سودان، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٠٥ کەس
بەهۆی لافاوەوە لە سودان ١٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ هەزار و ٣٢٨ خانوو وێران بوون.
ناوەندی هەواڵ
باران بارینی بە خوڕ لە سودان لافاوی لە چەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتەدا دروستکرد، بەهۆیەوە ٣٤ هەزار و ٣٢٨ خانوو وێران بوون و ١٠٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
دوێنێ دەسەڵاتدارانی سودان ڕایانگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە ١٠٥ کەس و ٩٦ کەسی دیکەش برینداربوون بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین کە کاریگەری لەسەر سودان دروستکردووە.
ئەنجوومەنی نیشتمانی بەرگری شارستانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: "ئەو ئاوە كەڵەكە بووە و زریانەكان بووەتە هۆی وێرانكردنی كۆی گشتی ٣٤ هەزار و ٣٢٨ تەواوی خانووەکان و ٤٦ هەزار و ٦٢٨ خانووی دیکەش نیوەی زیانی بەرکەوتووە، ٢٢٥ ناوەندی گشتی و ١٠٨ فرۆشگا و دوكان زیانیان پێگەشتووە.
ڕۆژی ٢١ی ئاب ئهنجومهنی وهزیران باری نائاسایی ڕاگهیاند، بههۆی بارانبارینی زۆر له شهش ویلایهتی ڕووباری نیل، گهزیره، نیلی سپی، كۆردۆفانی ڕۆژئاوا، باشووری دارفور و كهسهلا. هەر لەو مانگەدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لافاو کاریگەری لەسەر نزیکەی ٢٢٦ هەزار سودانی هەبووە.
جێی ئاماژەیە وەرزی بارانبارینی زۆری پاییز لە سودان هەموو ساڵێک لە مانگی حوزەیرانەوە تا مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.