
ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی بەردەوامە، چەندین چەک و تەقەمەنی دۆزراونەتەوە
لە ١٤یەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی کە لەژێر زەویدا شاردرابوونەوە، دۆزرانەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە ١٤یەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی کە لەژێر زەویدا شاردرابوونەوە، دۆزرانەوە.

داواکاری گشتی داوای سزای زیندانی ٤٣ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژ بۆ لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە کرد و تێکۆشانی ژنان بە تاوان دانرا.

ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی کەلار خۆی سوتاند و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

دادگای ئێران سزای ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر زیندانی سیاسی کورد سەعدا خدیرزادەدا سەپاند.

سێیەمین كۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس بەردەوامە، چەند وۆركشۆپێك لەسەر زانستیی ژنان “ژنۆلۆژی” و ڕۆڵی ژنانی كورد لە ئازادیی ژنان و كۆمەڵگا و دۆخی ژنان لە گۆڕەپانەكانی شەڕ و ململانێدا بەڕێوەچوو، هاوكات داوای دروستكردنی تۆڕێكی تێکۆشان كرا.

ژنێکی ٣١ ساڵ لە خانەقین بەهۆی سوتانەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای چەند ڕۆژێک بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەهۆی بوومەلەرزەكەی كەرتی سیشوان لە ڕۆژئاوای چین، تا ئێستا ٧٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش تر بێسەروشوێنن.

ژنە چالاکوانێکی یەزدی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا ٦ بەندکراوی لە تاوانی نائەنقەست ئازاد کرد.

شوێنەوارناسانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی بە سوودوەرگرتن لە وێنەی مانگە دەستکردەکان ٣٥٠ شوێنی راوکردنیان لە بیابانەکانی خوارووی عێراق و باکووری سعودیە دۆزیوەتەوە.

ژنانی مەریوان بە دروشمی "ئێمە ئاسایشمان دەوێت" لە بەردەم دادگای مەریوان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

پۆلیسی کۆمەڵایەتی دیوانیە ژنێکی گەنجیان لە هەڕەشەی ئەلکترۆنی پاراست کە داوای پارەی لێکرابوو لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی.

لە گروپێکی شاخەوانی ١٢ کەسیدا ٨ شاخەوان لە کاتی سەرکەوتن بۆ لوتکەی چیای گڕکانی کلۆچێڤسکایا سپۆکا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی دەستپاکی عێراق هەرێمی کوردستان گەندەڵی لە هاوردەکردنی بەرهەمەکان دەکات و بەناوی بەرهەمی خۆماڵییەوە تۆماریان دەکات.

ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە بواری مرۆییدا سەرکەوتوو بووە، زەردەخەنەی شەڕڤانان لەگەڵ دایک و منداڵاندا پەیامێکی وەها نهێنی دەنێرێت کە بە دڵنیاییەوە تیرۆر ڕۆژێک کۆتایی پێدێت، ئارامی لە هەموو شوێنێکدا سەروەر دەبێت و سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت.

لە بومەلەرزەیەکدا کە باشووری ڕۆژئاوای چینی گرتەوە زیاتر لە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس بەردەوامە و باس لە ئەزموونی ژنانی کورد و گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر واقیعی ژنان دەکات.

ئاگر لە کەمپی هەرشەم-١ لە هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ماڵ سوتان.

سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس دووەم ڕۆژی بەردەوام دەکات و پێشەنگای کاری دەستی ژنان کرایەوە.

سلاڤا ڕەمەزان، لە ١٨ی ئابدا بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیا بریندار بوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

لە ڕاپۆرتێکی پەیمانگای كوردی واشنتۆن ئاشكرا کراوە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی توركیا لە دهۆك، هەولێر، نەینەوا، سلێمانی، شەنگال و كەركوك ١١٠ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و ١٨٦ كەسیش برینداربوون.