ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 911 لە 1.031

10 ئازار 2022

  1. "ماریا" لە لایەن براکەیەوە کوژرا

    "ماریا" لە لایەن براکەیەوە کوژرا

    دوای ئەوەی تەرمی "ماریا" لە شەقامێکی هەولێر دۆزرایەوە، دواتر دەرکەوت لە لایەن برایەکیەوە کوژراوەو دوای دوو ڕۆژ لە ڕوداوەکە دەستگیرکرا.

  2. دەقی نامەی زەینەب جەلالیان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان

    دەقی نامەی زەینەب جەلالیان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان

    زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی، ماوەی ١٥ ساڵە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە زیندانی کراوە، لە نامەیەکیدا بۆ ٨ی ئادار دەڵێت: "كاتێك ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ره‌كان ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دام، تاكه‌ شتێك كه‌ بۆم مابووه‌وه‌ ئه‌ندێشه‌ و بیر و باوه‌ڕه‌كانم بوون.

9 ئازار 2022

  1. ئیستەنبوڵ، پۆلیس هێرشی کردەسەر ڕێپێوانی شەوی ژنان

    ئیستەنبوڵ، پۆلیس هێرشی کردەسەر ڕێپێوانی شەوی ژنان

    هەزاران ژن بە دروشمی "ئەم سەرهەڵدانە کۆتایی نایەت" ٢٠ەمین ڕێپێوانی شەوی فێمینیستیان لە شەقامی تەقسیمی ئەستەنبوڵ ڕێکخست، پۆلیس هێرشی کردەسەر چالاکییەک و لە بێشکتاش و کادیکۆی چەندین ژن دەستبەسەرکران.

  2. ژنانی سنە تا سەر چیای ئاویەر ڕێپێوانیان کرد

    ژنانی سنە تا سەر چیای ئاویەر ڕێپێوانیان کرد

    لە ٨ی ئاداردا ژنانی شاری سنە لە دامێنی چیای ئاویەرەوە تا لوتکەی چیاکە ڕێپێوانیان کرد و پەیامی خۆیان خستەڕوو، تیشکیشیان خستەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان و داوای کۆتاییهێنان بە کوشتنی ژنانیان کرد.

  3. لە یادکردنەوەی ٨ی ئادار لە تاران گرژی دروستبوو

    لە یادکردنەوەی ٨ی ئادار لە تاران گرژی دروستبوو

    هێزە ئەمنییەکانی تاران هەڵیانکوتایە سەر شوێنی مەراسیمی یاکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان کە لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافەکانی ژنانەوە ڕێکخرابوو و ژمارەیەک لە بەشداربووانی یادکردنەوەکە دەستگیرکران.

  4. لە هەولێر ژنان گردبوونەوەو ڕادیۆیەکی تایبەت بە ژنانیش کرایەوە

    لە هەولێر ژنان گردبوونەوەو ڕادیۆیەکی تایبەت بە ژنانیش کرایەوە

    لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژناندا، ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان ڕێکخراوەکانی ژنان، لەبەردەم قەڵای هەولێر گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا، هەر دوێنێ ڕادیۆی دەنگى یەکسانی و جێندەری بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ژنان لە هەولێر کرایەوە.

8 ئازار 2022

  1. ژنانی گەرمیان: ئاشتەوایی خێزان و شکۆی ژن تێکەڵ بە بازرگانی دەکرێت

    ژنانی گەرمیان: ئاشتەوایی خێزان و شکۆی ژن تێکەڵ بە بازرگانی دەکرێت

    بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، ناوەندی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنانی گەرمیان، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێدا داوایان کرد ڕێگری بکرێت لە هاوسەرگیری پێشوەختە و دەستی حزب لە دادگاکان دوور بخرێتەوە.

  2. پانێڵێک بە ناونیشانی "ژن لە میدیای کوردیدا" پێشکەشکرا

    پانێڵێک بە ناونیشانی "ژن لە میدیای کوردیدا" پێشکەشکرا

    بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ٨ی مارسەوە پانێڵێک دەربارەی ڕۆڵی ژنان لە میدیادا بەڕێوەچوو تیایدا باس لەوەکرا کە ژنان لەناو میدیادا هێندەی بوونەتە کاڵا و وەک کارەکتەرێک کار دەکەن هێندەی تواناکانیان دەرناخرێت و لە ئاستی بەڕێوەبردنا نین.