
ڕێواز فایەق: پڕۆسه‌ى سیاسى له عێراقدا له بارێكى چه‌قبه‌ستوودایه
د.ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات کە جیهان و ناوچه‌كه له به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریى گه‌وره‌دان، پڕۆسه‌ى سیاسى له عێراقدا له بارێكى چه‌قبه‌ستوودایه و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى ئیتیحادى دواكه‌وتووه، دەڵێت: "ئومێده‌وارین له‌به‌ر ڕِۆشنایی لێكتێگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌رچى زووه بگه‌نه ڕێككه‌وتن". ناوەندی هەواڵ


















