
ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ ژیانی لەدەستدا و هۆکارەکەی نازانرێت
ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ دەوترێت لە نهۆمی ١١ی شوقەکەیانەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، کە یەکێک بوو لە ژنە دیارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ دەوترێت لە نهۆمی ١١ی شوقەکەیانەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، کە یەکێک بوو لە ژنە دیارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەئامانجگرتنی ژنان لە جیهاندا ئامرازێکی کۆمەڵگەی کۆنەپەرستانە کە ژنان وەک لاوازترین بوونەوەر دەبینن، ڕەوایەتی بە ڕێگریکردن و بەڵادەستبوون و کۆنترۆڵ و ئیستغلالکردنی ژنان دەدەن.

یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە لە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە بەشی ٧ی کامپی هۆل چەند ژنێکیان ڕزگارکرد کە لە چادرێکدا کەلەپچە کرابوون و ئەشکەنجە دەدران.

دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ هەزار و ٨٠٠ دەنگدەری ساختەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی ڕابردوو دەرکرد و زۆرینەیان لە هەولێر و دهۆکن.

ژنانی ئێزدی کە بەشداربوون لە سێهەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان، جەختیان لە گرنگیی کۆنفرانس کردەوە و ڕایانگەیاند، تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی بە ژنانی جیهان دەناسێنن.

بە بەشداری نزیکەی ٣٠ وڵاتی جیهان بە دروشمی "پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ ژنان" لە تونس، سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی جیهان دەستیپێکرد و ژنان لە بارەی ئامانجەکانیانەوە بۆ نوژنها قسە دەکەن.

چالاکییەکانی سێهەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنان بە ڕێپێوانێک و بە دروشمی "پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ ژنان" دەستیپێکرد، نوێنەری نزیکەی ٣٠ وڵات بەشدارییان تێداکرد و لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "شۆڕشی ژنان ئەرکە" بەرز کرایەوە.

گروپی پشتیوانی ژنانی ئەفغانستان داوایان لە ڕۆزا ئۆتونبایڤا کرد کە پشتیوانی لە مافەکانی گەلی ئەفغانستان بکات بەتایبەتی ژنان.

دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی لە شاری سلێمانی لەبەر بێ ئاوی و نەبوونی خزمەتگواری گردبووەنەوە.

فەرمانی دەستگیرکردن سەبارەت بە سەمرا گوزەل دەرکرا و دوێنێ دوای لێدوانی داواکاری گشتی لەگەڵ داوایەکی دەستگیرکردندا ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە دەستگیرکرا.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی گرنگی سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی پەسەند کرد.

لە میانەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا فەرماندەکانی یەپەژە، ژیان تۆڵهەڵدان، ڕۆژ خابور و بارین بۆتان، کە بە نوێنەرایەتی یەپەژە بەشدارییان لە کۆڕبەندی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردبوو شەهید کران، ئەمڕۆ مەڕاسیمی چلەیان کرایەوە.

بەهۆی لافاوەوە لە سودان ١٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ هەزار و ٣٢٨ خانوو وێران بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆزا ئۆتونبایڤای وەک نوێنەری تایبەتی ئەفغانستان و سەرۆکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کابول دەستنیشانکرد.

مانگی سوری کوردی خزمەتی ئەو خێزانانە دەکەن کە لە کامپی هۆلدا نیشتەجێن و ڕایانگەیاندووە، کە هەرچەندە لە مەترسیدارترین کامپدا کار دەکەن، بەڵام ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل بەردەوامە و لە ٩یەمین ڕۆژدا ژنێکی ئێزدی ڕزگار کرا و ٣٣ ناوەندی پەروەردە و ڕاهێنانی شانەکانی داعش لەناوبران.

بۆ پێنجەم مانگی لەسەریەک ئاماژهكانى ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان-فاو دابەزینی نرخی خۆراکی لە جیهاندا تۆمارکرد.

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کامپی پەنابەرانی ئێزدی باجد کەنداڵ کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠ چادر سووتا.

لە ماوەی ٥ ساڵدا دەوڵەتی تورکیا ١٢ جار هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردووەتە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمور.

رەغد ئەحمەد، كە لە كەمپی ئەلهۆل دەژی، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێت، هەروەها هەڕەشەی رادەستكردنی بەكرێگیراوانی داعشی لێدەكرێت.