ڕۆژانە
-

شارەوانی ڕێزان دەستیکرد بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان
شارەوانی ڕێزان لە ئامەد، بە ئامانجی ئامادەکردنی پلان و پڕۆژەکانی بەپێی پێویستی و خواستی ژنان، کۆبوونەوەی ژنانی دەستپێکردووە.
-

ماوەی سێ هەفتەیە هیچ زانیارییەک لە مامۆستایەکی زمانی کوردی نازاندرێت
سەوسەن محەمەد زادە، مامۆستای زمانی کوردی، ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
-

ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ لە سودان لە ١٠ ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە
ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەکات، ڕەنگە ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆی سودان لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لەو وڵاتە ١٠ ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.
-

کۆنفڕانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیروت دەستیپیکرد
زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەشداری کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، کە ئامانج لێی بونیادنانی کۆبوونەوەی گەنجان و پەرەپێدانی چارەسەرەکانە لە خەباتی هاوبەش و زاڵبوون بەسەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا.
-

سەدان کەس لە شاری سوەیداوە داوای ئازادی دەکەن
بە هەڵگرتنی لقی زەیتون، سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدای سوریا لە مەیدانی کەرەمە کۆبوونەوە و داوای ئازادی و سووریایەکی یەکگرتوو بەبێ دابەشبوونیان کرد.
-

زیندانی فاتمە ئۆزبای کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە چارەسەر ناکرێت
فاتمە ئۆزبای کە نەخۆشی سەختی هەیە، لە زیندانی ژنانی شاکران ڕاگیراوە، هەرچەندە شێرپەنجەی هەیە، بەڵام پشکنینە ڕۆتینییەکانی ئەنجام نادرێت.
-

گەرم بوونی زەوی لە داهاتوودا گرفت بۆ هەناسەدانی مرۆڤ دروست دەکات
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشکرایدەکات، پلەی گەرمای بەرز بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە دەتوانێت ئاستی ئۆزۆن لەسەر زەوی تا ساڵی ٢٠٥٠ بەرز بكاتەوەو دەبێتە هۆی دروست بوونی گرفت بۆ هەناسەدانی مرۆڤ.
-

ڕێکخراوی تەندروستی: نابێت دامەزراوە تەندروستییەکان بکرێنە ئامانجی سەربازی
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە ٤٦٤ هێرش بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکانی کەرتی غەززە کراوە و لە ئەنجامدا ٧٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

هەشت ڕۆژە زانیاری لە بارەی ئەفسانە شاهی شاخەوانەوە نییە
ئەفسانە شاهی، شاخەوانێکی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا، هێشتا لە زانیاری لەبارەیەوە نییە و بنەماڵەکەی بێ ئاگان لێی.
-

کەژەکە: هێڵی زیلانمان دەبێتە بنەمای سیستمی ئازادی ژنان
لە یادی ئەو تێکۆشەرانەی لە مانگی حوزەیراندا گیانیان بەختکرد، کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند: داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا لە بەرخۆدانداندا بن و لە ژیانی زیلان تێبگەن، خەبات بۆ ئازادی بکەن و ئاڵای زیلان تا سەرکەوتن هەڵبگرن.
-

هەژارییەکی زۆری خۆراک مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵان دروست دەکات
ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن یونیسێفەوە بڵاوکرایەوە، ئاشکرای کرد کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی هەژاری خۆراک بوونەتەوە، کە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە.
-

ژن نیوز: لە مانگی ئایاردا ٣٤ ژن کوژراون
بەپێی داتاکانی ژن نیوز؛ لە مانگی ئایاردا ٣٤ ژن و ٨ منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١٨ ژن و ٢ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

"کەلەپوور و کولتوور، ناسنامەیەکی گرنگی نەتەوەییە"
شێبا محەمەد، بەرپرسی بەشی ئەرشیفی دەنگ و ڕەنگ لە ئینستیوتی کەلەپوری کورد دەڵێت: کەلەپوورە کۆنەکان کە شارستانییەتی کورد نیشان دەدات، لەلایەن ژنانەوە پارێزراون و نەیانهێشتووە دەست دوژمنانی کورد بکەوێت.
-

چاوەڕوانی دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، ١٢٤ ڕۆژە بەردەوامە
ئامینە شەنیاشار لە ڕۆژی ١٢٤دا لە بەردەم وەزارەتی داد درێژەی بە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی دادپەروەریدایە.
-

بەهۆی هێرشکانی هێزەكانی پشتیوانی خێرا، ١٠٠ کەس گیانی لەدەستدا
هێزەكانی پشتیوانی خێرای سوودان هێرشیان كردە سەر گوندی واد نوورە لە ویلایەتی جەزیرە و بەهۆیەوە ١٠٠ كەس كوژران.
-

چالاکییەک بۆ دڵخۆشکردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت ئەنجامدرا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان چالاکییەک بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت لە شاری کۆیە ئەنجامدرا
-

ژنێک کوژرا و لاشەکەی فڕێدراوە
لە ڕۆژهەڵاتی قاهیرەی پایتەختی میسر ژنێک دەکوژرێت و لاشەکەی فڕێدەدرێت.
-

"لە پێناو کۆتایی هێنان بە ستەم تێکۆشانمان فراوان دەکەین"
هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە لە جولەمێرگ، لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی کۆتایی بە دەسەڵاتداریی و ستەم بهێنین تێکۆشانی مەزن و فراوانتر دەکەین.
-

داکۆکیکارانی مافی ژنان زیادبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ تاڵیبان شەرمەزار دەکەن
ژمارەیەک پارت و تەڤگەری سیاسی دژ بە تاڵیبان، چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی ژنان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئامادەبوونی تاڵیبانیان لە کۆبوونەوەی دەوحەدا بە بێ بەرهەم پێناسە کرد.
-

یونیسێف: ٩٠٪ی منداڵانی غەززە خۆراکیان دەستناکەوێت
یونسێف ئاشکرای کرد، ٩٠٪ی منداڵانی غەززە ناتوانن خۆراكى پێویست بەدەستبهێنن و بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.