ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 924 لە 1.031

3 شوبات 2022

  1. مەراسیمی هاوخەمی بۆ ١٢١ گیانفیدای بەرخۆدانی "گورزی گەلان" بەردەوامە

    مەراسیمی هاوخەمی بۆ ١٢١ گیانفیدای بەرخۆدانی "گورزی گەلان" بەردەوامە

    لە شاری سلێمانی مەراسیمی هاوخەمی بۆ ١٢١ گیانفیدای بەرخۆدانی "گورزی گەلان" بەردەوامە و هەریەک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەب سیاسی یەنەکە، حیزبی سۆشیالستی کوردستان، کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و چەندین کەسایەتی سەردانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە باشوری کوردستان کرد.

  2. نوێنەرایەتی هەدەپە: حکومەتی هەرێم بێ هەڵوێستە لە ئاست هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا

    نوێنەرایەتی هەدەپە: حکومەتی هەرێم بێ هەڵوێستە لە ئاست هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا

    نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەست و داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە تا ئێستا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا نیشان نەداوە.

  3. لە کانوونی دووەمدا ٢٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران

    لە کانوونی دووەمدا ٢٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران

    پلاتفۆڕمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین ڕاپۆرتی مانگی کانوونی دووەمی خۆی سەبارەت بە کوشتنی ژنان ڕاگەیاند بەپێی راپۆرتەکە، لە مانگی کانوونی دووەمدا ٢٦ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون، ٢٨ مردنی گوماناویش تۆمار کراوە.

  4. ئەوروپا دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شەقامە

    ئەوروپا دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شەقامە

    کوردان و ئازادیخوازان لە ئەوروپا دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی لە مەخمور، شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامدا.

  5. یونامی لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتە دەنگ

    یونامی لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتە دەنگ

    نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق "یونامی" لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ کامپی مەخمور و شەنگال ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو کاتێک ڕێز لە سەروەریی و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتووانی ناوچەکە بپارێزرێن.

2 شوبات 2022

  1. تەڤگەری ئازادی دژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆی خستەڕوو

    تەڤگەری ئازادی دژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆی خستەڕوو

    تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک دەکات بۆ سەر کامپی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان و پێیوایە، کە ئەو هێرشانە سەلمێنەری ئەوەن کە ‘دەوڵەتی تورک ئیرادەی ئازاد قبوڵ ناکات’ جەختیش دەکەنەوە، کە پێویستە سنوور بۆ هێرشە فاشیزمییەکانی ئەردۆغان دابنێرێت.

  2. سەرباری ڕێگرییەکان ١٦یەمین ساڵیادی شۆڕشگێڕ ڤیان جاف کرایەوە

    سەرباری ڕێگرییەکان ١٦یەمین ساڵیادی شۆڕشگێڕ ڤیان جاف کرایەوە

    ئەمڕۆ ١٦ بەسەر چالاکییە گیانبازییەکەی شۆڕشگێڕ ڤیان جافدا تێدەپەڕێت، بڕیاربوو لەسەر مەزارەی لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی شکۆداری بۆ ڕێکبخرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگری کرد، دواتر بە پێداگرییەوە مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.

  3. TAJÊ : بە وریاییەوە لە دژی هێرشەکان کار دەکەین

    TAJÊ : بە وریاییەوە لە دژی هێرشەکان کار دەکەین

    تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "دەبێت باش بزانرێت کە ئەو هێرشانە تەنها لەسەر بەشێک نییە و تەواوی بوون و مێژووی نەتەوەییمان دەکەنە ئامانج".

  4. ڤیان جاف ... ژنێک لە ئاگر دژ بە چەسانەوە و نادادی

    ڤیان جاف ... ژنێک لە ئاگر دژ بە چەسانەوە و نادادی

    ڤیان جاف، پێشەنگی ژنان لە تێکۆشان بۆ ئازادی و ئاشتی، ئەمڕۆ ١٦ ساڵ بەسەر چالاکییە گیانبازییەکەیدا تێدەپەڕێت، بەڵام بڵیسەی گیانی بووەتە تێکۆشان بۆ ژنانی باشوری کوردستان و تا ئەمڕۆ تینەکەی بەردەوامە و تا داهاتوو تەشەنە دەستێنێت.

1 شوبات 2022

  1. "بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی هەڵوێستی دایکان"

    "بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی هەڵوێستی دایکان"

    ئەندامانی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات ڕایانگەیاند، کە لە ئێستاوە پشتگیری چالاکی دایکان دەکەن لەبەردەم دەروازەی سێمالکا و لەمەودواش بە شێوەیەکی جیاواز بەردەوام دەبن، وتیان: "دایکان سەرەڕای ساردی کەشوهەوا بەردەوام بوون لە چالاکییەکەیان و ڕایانگەیاند کە لەمەودوا بە شێوەیەکی تر بەردەوام دەبن ئێمە شوێنیان دەکەوین و پشتیوانییان دەکەین".