولێر، کۆتا ڕێگای یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان لە پارێزارانی کەیسەکە داخست، ئێستاش کاتی نیشاندانی هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانییە.

  2. سەرۆکی زانکۆی تانتا ڕووداوی "کچە عەزی لەبەرەکە" بۆ داواکاری گشتی ڕووندەکاتەوە

    سەرۆکی زانکۆی تانتا ڕووداوی "کچە عەزی لەبەرەکە" بۆ داواکاری گشتی ڕووندەکاتەوە

    سەرۆکی زانکۆی تەنتا لە وڵاتی میسڕ، داوای لێکۆڵینەوە لە داواکاری گشتی دەکات لەسەر سکاڵای حەبیبە زەهران، دوای ئەوەی لەلایەن چاودێرانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانەوە لەسەر پۆشینی جلوبەرگ قسەی بەرامبەر دەکرێت.

26 حوزەیران 2021

  1. وۆرکشۆپێک بۆ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدرا

    وۆرکشۆپێک بۆ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدرا

    لە بەردەوامی ۆرکشۆپەکانیاندا بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارە یاسای خانەنیشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوی دابین ۆرکشۆپێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدا.

  2. پانێڵێک دەربارەی چۆنیەتی پەرەپێدان و چاککردنی شەڵتەرەکانی ژنان بەڕێوەچوو

    پانێڵێک دەربارەی چۆنیەتی پەرەپێدان و چاککردنی شەڵتەرەکانی ژنان بەڕێوەچوو

    هەتا ئێستا هاوڵاتیان لە جێگا و وشەی شەڵتەر تێنەگەیشتوون، بۆیە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ تێگەیشتن لە وشەی شەڵتەر گرنگی خۆی هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕێکخراوێکی ژنان بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ژنانی ناو شەڵتەرەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دانیشتنێکی کراوەیان ئەنجام دا.

  3. کۆڕبەندی ژنانی میدیاکار، بە مەبەستی پاراستنی جێندەر لەناو ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەچوو

    کۆڕبەندی ژنانی میدیاکار، بە مەبەستی پاراستنی جێندەر لەناو ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەچوو

    کۆڕبەندێکی دەربارەی "چۆنیەتی پاراستنی جێندەری لە ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسیدا" لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، هەروەها بەهۆی ئەو جیاوازییە جێندەریانەی لەناو ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە ڕاگەیاندنکارەکان بە پێویستی دەزانن ڕاهێنان بە ڕۆژنامونوسان بکرێت و لە پرسی جێندەری تێبگەن.

  4. ٣٠٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و جیهان تەنها سەیری ئەم تراژیدیایە دەکات

    ٣٠٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و جیهان تەنها سەیری ئەم تراژیدیایە دەکات

    وتەبێژی کۆمسیۆنی کۆچبەران و پەنابەرانی هەدەپە گولسەوم ئاغوئۆغلوو و ڤێلی ساچلەک، دوای ئەوەی کەشتییەک لە کەناراوەکانی یەمەنەوە کەوتووەتە ژێرئاوەوە لەبارەی مردنی ٣٠٠ کۆچبەرەوە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، "مردنی ٣٠٠ کەس ڕووداوێک نییە، بەڵکو کوشتارێکە کە بەهۆی سیستمی سەرمایەدارییەوە دروست بووە، بەداخەوە جیهان تەنها سەیری ئەم تراژیدیایە دەکات وڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەیەوە تەنها ڕاپۆرت دەدەن و هیچی تر".

  5. ڕاپۆرتی مانگانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوکرایەوە

    ڕاپۆرتی مانگانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوکرایەوە

    تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی مانگانەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە لە ماوەی مانگێکدا ٥ ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و دوو زیندانیش لە بۆکان و ورمێ بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە زیندان گیانیان لەدەستدا.