
٪٤٣ ژنانی تونس دەستیان ناگاتە پێداویستییە تەندروستییەکان
بەپێی توێژینەوەیەک لە وڵاتی تونس، ٪٤٣ ژنان لەو وڵاتە دەستیان ناگات بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پێداویستییەکانی تایبەت بە ژنان لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا. ناوەندی هەواڵ
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەپێی توێژینەوەیەک لە وڵاتی تونس، ٪٤٣ ژنان لەو وڵاتە دەستیان ناگات بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پێداویستییەکانی تایبەت بە ژنان لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی ئەو دۆخە خراپەی ئەفغانییەکان تێیکەوتوون کە هۆکارەکەی بوونی جەنگ و ئاوارەبوونیانە، ئەفغانستان بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە لە ڕووی هەبوونی خۆراک و تەندروستییەکی باش لە دۆخێکی خراپدایە، سەرمای زستانیش دۆخەکەی خراپتر کردووە.

توێژینەوەیەک لەبارەی "کوشتن بە بیانووی شەرەف" بڵاوکرایەوە، هاوکات پانێڵێکیش ئەنجامدرا، لە دەرئەنجامی توێژینەوەکەشدا دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆری کوشتنی بە بیانووی شەرەف لە دەرئەنجامی فشاری کۆمەڵایەتییە، لەبەر ئەوە دەبێت پڕۆسەی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا زیادبکرێت.

کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە دهۆک و سلێمانی و جیاواز لەوان، مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی گردبوونەوە و داواکارییەکان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد.

ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین کە لە ئامەد دەستگیرکراو برایە دادگا، لە ژێر دەسەڵاتی دادوەریدا ئازاد کرا. ئامەد

لەیلا عومەر وەک یەکەمین ژن بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەستنیشان کرا، ساڵی ڕابردوش یەکەم ژن بوو کە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت. ناوەندی هەواڵ

لە عێراق دوو خوشک کە هەوڵی خۆکوشتنیان دا لەسەر پردی جەدرییە لە بەغدا لەلایەن پۆلیسەوە ڕزگار کران.

ڤیان جاف، شۆڕشگێڕە گیانفیداکەی باشوری کوردستان لە بناری قەندیل ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی بەرز ڕاگیرا.

کوشتنی ژنان بە هۆکارە جیاوازەکان و لەژێر پەردەی شەرەف و کێشەی کۆمەڵایەتیدا بەردەوامە، لە هەرێمی کوردستان پاش چەند ڕۆژ لە مانەوەی بە سوتاوی، ژنێک گیانی لەدەستدا و ژنێکی دیکە لە عێراق کوژرا.

بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، ژنانی ئێزدی و عەرەب لە شەنگال بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. شەنگال

١٧٧ کەس کە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ لە کۆڵانەکان لە ژێرزەمینەکانی جزیرەی بۆتان کۆمەڵکوژ کران، لە جزیرە بەبیرهێنرانەوە. شرناخ

منداڵێک لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوەندی هەواڵ

چەند ڕۆژێكە نەخوشیی سكچوون و ڕشانەوە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێی گرتووەتەوەو بەو هۆیەوە منداڵێكی ساوا گیانی لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش گومان دەکات هۆکارەکەی ئاوی پیس بێت.

ڕێکخراوی پەیامنێران سووکایەتی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر ڕۆژنامەوانانی كوردستان شەرمەزار دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، ڕێگریکردن و سووکایەتی بەرامبەر پەیامنێران خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە.

لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی ڕاپرسییەکی لەسەر منداڵانی کچ و ژنانی تەمەن ١ تا ٢٠ ساڵی لەهەولێر و ڕاپەڕینی سلێمانی ئەنجامدا، بەپێی ڕاپرسیەکە ڕێژەی ژنانی خەتەنەکراو لەهەولێر لەسەدا ١١ و لەڕاپەرین لەسەدا ٤.٩ یە. ناوەندی هەواڵ

شادیە عەبدوڵا کە ساڵی ڕابردوو لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەرێمی کوردستان بە دەمانچە کوژرا، سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژەکەی دەرچوو. ناوەندی هەواڵ

سیاسەتمەداری زیندانیکراو ئایسەڵ توغلوک بەهۆی نەخۆشییەوە گواسترابووەوە بۆ دهزگای پزیشكیی داد ATK، بەڵام دیسانەوە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێف لە کاندرا و رێگا نەدرا زیاتر لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بمێنێتەوە. ناوەندی هەواڵ

لاتا مەنگیشکار، یەکێک لە گۆرانیبێژە سەرنجڕاکێشەکانی هیندستان کە لە ماوەی ژیانیدا دەیان هەزار گۆرانی وتووە، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دوای چوار رۆژ لە هەوڵدان تیمەکانی رزگارکردن ئەو منداڵە ٥ ساڵە مەغریبیەیان دەرهێنا کە کەوتبووە بیرێکەوە، بەڵام گیانى لەدەستدا.

یەکێتی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی عەفرین بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گڵکۆی بەرخۆدێرانی کۆبانێ، ئەو گەنجانەیان بەبیرهێنایەوە کە لە کۆمەڵکوژی کۆبانێ گیانیان لەدەستدا.