سەرەڕای ئەوەی نێرگس مەنسوری لێیدرا، بەڵام چاودێری تەندروستی لێ وەرنەگیرا
چالاکوانی نێودەوڵەتی نێرگس مەنسوری سەرەڕای ئەوەی لەلایەن بەرپرسی بەشی ژنانەوە لێیدرا، لە مافی چارەسەرکردنی بێبەش بوو.
ناوەندی هەوال
دەسەڵاتدارانی ئێران پێشێلکاری مافی ژیان دەکەن بە بێبەشکردنی بە ئەنقەستی زیندانیانی نەخۆش و کەسانی دیکە لە چاودێری پزیشکی ڕزگارکەری ژیان و ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییان و ئازار و مەینەتی زیاتریان لێدەکەوێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان لە بارودۆخی ئەو نێرگز مەنسوری، چالاکوان کە لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە، دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسی بەشی ژنانەوە “لێیدراوە”، کە دوێنێ ١٩ی تشرینی دووەم هەڕەشەی گواستنەوەی بۆ بەشی ٢٠٩ لە وەزارەتی ڕاگەیاندن کرد، سەرەڕای ئەوەی مافی چارەسەرکردنی لێسەندرایەوە.
نێرگس مەنسوری نزیکەی دوو مانگ بوو بەهۆی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافەکانییەوە مانی لە خواردن گرتبوو، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هۆشداریی ڕێکخراوە مرۆییەکانی ئێران، چارەسەری وەرنەگرتووە یان نەیتوانیوە بچێتە نەخۆشخانە لەکاتی تێکچوونی باری جەستەیی لە چەند مانگی ڕابردوودا.
نیرگس مەنسوری تەمەن ٤٦ ساڵ، دایکی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵە، لە دوو دۆسیەی بەردەم دادگا، سزای ٨ ساڵ زیندانی لەگەڵ کاری سەختی بەسەردا سەپێندرا، یەکەم دۆسیەی بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوکاریکردن دژی ئاسایشی وڵات" ساڵێک زیندانی و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕش لە تاران، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی وڵات” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە دۆسیەیەکدا کە کرایەوە، بە سێ ساڵ زیندان سزا درا، لە ماوەی زیندانییەکەیدا کە بوو بە ٨ ساڵ، لەو ماوەیەدا تووشی ئەشکەنجە بوو.
شایانی باسە کە نێرگس مەنسوری یەکێکە لە واژۆکارانی نامەکەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی خامنەیی و پێشتریش لە نامەیەکدا لە زیندانەوە ڕایگەیاندبوو کە "لەمەودوا بەرپرسیارێتی ڕزگارکردنی ژیانم دەکەوێتە ئەستۆی خامنەیی".