
هونەرمەندان: با گەل دەنگ بخاتە پاڵ دەنگمان و دژی داگیرکاری بوەستینەوە
شاندی هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان رایانگەیاند شەڕی کورد بە کورد، خەنجەرێکی ژەنگاوییە دوژمن لێمان دەدات، پێویستە حزبەکانی باشور بە یەکڕیزی دژیان بوەستنەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

شاندی هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان رایانگەیاند شەڕی کورد بە کورد، خەنجەرێکی ژەنگاوییە دوژمن لێمان دەدات، پێویستە حزبەکانی باشور بە یەکڕیزی دژیان بوەستنەوە.

پێشتر مریەم سەمقانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن لە دژی ڕژێمی ئێران، سزای ٩١ ڕۆژ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا، دوێنێش بە تۆمەتی جێبەجێکردنی سزاکە دەستگیرکرا.

جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا "بریجێت ئینریکی" بە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و وەرزشی نەتەوەیی فەڕەنسا دەستنیشانکرا، ئەمە یەکەم ژنە کە ئەو پۆستەی لە دەستدایە لەکاتی دامەزراندنی لیژنەکەوە لە ساڵی ١٩٩٥دا.

شەهرزاد نەزیفی پاڵەوانی مۆتۆڕسکیلی، بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا سەرەڕای پەسەندکردنی ئەو داوایە هەڵگیراوە.

لە گوندی دێگورا لە شەنگال و ناوچەی ئەحداس لە شەهبا یادی زەینەب کناجی، ناسراو بە زیلان کرایەوە و لەبارەی ژیانییەوە سینەفزیۆنێک نمایشکرا.

لە کەنیسەیەکی کاسۆلیکی پۆڵەندا دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی گەنج لەلایەن قەشەکانی کەنیسەوە ئاشکرا دەبێت.

ئەکتەری شانۆ و فیلمی تونسی دالێندا عەبدۆ کە ساڵانێک بوو لەگەڵ نەخۆشیدا بەرەنگار دەبووەوە، گیانی لەدەستدا.

کۆچکردنی هاوڵاتیان بۆ وڵاتانی دەرەوە لە زیادبووندایە، پۆلیسی یۆنانیش لەدوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پەنابەران بە توندترین شێوە سوکایەتیان پێدەکات، ڕووتیان دەکاتەوە پارە و بەڵگەنامەکانیان لێوەردەگرێت، دواجار دیپۆرتیان دەکاتەوە.

بەرەی نیشتیمانی دژی داگیرکاری بە دروشمی "بەیەک دەنگی و تێکۆشان، شکست بە داگیرکاری دێنین" دیبەیتێکی تایبەتی لەسەر داگیرکارێکانی سەر کوردستان سازکرد.

ژنێکی گەنجی کورد بۆ یەکەمجار خەڵاتی جیهانی شاژنە دیانای پێدەبەخشرێت، کە تایبەتە بەو گەنجانەی کار لەسەر باشکردنی ژیانی خەڵک دەکەن.

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی لە تورکیا ڕایگەیاند کەیسی ئەلمالی کە دەستدرێژی سێکسییە بۆ سەر دوو منداڵ بەردەوام دەبێت و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر دەستدرێژیکاران دەگیرێتە بەر.

کۆبوونەوەی نێوان عێراق-ئەردەن-میسر لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، لە تویتێکدا کازمی دەڵێت "بەغدادی عەرەبی پێشوازی لە میوانەکان دەکات"، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت کورد نابێت بە دوو وشەی کوردی کازمی فریو بخوات.

چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە، پانکارتی "پەیماننامەی ئیستەنبوڵ بەردەوامە"یان بە پردێک لە سیلۆپیدا هەڵواسی.

دەسەڵاتدارانی ئێران بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن، چالاکوانی مافی مرۆڤ، سورەیا هاقدەست'یان بە کاتی ئازاد کردووە.

ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا بەیاننامەیەکیان دەربارەی سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادیناندا بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا دەسەڵاتداران بێگوێدانە ئازادی و مافی مرۆڤ چالاکوان دەستگیردەکات.

٦٤ ڕۆژ بەر لە ئێستا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بودجەی ئاودانی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە و بەوهۆیەوە هەزاران بنەدار وشک بوون، مەترسی گەورەش لەسەر سەوزایی سلێمانی هەیە.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی سزادانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکوانان و پارێزەران ئەنجامدرا، تێیدا داوای پاڵپشتییان لە سەرجەم حزب و ڕێکخراوەکان کرد.

لەناو هۆڵی پەرلەمان و گفتوگۆکردن لەسەر لێبڕینی موچە، لەلایەن پۆلیسی پەرلەمانەوە هێرشکرایە سەر پەرلەمانتاران شایان عەسکەری لە فراکسیۆنی گۆڕان و هەڵەز ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو و مۆبایلەکان ڕفێندرا.

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە دانیشتنی پەرلەماندا ڕایگەیاند، کە لیژنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کۆی هەزار پڕۆژە سەردانی ٢٦ پڕۆژەیان کردووە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت پەرلەمان پارەیان بۆ خەرج ناکات.

ساڵانە لە ئوردن ڕێژەی کوشتنی ژنان ڕوو لە زیادبوونە، لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا ١٣ حاڵەتی کوشتن لەو وڵاتەدا هەبووە کە زۆربەیان لە ژێر ناوی شەرەف دەکوژرێن.