ڕۆژانە
-
نێرگس مەنسووری لە ڕێگەی نامەیەکەوە زوڵمی ناو زیندانەکان ئاشکرا دەکات
نێرگس مەنسووری زیندانی سیاسی لە زیندانەوە نامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هەندێک لەو ئازار و ئەشکەنجەی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنیدا بەرگەی گرتووە، لەوانە هەڕەشەی کوشتن و ئەشکەنجەدان و دادگاییکردنی نادادپەروەرانە.
-
هیلالی زێڕین هۆزان مزگینی بەبیرهێنایەوە
کۆمیتەی هیلالی زێڕین، هۆزان مزگینی بەبیرهێنایەوەو وتی: هۆزان مزگین هەم بە هونەر و هەم بە تێکۆشانی خۆی بوو بە دەنگی گەل، شۆڕشگێڕ و هونەرمەندێکی نەمر.
-
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان: ڕۆژنامەگەری ئازاد مافێکی بێبەش نییە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان نیگەرانییەکی قوڵی دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارانەی ئەم دواییەی وەزارەتی ڕاگەیاندن دەرچووە، کە بریتین لە سنووردارکردنی توندی کارپێکردنی کەناڵە مانگی دەستکردەکان و قەدەغەکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە دەرەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
-
هیوای ژنان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا: نادا
هاوپەیمانی نادا ڕێکخراوێکی ژنانە کە ژنانی وڵاتانی جیاواز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای وەک هەنگاوێکی گرنگ لە خەباتی ژنان کۆکردەوە و ئامانجیشی بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری و یەکسانییە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی.
-
ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە: گوێ بە سکاڵای ژنان نادرێت
لە یەمەن کە توندوتیژی دژی ژنان ڕەوایە و یاساش ناتەواوە، ژنان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، ئەو ژنانەی باسیان لەو ڕووداوانە کردووە کە ئەزموونیان کردووە وتوویانە کە گوێ لە سکاڵاکانیان ناگیرێت.
-
"نەتەوە-دەوڵەت دوژمنی ژن و منداڵە"
پەیمان عەلوش، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە سیستەم و هۆشیاری نەتەوە-دەوڵەت، بە مەبەستی درێژەدان بە خراپبوونی کۆمەڵگە، ژیانی نارین گوران و نارین عەبدۆی لەناوبرد.
-
ژنانی ئێزدی: ئێمە لە ڕێگەی بیری ڕێبەر ئاپۆ هەستمان بە ئازادی کرد
ژنانی ئێزدی باسیان لە هەڵمەتی 'ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەوە و هاوبەشی بکە'یان کرد و ڕایانگەیاند کە دوای ئەوەی لە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاگادار بوون، لە ئازادی ئاگادار بوون و ڕایانگەیاند کە هەمیشە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەوەستنەوە.
-
پەروین بوڵدان: گۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە دەبێتە ڕەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پەیوەست بە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە وتی: ئەم کۆنگرەیە سودێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕێگە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە.
-
شەڕ و پێکدادان لە باشووری سودان ڕێگری لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان دەکات
نزیکەی مانگێکە شەڕی سەخت لە باشووری سودان بووەتە هۆی نەگەیاندنی خۆراکی زۆر پێویست بۆ ٦٠ هەزار منداڵی بەدخۆراکی.
-
ئێوارەی هاودەنگی لەگەڵ زیندانییانی باوەڕی لە تونس بەڕێوەچوو
ئێوارەی هاودەنگی لەگەڵ زیندانییانی باوەڕی لە تونس بەڕێوەچوو ئامادەبووان جەختیان لەوە کردەوە کە هاودەنگی تاکە ڕێگایە بۆ پاڵپشتیکردنی زیندانیانی ژن و بنەماڵەکانیان.
