
قەیرانەکان خەڵکی سریلانکا زیاتر بەرەو هەژاری دەبات
بەهۆی دروستبوونی قەیرانەکان نەبوونی پارە و سوتەمەنی خاو و ژەمی خۆراکی تەندروست هاوڵاتیانی سریلانکا لە قەیرانەکان و بارودۆخیکی سەخت دەگوزەرێنن و ڕۆژانێکی سەختی ژیانکردن بەڕێدەکەن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەهۆی دروستبوونی قەیرانەکان نەبوونی پارە و سوتەمەنی خاو و ژەمی خۆراکی تەندروست هاوڵاتیانی سریلانکا لە قەیرانەکان و بارودۆخیکی سەخت دەگوزەرێنن و ڕۆژانێکی سەختی ژیانکردن بەڕێدەکەن.

مەڕاسیمی چلەی شەهیدبوونی ئەندامی فەرماندەی هێزی سووریای دیموکرات ژیان تۆڵهەڵدان، ڕۆژ خابوور و بارین بۆتان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە ٢٢ی مانگدا ژیانیان لەدەستدا.

سەرەڕای هەلومەرجی جەنگ هێشتا ژنانی کۆچبەر هیواخوازن فێری خوێندنەوە و نووسین بن کە دابونەریتی کۆمەڵگای کۆن لە زۆرێک لە خەونەکانیان بێبەشیان کردوون.

رێکخراوی سی پی جەی رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق پەلاماردان و گرتنی رۆژنامەنوسان رابگرن و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ فەراهەمکردنی سەلامەتییان دابین بکەن.

دادگای ئێران بە ناردنی کورتەنامە سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و هۆشدارییەکە لە کارمەندانی تەندروستییەوە تا دەرمانسازەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە دەگرێتەوە.

نیاز عەبدوڵا لە ساڵیادی ٣١ی ئابدا وتارێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: تا گەورە تاوانبارانی شەڕی ناوخۆ لە یەكێتی و پارتی لە هەرێمی كوردستان باڵادەستبن و ئامادەی داوای لێبوردنكردن نەبن لە تاوانەكانی شەڕی ناوخۆ، شەڕی ناوخۆی سارد تێناپەڕێت.

ئەو دایکانەی ئاشتی کە لە ١ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانیی لە بەردەم کۆشکی دۆلمەباخچە لێدوانێکیان دا، لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایەسەر.

نالین عەبدلقادر، وتەبێژی ئاسایشی ژن لە هەرێمی جەزیرە هەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کرد و ڕایگەیاند، لەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتانەدا چەندین چەتە و تۆمەتبار دەستگیرکراون، هەروەها کەرەستەی ئەشکەنجەدان دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە خوشکەکەی خۆی کوشتووە، خێزانەکەشی لە سەرەتادا وتوویانە کە لە سەربانەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.

ناردنەوەی تەرمی ڕۆڵەکانی کورد لە سنوقدا بۆ خێزانەکانیان دڵی مرۆڤدۆستان دادەخورپێنێت، چالاکوانێکیش دەڵێت: ئەمە چیرۆکی نەتەوەیەکە کە ١٠٠ ساڵە جینۆساید دەکرێت، ئێستا ئیتر دڵت یەت گەشتوگوزار لە تورکیا بکەیت و پارەکەت بکەیتە قورگی ئەو دەوڵەتە بێ بەزەییەوە؟.

پاش دەرچوونی ناوی دامەزراوانی کەرتی تەندروستی لە هەڵەبجە ناڕەزایی لەلایەن دەرچووانی کەرتی تەندروستی و خۆبەخشان و ڕێکخراوەکانەوە سەریهەڵدا و لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە.

ئەناهید قەسەبیان، ئهندامی كۆمیتهی ئامادەکاری کۆنگرهی یهكێتی ژنانی ئهرمهنی ئاماژەی بەوەدا، بهستنی كۆنگره وهڵامێكه بۆ پلانهكانی داگیركاری و جینۆساید

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕۆژی ئاشتی جیهانی با ببێتە هۆیەک بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی" ڕێکدەخات.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندەران و پێکدادانی توند لە بەغدا ٣٠ کەس کوژران و سەدان کەسی دیکە بریندار بوون.

دایکانی شەنگال لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە جەختیان کردەوە، هەرگیز ڕێگە بە دوژمنان نادەن لە شەنگال و هەتا کۆتاییش بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکەن.

ڕژیمی ئێران وێڕای درێژەدان بە گوشارەکانی بۆ سەر زیندانیانی ژن، بە ئاگایانە ڕێوشوێنی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا ناگرێتەبەر. زیندانیانی ژنیش داوای هۆشدارییان لە ڕای گشتی کرد بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانیان.

لە ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێن کراواندا لە هەڵەبجە سیمینارێک ڕێکخرا و کەسوکاری بێسەروشوێن بووانیش داوا دەکەن کە چارەنووسی کەسوکاریان بخرێتەڕوو.

بە دروشمی "ژنانی ئەرمەنی دژی توندوتیژی و نادادپەروەرین" یەکێتی ژنانی ئەرمەنی پاش قڕکردنی ١٠٧ ساڵ خۆی لە سوریا ڕێکخست و یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەست.

جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کامپی هۆل، ئاماژە بەوەدەکات کە داعش مەترسیدارترین ڕێکخراوی جیهانە و وتیشی: "چارەسەری کێشەی کامپەکە گەڕانەوەی هەموو ئەو کەسانەی ناو کامپی هۆلە بۆ وڵاتانی خۆیان".

بەرپرسی بواری مرۆیی داوا لە بەخشەران دەکات ٧٧٠ ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئەفغانستان بکەن، لەکاتێکدا دانیشتووان بەرەنگاری برسێتی و گۆڕانی کەشوهەوا و ململانێ دەبنەوە.