
خوێندکارێکی زانکۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ئێوارەی دوێنێ ژنێکی گەنجی خوێندکار لە زانکۆی کۆمار، لە بەشە ناوخۆییەکەیاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکە نەزانراوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ئێوارەی دوێنێ ژنێکی گەنجی خوێندکار لە زانکۆی کۆمار، لە بەشە ناوخۆییەکەیاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکە نەزانراوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان خرایەڕوو کە نەبوونی خزمەتگوزاری و قەیران و هاوسەرگیری پێشوەختە بەشێکن لە هۆکارەکان.

کچێکی هیندی ئاوارە سەدان پیاوی تۆمەتبارکردووە بە دەستدرێژیکردنە سەری لەنێویاندا دوو ئەفسەری پۆلیسی تێدایە، ئەمەش بە تراژیدیترین ڕووداو لە مێژووی وڵاتەکەدا دادەنرێت.

قودرەت عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی سارای دژ بەتوندوتیژی ئاماژەی بەوەکرد،دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە و لەڕێگەی ئەو هەڵمەتەوە توندوتیژی هەڵدەوەشێتەوە و وتی: "بۆ ڕۆژی بەرخۆدانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە 25ی تشرینی دووەم هەڵمەتەکەمان دەستپێکردووە، ئەم هەڵمەتە دەبێتە چارەسەر بۆ کێشەکان و توندوتیژی دژ بە ژنان و کۆمەڵگا".

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "چەندەھا لێدوانی سەیر و سەمەرەمان بیست لەبارەی ھۆکاری کۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێم، بەڵام نەمانبینی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لەو گرفت و ھۆکارانە پێک بھێنرێت کە دەبنە ھۆکاری کۆچیان".

سوهەیلا حیجاب، کە لە ئێران دەستگیرکراووە، لە زیندانی قەرچاخەوە بە زۆر گواسترایەوە بۆ زیندانی سنەو بەهۆی توندوتیژییەوە لە زیندانەکانی ئێران دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

چەند مانگێک دوای ئەوەی موهەدی میرزایی بوو بە یەکەم ژنی فڕۆکەوانی ئاسمانی بازرگانیی ئەفغانستان، تاڵیبان کابولی داگیرکرد، موهەدی کە ئێستا وەک پەنابەرێک لە بولگاریایە سوورە بۆ دووبارە فڕین.

لە غەزە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەلایەن مامیەوە دەستدرێژی کرایە سەر و فاتمە عاشوور، پارێزەر و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ، دەڵێت: "دەقی یاسای سزادانی فەلەستینی هانی جێبەجێکردنی ئەو تاوانە دڕندانە دەدات، دەستتێوەردانی زۆری مەلاکان و ڕیفۆرمخوازان و موختارەکان هەیە" و ئاماژەی بەوەدا کە چەندین حاڵەتی دەستدرێژی منداڵان و هەراسانکردن لە هەمان خێزاندا روویداوە و هەروەها کوشتن هەیە بەڵام تاوانبارەکان سزانادرێن، لەو ڕووداوەدا مامەکەشی تاوانبارە و لەناو هێزەکانی پۆلیسدا کاردەکات.

لە تورکیا و باکوری کوردستان کە کۆمەڵکوژکردنی ژنان بەردەوامە، لە ماوەی٢٤ کاتژمێردا لە باتمان، ئەنتەپ و قەیسەری سێ ژن کوژران.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تاوانبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە ماددەی ٣٩٣ دەدرێتە دادگا، ماددەکەش تایبەتە بە دەستدرێژی سێکسی.

لەو کاتەوەی کە تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، ژنانی چالاکوانیان کوشتووە و هەموو جۆرە سیاسەتی ستەمیان لە دژی ژنان جێبەجێ کردووە سەرەڕای هەموو جۆرە سیاسەتێکی تۆقاندن، ژنانی ئەفغانی بەردەوامن لە بەرخۆدان، سێلای غەفار، وتەبێژی پارتی هاوخەمی ئەفغانستان "SPA " دەڵێت: "ژنانی ئەفغانی هەرگیز سەر بۆ رژێمی تاڵیبان نەوی ناکەن، گروپە کۆنەپەرستەکانی وەک تاڵیبان ناتوانن دەنگی ژنانی ئەفغان کپ بکەن، کاتێک ستەم دەکرێت، بەرخۆدانیش هەیە".

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوی بۆ فەرمانگە و گەنجینەکان ناردوە بۆ ئامادەکردنی زانیاری فەرمانبەران، بەڵام فەرمانبەران متمانە ناکەن و داوادەکەن هەرچی زووترە بکرێنە هەمیشەیی.

مانگی سوری کوردستان کەمپەینی هاوکاریکردنی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا-پۆڵەندای ڕاگەیاند و داوای بەشداری بەرفراوانی کوردان دەکات.

لە درێژەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم تێکۆشانی دژ بە توندوتیژی بۆسەر ژنان لە مەیدانەکان دەبن و تا سەرنج ڕابکێشنە سەر توندوتیژییەکان، ژنانی باتمان، شرناخ، ئامەد و ماردین بەرنامەی ٢٥ی تشرینی دووەمیان ڕاگەیاند و داوای بەشداربوونی چالاکییەکەیان کرد.

لە حەلەبەوە بۆ شەهبا، لە کۆبانێوە تا حەسەکە، تل تەمر و قامیشلو، ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێپێوانی جەماوەری دەستیان بە دووەمین هەنگاوی "کات کاتی ئازادییە" کرد.

ئەمڕۆ لە تونس هەڵمەتێک بۆ تواناسازیی ئابووری ژنان دەستیپێکرد، لە هەڵمەتەکەدا ٢٠ ژن فێر دەکرێن بەم مانایە، ڕاهێنانەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبن.

هیچ زانیارییەک دەربارەی زیندانی سیاسی خەدیجە مەهدی پور نییە و هیچ هۆکارێکیش لەبارەی زیندانی کردنی نەخراوەتەڕوو.

لە ناوچەی سور-ی سەر بە ئامەد باوکێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵەکەی دەستگیرکراوە، بەپێی راپۆرتەکان منداڵەکە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، باس لەوە کراوە ئەو باوکە چەندین ساڵە توندوتیژی بەرامبەر منداڵەکان و هاوسەرەکەی کردووە.

دەلیلا حاجی حامید دشێشی، دایکى مەلا نەزیر کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانى بادینان، کۆچى دوایی کرد.

ناڕەزاییەکانی ژنان دژی ئەو حیجابەی کە لەلایەن زانکۆی تارانەوە سەپێنراوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکی هەروەها چالاکوانان، ڕۆشنبیران، ڕێکخراوە کرێکارییەکان، وەرزشوانان و هونەرمەندان پشتگیری دەکەن.