ڕۆژانە
-

لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا جەخت لەسەر پاراستنی ژینگە دەکرێتەوە
لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی سلێمانی بە دروشمی "بوژانەوەی زەوی، بە بیابان بوون، خۆڕاگری و وشکەساڵی" ڕۆژی جیهانیی ژینگە بەرز ڕاگیرا.
-

لە جورنەڕەش دوای ٤٥ ڕۆژ گەل بوو بە خاوەنی شارەوانی
لە جورنەڕەش کە لە ٢ی حوزەیران هەڵبژاردن دووبارە کرایەوە، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و پۆستەکەیان گرتە دەست، هاوسەرۆکانی شارەوانی دوای ڕێپێوانێکی جەماوەری لەگەڵ گەل چوونە ناو شارەوانییەکەوە.
-

شارەوانی مەخموور: بە ئیرادە و تێکۆشان هەموو سیاسەتەکان شکست دەهێنن
شارەوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ڕاگەیەندراوێک کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە شارەوانی جۆلەمێرگ دەربڕی و ڕایگەیاند، بە ئیرادە و تێکۆشان هەموو سیاسەتەکان تێکدەشکێن و ئیرادەی گەل سەردەکەوێت.
-

لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا داوا کرا ناوچە پیشەسازییەکان لە شارەکە دووربخرێنەوە
کۆبوونەوەی بەرفراوانی لایەنەکان بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، داوا کرا، ناوچە پیشەسازییەکان بۆ پاراستنی شارەکان، لە ناوەندی شار دووربخرێنەوە.
-

نێرگس محەمەدی داوای بەشداریکردن لە هەڵمەتی "هاودەنگی دژی دەستدرێژی زایەندی و هەراسانکردن" دەکات
نێرگس محەمەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ هەڵمەتی "هاودەنگی لە دژی دەستدرێژی زایەندی و هەراسانکردن"ی دەستپێکرد و داوای لە هەموو لایەک کرد بەشداری بکەن بە مەبەستی وەستاندنی هەر جۆرە دەستدرێژییەک کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و زیندانییان دەکرێت.
-

"بە تێکۆشان و یەکڕیزی ژنان داوای لێپرسینەوە لە فەرمانەکە دەکەین"
دەزگای ژنانی ئێزدی، لە بەیاننامەیەکدا، ئەو ١٩ ژنە ئێزدییەی لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن داعشەوە سوتێندران ىەبیرهێنایەوەو ڕایگەیاند، لە ڕێگەی تێکۆشان و یەکڕیزی ژنانەوە داوایلێپرسینەوەی فەرمانە دەکەن.
-

چالاکوانانی مافی ژنان ڕەخنە لە لابردنی تاڵیبان لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی کازاخستان دەگرن
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافی ژنان ڕەخنەیان لە کردەوەی قاسم جومارت توکایف، سەرۆکی کازاخستان گرت بۆ لابردنی تاڵیبان لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە و بە "گۆشەگیری" لە دژی خەڵکی ئەفغانستان و بە تایبەت ژنان ناویان برد.
-

سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم لە کۆیە کرایەوە
لە مەراسیمێکدا سەنتەری ئۆتیزمی کۆیە لە شاری کۆیە کرایەوە و ئاماژە بەوەشکرا، لە شارەکە ڕێژەی منداڵانی ئۆتیزم لە زیادبووندایە.
-

کلیپێکی نوێی گروپی ئامارا بە ناوی "ئاپۆ ڕۆژە" بڵاوکرایەوە
گروپی ئامارا کلیپی گۆرانی "ئاپۆ ڕۆژە"ی بڵاوکردەوە، کە لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ کێشەی کورد" بە سێ زمان وترابوو.
-

"بەشداری ژنان لە سیاسەتدا گرنگە"
ژنانی لیبیا ئاماژەیان بەوەکرد، پارتە سیاسییەکان پێکهاتەی ڕێکخراون کە ژنان دەتوانن ببنە خاوەن هێزو ژنانی ئەندامی پارتە سیاسییەکان زیاتر بەشداری لە پرۆسەکانی بڕیاردان و هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیدا دەکەن.
-

ژنانی جولەمێرگ: دەسەڵات جارێکی تر سەرناکەوێت
ئەو ژنانەی باسیان لە دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ کرد، ئاماژەیان بەوەکرد، قەیوم ناناسن و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن.
-

ژنانی قامیشلۆ: هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەنگاوێکی مێژووییە
ژنان لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەربڕی و داوایان کرد شارەوانییەک لە خزمەتی گەلدا دروست بکرێت.
-

ژنانی ئێزدی: تا کۆتایی بەدوای دۆزی خۆماندا دەڕۆین
ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، یادی ئەو ١٩ ژنە ئێزدییەیان کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە ناوەندی شاری موسڵ بە زیندووی سووتێندران و ڕایانگەیاند، تا کۆتایی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەیان دەکەن.
-

دانانی قەیوم لە جۆلەمێرگ شەرمەزار کرا
بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە یاساییەکان، دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، لە شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزارکرا.
-

KCDP: لە ماوەی مانگی ئایاردا ٤٠ ژن لە تورکیا کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین، مانگی ئایاری ٤٠ ژن کوژراون کە ٪٦٣یان لەناو ماڵەکانیاندا کوژراون.
-

"لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی فەرماندەیی گشتیدا، نە لەبیرمان دەچێت و نە لێی خۆش دەبین"
لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی فەرماندەیی گشتیدا، دەستپێشخەریی نا بۆ چەوساندنەوەی ژنانی سودان، جەختی لەوە کردەوە، ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵی ئەوان لە پاراستنی شۆڕشی سودان لەبیر ناکەن.
-

ڕێپێوان لە جولەمێرگ دەستیپێکرد
لە دژی دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەل و پارتە سیاسییەکان، ڕێپێوان دەستیپێکرد
-

سیمینارێک لە بارەی هۆشیارکردنەوەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر پێشکەشکرا
تۆڕی هاوبەشی ڕێکحراوەکان، سیمینارێکی بۆ پاریزەر جوانە عەبدولواحید، لەسەر مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر ڕێکخست و وتی: گەنجان کە بناغەی دروستبونی گۆمەڵگەن، پێویستە ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن بەزووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت.
-

بەهۆی بەرزی پلەی گەرما ٢١١ کەس لە هندستان گیانیان لەدەستداوە
شەپۆلی بەرزی پلەی گەرما هندستانی گرتووەتەوەو لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ٢١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

ژمارەی زیانبەرکەوتووانی غەززە لە ١٢٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوەو ئاماژە بەوەکراوە، لەماوەی ٩ مانگدا ٣٦ هەزار و ٥٥٠ هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوەو ٨٢ هەزار ٩٥٩ كەسیش برینداربوون.