باوکێک بەهۆکاری دەستدرێژی دەستگیر کرا
لە ناوچەی سور-ی سەر بە ئامەد باوکێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵەکەی دەستگیرکراوە، بەپێی راپۆرتەکان منداڵەکە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، باس لەوە کراوە ئەو باوکە چەندین ساڵە توندوتیژی بەرامبەر منداڵەکان و هاوسەرەکەی کردووە.

لە ناوچەی سور-ی سەر بە ئامەد باوکێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵەکەی دەستگیرکراوە، بەپێی راپۆرتەکان منداڵەکە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، باس لەوە کراوە ئەو باوکە چەندین ساڵە توندوتیژی بەرامبەر منداڵەکان و هاوسەرەکەی کردووە.
مەدینە مەمەدئۆغڵۆ
ئامەد - ژنان و منداڵان لە تورکیا سەلامەت نین، منداڵان لە ماڵ و قوتابخانە و خول و بەشەناوخۆیی و زۆر شوێنی تر تووشی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی دەبنەوە، لە کاتێکدا ژنان دەکوژرێن و دەستدرێژی دەکرێنە سەریان و توندوتیژی سیستماتیکیان لێ دەکرێت بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "IHD " لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاویکردۆتەوە، تورکیا لەسەر ئاستی جیهان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە ئاستی سێیەمدایە.
پزیشکەکان دەستدرێژیی سەر منداڵانیان ئاشکرا کرد
لە ناوچەی سور-ی ئامەد، لە مانگی تشرینی یەکەمدا منداڵێک لەلایەن دایکیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، دوای ئەوەی تووشی ئازاری گەدە بوو دوای تاقیکردنەوەکانی نەخۆشخانەکە دەرکەوت کە منداڵەکە چوار مانگ دووگیان بووە کارمەندانی تەندروستی ڕووداوەکەیان بە پۆلیس ڕاگەیاندووە باوکی منداڵەکە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ کچەکەی دەستگیرکرا.
باوکەکە دوای گەواهیدانەکەی لە بنکەی پۆلیس دەستگیرکرا
منداڵەکە لە کاتێکدا کە باوکەکە بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵەکەی" دەستگیرکرابوو، خرایە ژێر چاودێرییەوە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ئەندامانی خێزانەوە گەیشتوون، ئەو پیاوە بەردەوام توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵەکان و هاوسەرەکەی کردووە.
"توندوتیژی دژی منداڵەکان و هاوسەرەکەی بەکارهێناوە"
کەسوکاری منداڵەکە بۆ نوژنها وتیان: "باوکەکە بەردەوام توندوتیژی دژی منداڵەکانی و هاوسەرەکەی بەکارهێناوە هاوسەر و منداڵەکانی ئێستا قسە لەگەڵ هیچ کەس ناکەن ئەوان هیچ لەبارەی ڕووداوەکەوە ناڵێن ئەو منداڵە ئێستا لەژێر چاودێریدایە لە کاتێکدا باوکەکە لە زینداندایە".