ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 913 لە 1.031

5 ئازار 2022

  1. کۆنفرانسی "بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی" لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

    کۆنفرانسی "بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی" لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

    ئەمڕۆ کۆنفرانسی "بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی" لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت، تێیدا کەسایەتی، ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارانی هەردوو پێکهاتەی کوردانی فەیلی و ئیزدییەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانانی مەدەنیی بەشدارن.

4 ئازار 2022

  1. بەردەقارەمان، ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئادار دەستیپێکرد

    بەردەقارەمان، ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئادار دەستیپێکرد

    ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و ژنانی گەنجی تێکۆشەر دەستیپێکرد، تێیدا جەخت لە یەکڕیزی ژنان دژی داگیرکاری و توندوتیژی کرایەوە و بەڵێنی بەرزکردنی تێکۆشان درا.

3 ئازار 2022

  1. ڕژاک سیمینارێکی لەبارەی ڕۆڵی ژن لە مێژوودا پێشکەشکرد

    ڕژاک سیمینارێکی لەبارەی ڕۆڵی ژن لە مێژوودا پێشکەشکرد

    ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە قوتابخانەی قەرەداغی تێکەڵاو سیمینارێکی لەبارەی ژن و ڕۆڵی ژن لە مێژوو و ژیاندا پێشەکشکرد، هەروەها هاوکاری هۆشیاری لەبارەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە قوتابییەکان دا. ناوەندی هەواڵ

  2. ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی کۆرسێک بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەدەبات

    ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی کۆرسێک بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەدەبات

    ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە باشوری کوردستان کۆرسێکی بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان ڕێکخست، بە ئامانجی زیاتر ئاشنابوون بە ژنۆلۆژی و پێکەوە کارکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان، کۆرسەکەش بەردەوامی هەیە.

  3. ئایا هیندییەکان وا بیردەکەنەوە کە ژنان سیاسەتمەداری باشتر دروست دەکەن؟

    ئایا هیندییەکان وا بیردەکەنەوە کە ژنان سیاسەتمەداری باشتر دروست دەکەن؟

    زۆربەی هیندییەکان دەڵێن کە "ژن و پیاو بە یەکسانی سەرکردەی سیاسی باش دەکەن"، بەڵام بە پێی ڕاپرسییەکی نوێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی "پیو" نزیکەی ٣٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو لە سەرانسەری هیندستان هەن و تەنها چارەکێک لە پێگەیشتوانی هیندی لەو باوەڕەدان کە پیاوان سەرکردەی سیاسی باشتر دەکەن. ناوەندی هەواڵ

2 ئازار 2022

  1. کژار: ٨ی ئادار مێژوویەکی گرنگ و ڕۆژێکی پڕ واتایە بۆ تەواوی ژنان

    کژار: ٨ی ئادار مێژوویەکی گرنگ و ڕۆژێکی پڕ واتایە بۆ تەواوی ژنان

    کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار"، لە ڕێگای بەیاننامەیەکەوە پیرۆزبای خۆیان ئاڕاستەی ژنانی جیهان بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، هەروەها داوایان کرد هەوڵی بەدەستهێنانی ئازادی بدەن و ڕۆژی ٨ی ئادار بکەنە دەستپێکی بەدەستهێنانی مافەکانیان.

  2. ڕژاک بە بۆنەی ٨ی ئادار لە سلێمانی ٥٠ دارسنەوبەریان چاند

    ڕژاک بە بۆنەی ٨ی ئادار لە سلێمانی ٥٠ دارسنەوبەریان چاند

    ئەمڕۆ دووەمین ڕیزە چالاکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە بۆنەی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو کە چاندنی ٥٠ دار سنەوبەر بوو، بەو ئامانجەی سنەوبەر ڕەگێکی بەهێزی هەیە و هیچ دوژمنێک ناتوانێت لەناوی ببات هەروەها ژن و سروشت تەواوکەری یەکن و ژنە کە کشتوکاڵی دۆزیوەتەوە و گرنگی بە ژینگە و سروشت داوە. سلێمانی