دەنیز پۆیراز لە ئیزمیر بەخاک دەسپێردرێت

دەنیز پۆیرازی ٤٠ساڵ کە دوێنێ لەلایەن فاشیستێکەوە لەناو بارەگای هەدەپە شەهید کرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی بوجا کایناکلار لە ئیزمیر بە خاک دەسپێردرێت.

دەنیز پۆیراز کە دوێنێ لەلایەن فاشیستێکەوە لەناو بارەگای هەدەپە شەهید کرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی بوجا کایناکلار لە ئیزمیر بە خاک دەسپێردرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ دوای ئەوەی لەلایەن تورکە فاشیستەکانەوە هێرش دەکرێتە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر و دەسوتێندرێت، دەنیز پۆیراز ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ئیزمیر لەلایەن فاشیستێکەوە شەهید دەکرێط، بڕیاریشە ئەمڕۆ دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لە گۆڕستانی بوجا کایناکلار لەو شارە بەخاک بسپێردرێت.

 

دایکی دەنیز کە دوێنێ ڕێگەیان نەدا کچەکەی ببینێت، ئاماژەی بەوەدا: ڕێگەم بدەن بچنە ناو بارەگاکەوە، کەس ناتوانێت من بوەستێنێت، ئێوە مافتان نییە کچەکەم بکوژن و من بێدەنگ بکەن، گەلی کورد هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبێت، دەنیز ڕۆشت بەڵام بە هەزاران دەنیز دروست دەبن.

 

ئەمڕۆش خێزانی دەنیز، ئەندامانی هەدەپە، چالاکوانان و گەل لە بەردەم نەخۆشخانەی ئیزمیر کۆبوونەتەوە و دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەی بە مەراسیمێک لە کاتژمێر ٥:٠٠ لە گۆڕستانی "بوجا کایناکلار"ی ئیزمیر بەخاک دەسپێردرێت.

 

ت.پ