
ئەندامانی کەمپەینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری کوردستان گەمارۆدراون
ئەندامانی کەمپەینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە کوردستان، هەولێر لەلایەن هێزەکانی پارتی گەمارۆدراون و ڕێگانادرێت بچنە دەرەوە. ناوەندی هەواڵ
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ئەندامانی کەمپەینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە کوردستان، هەولێر لەلایەن هێزەکانی پارتی گەمارۆدراون و ڕێگانادرێت بچنە دەرەوە. ناوەندی هەواڵ


شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی کە بڕیاربوو سەردانی باشوری کوردستان بکەن بۆ چاودێری داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ناکۆکییەکان، لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کران و دیپۆرتی ئەڵمانیا کرانەوە، لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە گوندی بۆرک لە شەنگال خولی فێربوونی شۆفێری بۆ ژنانی گەنج دەستیپێکردووە و ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە هەموو گوندەکانی شەنگال، خولی شۆفێری بە ژنانی گەنج بکرێتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری بە نووسراوی فەرمی گۆرانی "سێڤا سۆر"ی تەها قادری قەدەغە کرد بەهۆی هەبوونی هەدێک وشە کە بۆ سوکایەتیکردن و ناوزڕاندن بەکاردەهێنرێت دژی زمان و گەلی کلدانی، سریانی و ئاشورییەکان.

کەمێک بەر لە ئێستا دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە شارۆچکەی پشدەر کرد.

ڕۆژنامەوانی هۆڵەندی فریدریک گێردنیک لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت: هەر زوو قەدەغە کرام و وا دەگەڕێمەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی هاتووم.

ئەندامانی شاندی ئاشتی کە بڕیاربوو لە ئەڵمانیاوە بێنە باشوری کوردستان دژ بە داگیرکارییەکان لەگەڵ کۆمەڵێک لە لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دانیشتن بکەن، لە فرۆکەخانەی هەولێرەوە دیپۆرتی ئەڵمانیا کرانەوە.

وڵاتی ئێران یەکێکە لە وڵاتانەی ساڵانە ژمارەیەکی زۆر ڕێژەی کوشتنی تێدا تۆمار دەکرێت، ئەوەش بەهۆی هەبوونی سیستمێکی توندوتیژە بەرامبەر بە ژنان، بە جۆرێک تەنها لە ماوەی یەک هەفتە پێنج ژن کوژراون.

لە یادی لەدایک بوونی هێرۆ خاندا، یادی چەندین ژنە شۆڕشگێڕی دیکە کرایەوە، دەربارەی ڕۆڵی ژنان لە شەڕی دژ بە داگیرکاراندا ئامینە ئەحمەد دەڵێت: گەڕیلا و ژنان پێشمەرگەی ڕاستەقینەی گەلی کوردن و پاراستنی خاکی کوردستان بە ئەرکی خۆیان دەزانن.

ئەو ژنەی کوژرا، چالاکوان و پارێزەری ژینگە بوو، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کۆتا چالاکی خۆی کە پاککردنەوەی سەیرانگای چەمی ڕێزان بووە، ئەنجامداوە.

ئاشلی دیوریک، بەرپرسی ئۆفیسی کەنەدا لە هەولێر سوپاسی نوخشە ناسح، قائیمقامی هەڵەبجەیان کرد لە پای چالاکی و کارەکانی.

گوڵیزار ڕەشید سندی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی گرانبوونی بەنزین دەڵێت: پێویستە ڕێکاری هاتنی بانزین ئاسان بکرێت و لەسەر هاوڵاتیان نەبێتە بارگرانی.

بە هەموارکردنەوەی یاساکان لە سعودیە، ئێستا ژنانی بێ هاوژین دەتوانن سەربەخۆ بژین.

فێستیڤاڵی فیلمی شەنگهای ناوی کوردستانی لەسەر پەڕەکانی ناساندنی فیلمێک لابرد، بە فیلمی "دراوسێ"ش ناساندویەتی.

لە دوای ئەو چالاکیانەی بزوتنەوەی دیموکراسی و ئاغنێس تشاو ئەنجامیاندا، ئەو ژنە چالاکوانە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستگیرکرا، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا ئازادکرا.

شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای دھۆکیان کردووە بۆ بەدواداچوونی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەو بارەیەوە.

شەهێندۆخت مەولاوەردی، جێگری پێشووی سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ژنان و خێزان، چالاکوانێکی سیاسی ڕیفۆرمیست، ڕەخنەی لە بەڵێنی کاندیکانی ١٣ـەمین خولی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەگرێت و دەڵێت: چیتر بەڵێن و قسەی کاندیدەکان لەبارەی ژنەوە نابیسترێت.

لە شاری قامیشلۆ، یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری ٢٠٠ نوێنەری ژنان لە هەموو هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد.

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئامەد، بڕیاری سزادانی لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-دەتەکەی بۆ ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردن بەرزکردەوە.