ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران "ئیسنا" بڵاویکردەوە، ئاهو دەریایی دوای چالاکی ناڕەزایەتی دەستگیرکرا و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی کرا بەو پێیەی هیچ دۆسیەیەک لەدژی نییە، ئازاد کراو ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
لە هەواڵی ئاژانسەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ دۆسیەیەک لەسەر ئاهو دەریایی لە سیستمی دادوەریدا تۆمار نەکراوە، ئاهو دەریایی نەخۆشە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.




