ڕۆژانە
-

کاردانەوە دژی دانانی قەیوم: بۆ دیموکراسی تێدەکۆشین
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات بە بەیاننامەیەکی نووسراو کاردانەوەی بەرامبەر دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ نیشان دا و وتی: وەک خەباتمان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری، بۆ دیموکراتیک کردنی تورکیا تێدەکۆشین.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە شاری مێرسین دامەزرا
ژنە ڕۆژنامەنووسانی شاری مێرسین، بۆ درێژەدان بە خەباتی ڕێکخراو لە دژی نایەکسانی ڕەگەزی، نادادپەروەری، پێشێلکردنی مافەکان لە ژیانی پیشەیی خۆیاندا، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنیان دامەزراند.
-

"هیوادارین ژنانی سووریا تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجام بدەن"
ئیمان ئەبو عەساف، پارێزەری مافی مرۆڤ لە سوەیداوە ڕایگەیاند، ژنان پێشەنگایەتی بۆ دیموکراتیکبوونی سووریا دەکەن و وتی: ڕەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا زەمینەیەکی هاوبەش دابمەزرێت کە ژنانی سووریا بتوانن پێکەوە تێکۆشان بکەن.
-

جولەمێرگ، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئێشکگری بەڕێوەبرا
شەوی ڕابردوو پەرلەمانتاران تا سەرلەبەیانی لە دژی بڕیاری دانانی قەیومێک بۆ شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگرییان بەڕێوەبرد.
-

ئەندامانی گروپی هەزار گەنج بۆ فەلەستین ئازاد کران
١٣ کەس لە گروپی هەزار گەنج بۆ فەلەستین، کە بەهۆی ئیدانەکردنی بازرگانی سۆکار لەگەڵ ئیسرائیل دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.
-

تەواف داودی ئێزدی ڕزگار کرا
ژنێکی دیکەی ئێزدی دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوو و لە کامپی هۆڵ ڕزگار کرابوو، گەیشتەوە شەنگال.
-

وتارێکی ئیلهام ئەحمەد یەکەم وتاری ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری ئازادی ڤییەنا بوو
لە فێستیڤاڵی "کۆماری دیموکراتی ڤییەنا" کە هاوکاتی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری ئازادی ڤییەنا بوو وتارێکی ئیلهام ئەحمەد، وەک یەکەم وتاری ساڵیادەکە پێشکەش کرا و وەک " خوشکێکی کۆماری ئازادی ڕۆژاڤا" بە ناو کرا.
-

وشکەساڵی لە عێراق سەدان خێزان لە چەند شارێک ئاوارە دەکات
بەهۆی وشكەساڵی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کە بووەتە هۆی بەبیابان بوونی بەشێکى خاکى زیقار، موسەنا و دیوانیە، کە دەکەونە سەر ڕووباری فورات ٧٤٣ خێزان ئاوارەى نەجەف بوون.
-

هەفتەیەکی فێستیڤاڵی کۆماری دیموکراتی ڤییەنا تایبەت بوو بە ژنۆلۆژی
ناوەندی ژنۆلۆژی لە بروکسل بەشداری لە فێستیڤاڵی "کۆماری دیموکراتی ڤییەنا" کرد کە لە ساڵی ١٩٥١ەوە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت و لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، هەفتەیەکی بۆ چەندین چالاکی لەسەر شۆڕشی ژن، ژنۆلۆژی و شۆڕشی ڕۆژئاوا تەرخان کرد.
-

بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری تل تەمر: ئامانجمان ژیانێکی دیموکراتیک و هاوبەشە
هیام یوسف، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە تل تەمر ڕایگەیاند، بەهێزکردنی پێکەوەژیانی دیموکراتیک و ئاشتیانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکێکە لە ئامانجەکانی خەباتیان.
-

٨٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی دەستگیرکران، ١٢ دیکەش بێسەروشوێن بوون
کۆمەڵەی زیندانیانی فەڵەستینی ڕایگەیاند لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٨٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە دەستبەسەر کراون، هەروەها ١٢ ڕۆژنامەنووسیش بێسەروشوێن بوون.
-

داوا دەکرێت دادگاییکردنی نێرگس محەمەدی بە ئاشکرا بەڕێوە بچێت
سی و شەش ژنە زیندانیی سیاسی و چالاکوانانی مافی ژنان لە زیندانی ئەڤین نامەیەکیان ئاراستەی بەرپرسانی دادگای ئینقلابی ئێران کرد و خوازیاری ئەوەن کە دادگایی کردنی نێرگس محەممەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ بە ئاشکرا و بە ئامادەبوونی میدیای سەربەخۆ بەڕێوەبچێت.
-

بانگەوازێک لە کەژەکەوە: با پلانی جینۆساید لە کوردستان هەڵبوەشێنینەوە
هەماهەنگی کەژەکە داوای لە هەموو خەڵکی جولەمێرگ و هەموو کوردستان و ژن و هێزە دیموکراسیەکان کرد کە پلانی جینۆسایدی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە لەناوببەن.
-

لە ماوەی مانگێکدا ٤٦ حاڵەتی نوێی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە
ژمارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی لە سودان، بەپێی کەمپەینی "پێکەوە دژی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی" گەیشتووەتە ٤٢٣ حاڵەت.
-

خێزانەکانی چەتەکانی داعش دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق
بڕیارە سبەینێ لە کامپی هۆلەوە ١٧٠ خێزانی چەتەکانی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ خاکی عێراق.
-

TJA: خەڵک ئیرادەی خۆیان دژی ڕژێمی ئێستا لە جولەمێرگ نیشان دەدەن
TJA ئاشکرای کرد، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە وەک بەشێک لە 'پلانی ڕووخاندن' شارەوانی جولەمێرگی گرتووە و داوای خەبات لە دژی ڕژێمی دەسەڵاتدار دەکات.
-

قەیومێک بۆ شارەوانی جولەمێرگ دەستنیشانکرا
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ شارەوانی جولەمێرگ کە سەر بە دەم پارتتەوە قەیوم دیاری کرا و هاوسەرۆکانی دەمپارتی دەڵێن: ئێمە هەرگیز ملکەچی ڕێبازی قەیومەکان نابین، دەڵێین ئیدی بەسە.
-

کۆبانێ، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج
دەوڵەتی تورکیا لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.
-

ژنانی ئێزدی نامەیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نارد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و یەکینەکانی ژنانی شەنگال نامەیەکیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نووسیوە و لە نامەکەدا ڕایانگەیاندووە، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.
-

نامەیەک لە ٩٥ کەسەوە بۆ سی پی تی: دەستبەجێ شاندێک بۆ ئیمراڵی بنێرە
لە ئەڵمانیا ٩٥ کەسی ناودار و نووسەر نامەیەکیان بۆ سی پی تی ناردووە و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کردووە و دەستبەجێ شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی.