ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٦٠ کەسی مەدەنی لە هێرشەکانی حوسییەکان کوژراون

ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاشکرای کرد، کە هێرشەکانی حوسی بۆ سەر ناوچە دانیشتووانەکانی شاری مەریب، تەعز و مخا، بەهۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٦٠ هاوڵاتی مەدەنی و ئاوارەبوون و زیانی بەربڵاوی لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشە دووبارەکان بۆ سەر ناوچە دانیشتووەکان لە چەند شارێکی یەمەن زیانی گیانی و ئاوارەبوونی خێزانە نوێیەکانی لێکەوتووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هۆشدارییەکان لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی بەهۆی بەردەوامی گرژییە ئەمنییەکانەوە، کە ئازارەکانی هاوڵاتی مەدەنی زیاتر دەکەن.

 

ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاشکرای کرد، کە هێرشەکانی حوسی بۆ سەر ناوچە دانیشتووانەکانی شاری مەریب و تەعز کوژرانی زیاتر لە ٦٠ هاوڵاتی مەدەنییان لێکەوتەوە کە نۆ کوژراو و لانیکەم ٥٤ بریندار بوون، بەپێی دەسەڵاتدارانی خۆجێی کە ٢٦ی ئاب قسەیان لەگەڵ نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە نزیکەی ٦٧٪ی کۆی گشتی قوربانییەکانی ڕاپۆرتکراو لە ناوچەشاری مخا لە تەعز بووە، کە ٤٢ هاوڵاتی مەدەنی (٧ کوژراو و ٣٥ بریندار) بوون، بە بەراورد بە ٢١ هاوڵاتی مەدەنی لە مەریب (٢ کوژراو و ١٩ بریندار)، هەروەها ئاماژەی بە زیانی گیانی زیاتر کردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی کەشتییە بازرگانییەکان کە گەرووی باب مەندەب دەکەنە ئامانج، هەرچەندە ژمارەی قوربانییەکان تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) ڕوونیکردەوە، کە ئەم هێرشانە بووەتە هۆی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون لە ناوچە ئامانجدارەکان، کە لانیکەم ١٦٢ خێزان کە بە نزیکەی لە هەزار و ١٣٤ کەس ئاوارەبوون، زۆرینەی ئەم خێزانە ئاوارەبووانە کە (١٢٠) خێزان لە تەعز بوون، ٣٥ خێزان هاوڵاتی شاری مخا و ٨٥ خێزانیش لە ناوچەکانی دیکەی ناو پارێزگاکە بوون، ئاوارەبوونی زیاتر لە حودەیدە (٢١ خێزان)، لەهج (١٨ خێزان)، و مەریب (٣ خێزان) ڕاگەیاندرا.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا، زیاتر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شەڕەکان کاریگەرییان لەسەر ژێرخانی گرنگ و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و شوێنەکانی ئاوارەبوون هەبووە، بەندەری مخا بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکانی ڕاگرت، هەروەها زیانەکانی پەناگە لە مەریبیش ڕاگەیاندرا.

 

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) پشتڕاستی کردەوە، کە هاوبەشەکان بەردەوامن لە وەڵامدانەوەی پێداویستییە گەشەسەندووەکان، ڕێکخراوەکان دەستیان کردووە بە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ خێزانە تازە ئاوارەبوو و زیانلێکەوتووەکان، لەوانەش لە ڕێگەی میکانیزمی وەڵامدانەوەی خێرا، پشتگیری لە پەناگەی فریاگوزاری، شتومەکی ناخۆراکی، یارمەتی نەختینەیی و خزمەتگوزارییەکانی پاراستن دەکەن.