لەیلا عومەر وەک یەکەمین ژن بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەستنیشان کرا، ساڵی ڕابردوش یەکەم ژن بوو کە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە ڕۆژی ٦ی شوبات دەرچووە و واژۆی وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی لەیلا عومەر لە میلاکی وەزارەتی ناوخۆ- پارێزگای سلێمانی، بۆ سەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دیاریکرا.
لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١یش لەیلا عومەر یەکەم ژن بوو کە پۆستی جێگری پارێزگاری وەرگرت و دەستبەکاربوو.
سلێمانی له ساڵی ١٩٨٠ەوە شارهوانیی ههیه، زیاتر لە ٥٠ سهرۆك شارهوانی لهو ماوهیهدا ههبووه و ههمووی پیاو بوون، ئێستا بۆ یهكهمجارە کە ژنێک دهبێته سهرۆكی شارهوانی.





