ڕۆژانە
-

ژنانی ئێزدی نامەیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نارد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و یەکینەکانی ژنانی شەنگال نامەیەکیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نووسیوە و لە نامەکەدا ڕایانگەیاندووە، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.
-

نامەیەک لە ٩٥ کەسەوە بۆ سی پی تی: دەستبەجێ شاندێک بۆ ئیمراڵی بنێرە
لە ئەڵمانیا ٩٥ کەسی ناودار و نووسەر نامەیەکیان بۆ سی پی تی ناردووە و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کردووە و دەستبەجێ شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی.
-

لە شاری هەڵەبجە پێشبڕکێی پاسکیلسواری بۆ منداڵان ڕێکخرا
لە ڕۆژی جیهانیی پاسکیلسواریدا لە شاری هەڵەبجە پێشبڕکێی پاسکیلسواری بۆ کچان و کوڕان ڕێکخرا.
-

زانیاری نوێ لەسەر گیان لەدەستدانی ژنێکی گەنج لە سلێمانی خرایەڕوو
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئەو تەرمەی بەیانی ١ی ئەم مانگە لە نزیک پارکی ئازادیی دۆزرایەوە، ناسنامەکەی ناسراوەتەوە و بنەماڵەکەی پاش ڕێوڕەسمی پرسە، کەیسەکە دەبەنە دادگا.
-

پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کۆبانێ" بەڕێوەدهچێت
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کۆبانێ" لە مانگی ئەیلولدا بەڕێوە دەچێت و داوا دەکرێت فیلسازان بەرهەمەکانیان بۆ بەشداریکردن بنێرن.
-

"بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین و دەسکەوتەکانمان دەپارێزین"
ژنانی شاری سرین ئاماژەیان بەوەکرد، بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لە پێناو ئازادی گەلدا خەباتی کردووە سەرەڕای گۆشەگیریی لە بڵاوبوونەوەدایە، وتیان: بە پاراستنی دەستکەوتەکانمان بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین.
-

بەپێی ئەنجامە بەرایییەکان کلۆدیا شەینبام دەبێتە سەرۆک کۆماری مەکسیک
بەپێی ئەنجامە بەرایییەکان، کلۆدیا شەینبام دەبێتە سەرۆک کۆماری مەکسیک، ئەوەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژنێک ببێتە سەرۆکى وڵاتەکە.
-

پۆلیس دەستی بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگدا گرت و هاوسەرۆکیشی دەستبەسەر کرد
بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر شارەوانی جۆلەمێرگ و محەمەد سدیق، هاوسەرۆکی شارەوانی دەستبەسەر کرا.
-

دەم پارتی: ئەم ڕێبازەی قەیومەکان ڕەتدەکەینەوە
دەم پارتی کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی پۆلیس بۆ سەر شارەوانی جولەمێرگ نیشاندا و وتی: ئێمە ئەم ڕێبازەی قەیومەکان ڕەتدەکەینەوە، ئەم عەقڵیەتە هێرشکارەی قەیومەکان نەک تەنها بۆ جولەمێرگ، بەڵکو بۆ ئیرادەی تەواوی گەلی تورکیاش مەترسییە.
-

ئەمشا موسا بریندارێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک: با بە ئارامی بژین
ئەمشا موسا تەمەن ٥٠ ساڵ کە یەکێک بوو لەو کەسانەی لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی تەمیم لە ناحیەی تل حەمیسە لە کانتۆنی جزیرە بریندار بوو، باسی لە هێرشەکە کرد و وتی: تورکیا چی لێمان دەوێت؟ با بە ئارامی بژین، لە دەرەوەی ئەم بیابانەدا هیچمان نییە.
-

"داواکارین دەستبەجێ هەموو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژەدا هەن ڕابگیرێن"
تیمی "گۆیژە بپارێزە" یەکەم چالاکیان دژی بڕینی شاخی گۆیژە بۆ یەکەی نیشتەجێبوون ئەنجامدا، ڕایانگەیاند، دەنگی ناڕەزایی و توڕەیی خۆمان هەڵدەبڕین بەرانبەر بەو دەستدرێژیی پێشێلکارییانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ڕەگەزەکانی سرووشت و دایکە زەوی دەکرێت.
-

نانەواخانەیەک بۆ ئاوارەکانی کامپی واشۆکانی کرایەوە
بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانی کۆچبەری کامپی واشۆکانی، لیژنەی ئابووریی کۆنگرەی ستار نانەواخانەیەکی بە ناوی "تەنوری عشتار" کردەوە.
-

ئاوارەکان لە زێدی خۆیان شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە
ئەندامێکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاوارەکان پێویستی بە تەرخانکردنە زۆری دارایی هەیە، بەهۆی ئەوەی ٧٥٪ـی ئاوارەکان خانوویان نییە.
-

منداڵانی سوودان لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدان
ڕێکخراوی یونسێف، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، بە هۆکاری بەردەوامی جەنگی نێوان سوپای سوودان و گرووپی چەکداریی پاڵپشتی خێرا منداڵانی سوودان لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدان.
-

لە چالاکیەکی خوێندنەوە، پێکەوەژیانی ئازاد باس کرا
"پێکەوە ژیانی ئازاد" لە چالاکیی خوێندنەوە کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی ئازاد TJA لە شاری مانیسا بەڕێوەچوو، تاوتوێ کرا.
-

سێ شار بوونەتە ناوچەی مەترسیدار لە کەرتی غەززە
دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل ٤ کۆمەڵکوژییان لە دژی خێزانەکان لە غەززە ئەنجامدا، ژمارەی زیان لێکەوتووان بۆ ٣٦ هەزار و ٤٣٩ کەس بەرزبووەوە.
-

پێشانگایەک تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.
-

تاژێ داوایەکی ئاڕاستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کرد
ئەهرام حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ داوای له سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کرد بەشداری لەو بەیاننامەیەدا بکەن کە سبەینێ ٣ی حوزەیران لە موسڵ دەدرێت.
-

لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان ژنێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان ژنێک گیانی لەدەستداو ژمارەیەک کەسی دیکەش کە منداڵیان تێدایە بریندار بوون.
-

سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان تۆمار کرا
بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن تۆمارکرا کە بەشدارییان لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار لە شاری سێرت کرد، چونکە گۆرانی کوردییان وتووە.