
ڕوپاک ئەحمەد: لەلایەن ھێزە ئـەمنیەکانەوە ھەڕەشەی دەستگیرکردنمان لێ کرا
ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئـەندامی پەڕلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەم لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکراوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئـەندامی پەڕلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەم لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکراوە.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە بولگاریا ٤٥ کەس کە ١٢ منداڵیان تێدایەو لە پاسێکی گەشتیاریدا بوون، گیانیان لەدەستدا.

ماوەی سێ ڕۆژە خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەسەر شەقامن و داوای خەرجکردنی دەرماڵە و پێدانی مافەکانیان دەکەن، لەبەرامبەردا دەسەڵات هێرش دەکاتە سەریان.

یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆ لە باکوری سوریا بەڕێوەدەچێت و لە سێیەمین ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا لە شاری تەبقا لە ڕێگەی شانۆییەک بە ناوی "هۆنینەوەی دۆزەخ" بەردەوام بوو.

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، پەیامنێر ژیان عەلی لە لایەن حکومەتی بیلاڕووسیاوە دەستگیرکراوەو داوا دەکات دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

زەینەب سیری، ژنێکی تەمەن ٢٩ساڵە و خەڵکی باکوری کوردستانە و نزیکەی چوار ساڵە لە گوندی ژنوار دەژی، باس لە چیرۆکی خۆی دەکات کە چۆن توندوتیژی قبوڵ ناکات و بەرەو ئازادی خۆی بەڕێکەوت، هەروەها هیوای خواست کە ژنان پێشبکەون و بەهێزبن بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت توندوتیژی بەرامبەریان بکات و خۆیان بکەنە کۆیلە.

ژمارەیەک لەچالاکوانانی عێراق دژی هاوسەرگیری کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند پەسەندکردنی ئەو هاوسەرگیرییە دەستدرێژی سێکسییە بۆ سەر منداڵان.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کاتی خۆپیشاندانی خوێندکاران لەبەردەم زانکۆی سلێمانی گرژیی لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنیەکان دروستبوو چەند خویندکارێکیش برینداربوون، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیەکدا توندوتیژیی ڕەتدەکاتەوەو دەڵێت: "هێزە ئەمنیەکان بە داری کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژیان بەرامبەر خوێندکاران بەکارهێناوە".

نورجان یاڵچین رۆژنامەنووس کە ئەمڕۆ دادگایی کرا، سزای سێ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە کاردانەوەی ئەو سزایەدا هاوپەیمانی ژنان لە رۆژنامەگەریدا داوا دەکات دەستبەجێ بڕیارەکە پوچەڵ بکرێتەوە.

خۆپیشاندانی خوێندکاران لە بەردەم زانکۆی سلێمانی گرژی لێکەوتەوەو خوێندکارێکی کچ بە گولـلەی پلاستیکی برینداربوو.
خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی شارو شۆچکەکان بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵ خۆپیشاندان دەکەن و لە سلێمانی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خوێنکاریان بریندار کرد.

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیان گردبوونەوە و ڕێگەی هاتوچۆیان کرد، خوێندکاران داوا دەکەن کە دەرماڵەکانیان بۆ خەرجبکرێت، لەسلێمانی هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕووی خوێندکاران بوونەوە و ژمارەیەک خوێندکار بریندار بوون.

یاسای نوێ بۆ سنووردارکردنی دەرکەوتنی ژنان لە تەلەڤزیۆن لە ئەفغانستان ڕاگەیەندراو ئەو فیلمانە قەدەغە کرا کە ژن ڕؤڵی تێدا دەبینێت.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، ٢٠ی تشرینی دووەم، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی هەرێمی جزیرە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی منداڵان لە هەرێمەکە بڵاوکردەوە.

لەبارەی هۆکاری توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان لە یەکێک لە شوێنە کۆمەڵایەتییەکان سینەفزێۆنێک پێشکەشی پیاوان کرا.

هەزاران منداڵ لە کۆبانێ بە دروشمی "پاراستنی منداڵان مەرجی سەرەکیی بنیادنانی کۆمەڵگایە" ڕێپێوانیان کرد.

لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە وڵاتانی ئەوروپا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

دۆسیەیەکی نوێ سەبارەت بە چالاکوانانی زیندانیکراوی ئێرانی ڕاحلە ئەحمەدی کرایەوە و کەیسەکەی نێردراوە بۆ دادگای ئێڤین.

لەچوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، یەکێتی ژنان کورد گردبوونەوە.

ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەپێی کارنامەی پەرلەمان کۆبوونەوە لەسەر چەند پێشنیاز و پێشنیارە یاسایەک دەبێت.