بۆ یەکەمجار ژنان لە بەشی ئاگرکوژێننەوە کاردەکەن

بە گوێرەی ڕۆژنامەی هەمشەهری ئێران، ڕۆژی شەممە ٣ی تەمووز، ٦ هەزار خۆبەخش تاقیکردنەوەیەک دەکەن بۆ ئەوەی لە لایەن بەشی ئاگرکوژێنەوە دابمەزرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

تاقیکردنەوەی ١٦ ژن بۆ دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی تاران لە ماوەی ٣ مانگی دیکەدا کۆتایی پێدێت، بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هەمشەهر، وتی: "ئەمە یەکەمجارە لە پایتەختی ئێران ئەم کارە دەکرێت بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێت، لەقۆناغی یەکەمدا ژمارەیەکی کەم لەژنان بۆ ئەم کارە وەردەگیرێت، بەڵام لەقۆناغەکانی دواتردا بەدڵنیاییەوە ئەم ژمارەیە زیاد دەکات چونکە هەندێک ئۆپەراسیۆن پێویستی بەژنانە."

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی بەشی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی تاران، ڕۆژی شەممە ٣ ی تەمووز ٢٠٢١ تاقیکردنەوە بۆ پەسەندکردنی ئاگرکوژێنەوە کان ئەنجام دەدەن، زیاتر لە ٦ هەزار خۆبەخش بەشداری ئەو تاقیکردنەوەیە دەکەن، کە لە کۆتاییدا نزیکەی ٤٠٠ کەس قبوڵ دەکەن جگە لە تاقیکردنەوەی زانستی، خوێندکارانی پەسەندکراو تاقیکردنەوەی پراکتیکی و تایبەتمەند و وەرزشی و دەروونی ئەنجام دەدەن و لە کۆتاییدا ١٠٠ خۆبەخشی کچ کە ١٦ یان لە بەشی ئاگرکوژێنەوە  دادەمەزرێنرێن.