-
دۆسیەی ڕفاندنی منداڵێکی کچ و لەبەرکردنی جلوبەرگی ئەفغانی، مشتومڕی لە سوریا دروست دەکات
دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی، میرا جەلال سابت لەژێر چاودێرییەکی توندی ئاسایشدا گەڕایەوە زانکۆ. پیاوێک یاوەری بوو، کە هاوسەرگیری "ئاینی" خۆی لەگەڵیدا ڕاگەیاند، بە جلوبەرگێکی ئایینی جیاواز کە ڕەنگدانەوەی نەریتی کۆمەڵایەتی ئەفغانیە.
-
یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان هەنگاوێکە بەرەو چەسپاندنی دیموکراتی
بانگهێشتکردنی یەکەمین ئەندامانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ، بڕگەیەکی مێژووییە لە خەباتی ژناندا، ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆڵە پێشەنگانەیە کە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا دەیگێڕن، سەرەڕای ئاڵەنگاری سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێستا.
-
" لە زیندانی ئێڤین یادی پێنج زیندانی لەسێدارەدراوی ١٠ی ئایار کرایەوە"
هاوکات لەگەڵ ٦٧مین هەفتەی هەڵمەتی "سێشەمەکانی نا بۆ سێدارە"، زیندانیانی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین مەراسیمێکی یادکردنەوەیان بۆ ئەو پێنج زیندانییە سیاسییە ئەنجامدا کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠دا هەڵواسرابوون.
-
ژنانی تەل تەمر: ئامانجمان ئاشتی و یەکڕیزییە بۆ هەموو ژنان و گەلان
ژنانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەیەکەدا کە بۆ ژنانی تەل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دیالۆگەکان لەگەڵ ژیانی ئازاد" ڕێکخرابوو، ڕایانگەیاند: ئێمە بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز دەنرخێنین.
-
ڕاسپاردنی بکوژی هێڤرین خەلەف لە بواری سەربازیدا تاوانە
ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی ڕاسپاردنی ئەندامێکی چەتەیان بە ناوی حاتم ئەبو شەقرە بۆ ناوچەی سەربازیی سەر بە هەتەشە لە دێرەزۆر وڕەقە و حەسەکە کرد و ڕایانگەیاند: سیاسەتێک بە پێچەوانەی ئیرادە وتێکۆشانی ژنان جێبەجێ دەکرێت.
-
غەززە... لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆ قەیرانێکی مرۆیی لە ناو کۆمەڵکوژییەکان و کەمیی پێداویستییەکان بەرەو خراپتر دەچێت
دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک گەمارۆکانیان بۆ سەر غەززە توندتر کردەوە، بەرگری شارستانی ڕایگەیاند کە ٧٥%ی ئۆتۆمبێلەکانی لە خزمەتگوزاری دەرچوون، هاوکات نەخۆشخانەکانیش مەترسی داخستنی تەواویان لەسەرە.
-
ئەنجومەنی ژنانی تەڤ-دەم کۆنگرەی خۆی بە هەڵبژاردن کۆتایی پێهێنا
ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) یەکەمین کۆنگرەی خۆی بە هەڵبژاردنی ئەنجومەن کۆتایی پێهێنا.
-
دووەمین کۆنگرەی تەڤگەری ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی لە تونس دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ داننان بە دۆخی نالەباری ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی، دووەمین کۆنگرەی تەڤگەری ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی لە تونس دەستیپێکرد، کە تیشکیان خستەسەر دۆخی نالەباری ئەوان لە ڕێگەی نمایشی هونەری جۆراوجۆرەوە.
-
ململانێی هیندستان و پاکستان: لانیکەم ٤٣ کەس کوژران
ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان بەدرێژایی سنووری کشمیر پەرەی سەندووە و بووەتە ململانێ، لەو شەڕەدا لانیکەم ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
-
سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی وریشە مورادی بەردەوامە لە وەرنەگرتنی چارەسەر
دەسەڵاتدارانی زیندانی ژنانی ئێڤین ڕەتیانکردەوە ئەو چالاکوانە مافی ژنان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکەن بۆ چارەسەرکردن، هەرچەندە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی بەپەلە بوو.