ڕۆژانە
-

ژنێکی ئێزدی و دوو منداڵی کچی ڕفێندراو ڕزگار کران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنێکی ئێزدی و دوو کچیان ڕزگارکرد کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون.
-

لە دیالە ژنێکی گەنج بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە دیالە ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٦ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوە.
-

لە زیندانی ژنانی باکرکۆی سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر ٣٣ زیندانییدا سەپێندرا
لە زیندانی ژنانی باکرکۆی، ٣٣ زیندانی بەهۆی نووسین و داواکارییەکانیانەوە سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێندرا.
-

ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان بۆ چارەسەرکردنی توندوتیژی کارێکی گەورە دەکەن
لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەمەبەستی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان دەستیان کردووە بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و توێژینەوە بۆ چارەسەرکردنی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن.
-

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دواخرا
هەڵبژاردنی شارەوانییە هەرێمییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیار بوو لە ١١ی حوزەیران بەڕێوە بچێت دواخرا.
-

تاڵیبان سزای قامچی دژی ٦٣ کەس جێبەجێکرد کە ١٢یان ژنن
نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان سزای قامچی تاڵیبانی دژی ٦٣ کەس کە ١٢یان ژن بوون شەرمەزار کرد.
-

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩٨٥ کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
بەپێی ئامارێک کە پارێزەر جوانە عەبدولواحید لە میانی سیمینارێکدا خستیەڕوو، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٣١ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.
-

لە تل تەمر دروێنەی گەنم و جۆ بەردەوامە
جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی تل تەمر و ئەندامی بەشی کشتوکاڵ و ئاودێری تل تەمر وەرزی دروێنەکردنی گەنم و جۆیان هەڵسەنگاند و وتی: سووتاندنی کێڵگەکان هەوڵێکە بۆ تەواوکردنی گەمارۆی ئابووریی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-

لەیلا زانا لە جولەمێرگەوە: کوردان لە سندوقەکاندا ئیرادەی خۆیان نیشان دا
لەیلا زانا سەردانی جولەمێرگی کردو وتی: ئەو پرسیارە مەکە کە کورد چی دەوێت؟ ئێمە دەڵێین ئەم دەسەڵاتە چی لە کورد دەوێت؟ کوردان لە سندوقەکاندا ئیرادەی خۆیان نیشان دا، بۆچی پێت وایە ئەم ئیرادەیە بوونی نییە؟.
-

کۆمیتەی نیشتمانی ژنان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە خەبات بۆ یەکسانی دەکات
کۆمیتەی نیشتمانی ژنانی یەمەن لە پێناو بەهێزکردنی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ژنان و بۆ مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون دەجەنگێت.
-

لە دژی سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانیی جولەمێرگ ناڕەزایەتی بەردەوامە
وێرای ئاستەنگییەکانی پۆلیس بەشێک لە گەل و سیاسەتمەداران گەشتنە ناوەندی جولەمێرگ، لەلایەکی دیکەشەوە شادێکی دیکە گەشتنە جولەمێرگ و بڕیار وایە هەردوو گرووپەکە یەکبگرن و درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن.
-

ئیسرائیل فۆسفۆری سپی لە لوبنان بەکارهێنا
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل فۆسفۆری سپی لەسەر ناوچە مەدەنییەکانی لوبنان بەکارهێناوە.
-

"ئەم شارەوانییە هی قەیوم نییە، هی گەلە"
سورمێ دەمیر کە لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکەی و کاردانەوەکانی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ و دانانی قەیوم وتی: ناکرێت قەیوم بخرێتە سەر شارەوانی، ئەمە شارەوانی گەلە نەک قەیوم.
-

دوای هەڵبژاردنی یەکەمین سەرۆکی ژن لە مەکسیک سەرۆک شارەوانییەک تیرۆرکرا
سەرۆکی شارەوانی یەکێک لە شارەکانی مەکسیک، یۆلاندا سانچێز، بە ٢٠ فیشەک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا.
-

نۆ کەسی مەدەنی لە باکووری شاری فاشر گیانیان لەدەستداوە
تێکهەڵچوونە بەردەوام و چڕەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشر، ناوەندی ویلایەتی دارفور، بووە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ هاوڵاتی مەدەنی لەکاتێکدا هەوڵیاندا لەگەڵ خێزانەکانیان هەڵبێن بۆ ناوچە ئارامەکان.
-

کۆیە، ئاهەنگێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە ساز کرا
لە پاركی فاتح رهسوڵ لە شاری کۆیە ئاههنگێكی خێرخوازی بە بەشداری دایک و باوکان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بهڕێوهچوو و له كۆتاییدا دیاری بهسهر منداڵهكاندا دابهشكرا.
-

لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا جەخت لەسەر پاراستنی ژینگە دەکرێتەوە
لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی سلێمانی بە دروشمی "بوژانەوەی زەوی، بە بیابان بوون، خۆڕاگری و وشکەساڵی" ڕۆژی جیهانیی ژینگە بەرز ڕاگیرا.
-

لە جورنەڕەش دوای ٤٥ ڕۆژ گەل بوو بە خاوەنی شارەوانی
لە جورنەڕەش کە لە ٢ی حوزەیران هەڵبژاردن دووبارە کرایەوە، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و پۆستەکەیان گرتە دەست، هاوسەرۆکانی شارەوانی دوای ڕێپێوانێکی جەماوەری لەگەڵ گەل چوونە ناو شارەوانییەکەوە.
-

شارەوانی مەخموور: بە ئیرادە و تێکۆشان هەموو سیاسەتەکان شکست دەهێنن
شارەوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ڕاگەیەندراوێک کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە شارەوانی جۆلەمێرگ دەربڕی و ڕایگەیاند، بە ئیرادە و تێکۆشان هەموو سیاسەتەکان تێکدەشکێن و ئیرادەی گەل سەردەکەوێت.
-

لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا داوا کرا ناوچە پیشەسازییەکان لە شارەکە دووربخرێنەوە
کۆبوونەوەی بەرفراوانی لایەنەکان بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، داوا کرا، ناوچە پیشەسازییەکان بۆ پاراستنی شارەکان، لە ناوەندی شار دووربخرێنەوە.