
ڕژاک: تیرۆر و ڕەشەکوژی ناتوانێت ئیرادەی ئازادیخوازان بشکێنێت
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە دژی تیرۆرکردنی تێکۆشەر و ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە دژی تیرۆرکردنی تێکۆشەر و ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس دەربارەی دۆخی عێراق دەڵێت: دەستێوەردانەكانی ئێران و وڵاتانی هەرێمی هەرگیز دەرفەتیان بە لایەنە عێراقییەكان نەداوە گفتوگۆ لەسەر بنەما نیشتیمانییەكان ئەنجامبدەن.

لە عێراق ئاڵۆزییەکان لە هەڵکشاندایە و دۆخی بەغدا ناهەموارە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، ئەوەی پێویستە لایەنی کوردی بیکات یەکخستنی گوتاری سیاسی و وەلانانی کێشە و گرفتە بچوکەکانی نێو ماڵی کورد خۆیەتی.

بەهۆی ڕاگەیاندنی وازهێنانی سەدر لە سیاسەت، بارودۆخی بەغدا لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاڵۆز بووەو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی لە دۆخی ژنان لە ئەفغانستان دەدات و لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دۆخی ژنانی ئەفغانستان لە مەترسیدایە و هەر دوو كاتژمێرێک ژنێك لە كاتی منداڵبوون و بەر لە منداڵبوون گیان لەدەستدەدات.

فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە بەیانییەوە بەسەر ئاسمانی کامپی مەخموردا دەسوورێتەوە و نیوەڕۆ ماڵی هاوڵاتییەکی کردە ئامانج.

لە ماوەی ٦ مانگی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ١٢ ڕۆژنامەنووس کوژراون، سی پی جەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی سێ ڕۆژنامەنووسی دیکە دەکات.

ڕێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا نابێت و پشتی بە داهاتی دەروازە سنورییەکان و نەوت بەستووە، حکومەتی عێراقیش ٢٠٠ ملیار دینارەکە نانێرێت.

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی هێزە ئەمنییەکان لە کامپی هۆلبەردەوامە و لە گەڕان و پشکنینەکانی چادری داعشەکاندا ئاڵا و جلوبەرگی سەربازی دەوڵەتی تورک دۆزرایەوە.

ڕۆژنامەی زە گاردیان باس لە کارەساتێکی دیکە دەکات کە لە بەریتانیا ڕووبەڕووی ئاوارە ئۆکراینیەکان دەبێتەوە، ئەویش بێ ماڵ بوونیانە دوای تەواوبوونی مۆڵەتی مانەوەیان لە ماڵە بەکرێگیراوەکاندا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕێزان عەسکەری، دایکی شەهید گەرمیان باسی لەوەکرد کە بێ ڕەزامەندی ئەوان دۆسیەی شەهید گەرمیان لە دادگای چەمچەماڵەوە براوەتە دادگای هەولێر.

بەهۆی ئەو لافاوەی وێرانکاری لە وڵاتەکە دروستکرد، پاکستان داوای یارمەتی زیاتری نێودەوڵەتی دەکات.

ڕێکخستنی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال لە بارەی شەپۆلی کۆچی ئێزدییەکان بۆ دەرەوەی وڵات بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە بە یەکڕیزیی ئێزدییەکان ڕێگری لە ئامانجی دوژمنانی ئێزدییەکان دەکرێت.

زەهرا محەمەد، خەڵکی عێراق کە بەهۆی هەڕەشەی کوشتن و هێرشی داعشەوە ناوی راستەقینەی خۆی ئاشکرا نەکردووە، باسی لەو مەترسییە کرد کە لە کامپی هۆل ڕووبەڕووی دەبنەوە و وتی: "ژیانمان لە مەترسیدایە".

وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پلەی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەی پێنەدانی ماف و توندوتیژییەکانن کە لە کاتی کارکردنیان ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

پارتە سیاسییەکانی کلد و ئاشوری و سوریانییەکان داوا دەکەن کە کورسی کۆتاکان تایبەت بێت بە پێکهاتەکان و لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی دیکەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەقۆزرێتەوە.

جۆری دەگمەنی کونەپەپوو، کە بە کونەپەپووی شاخدار ناسراوە، لە چیاکانی قەرەداغ دەردەکەوێت و بەمەش دەبێتە یەکەمجار کە ئەو جۆرە لە کونەپەپوو لە قەرەداغ تۆمار بکرێت.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا هەڵکشانی ڕێژەی کوشتنی لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاند و بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ژنان لە ٪٨٥ی قوربانیانی کوشتنن لە ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی ساڵی٦ ٢٠٢١دا.

زیاتر لە ٨٠ چالاکوانیی مافی ژنان لەبارەی دۆخی زیندانی سیاسی کورد سەعدا خدیرزادە هۆشداری دەدەن کە ڕژێمی ئێران ئەشکەنجەی سیستماتیک بەکاردەهێنێت.

دەزگای پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ بە بیانووی "وەرگێڕی کوردی نییە" چاوپۆشی لە مەقبولە ئۆزەری ٨٠ ساڵ کرد و بەپێی ڕاپۆرتەکانی پێشوو ڕاپۆرتێکی نوێ ئامادە دەکات.