ڕۆژانە
-

لە کاروانی شەشەمدا هەزار خێزانی کۆچبەر لە عەفرین دەگەڕێنەوە شارەکەیان
نزیکەی هەزار خێزانی کۆچبەر لە عەفرین، کە دانیشتووانی قامیشلۆ، عامودا و دێرکن بەرەو شارەکەیان ڕۆیشتن، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکەی ٢٩ی کانوونی دووەمە کە ئامانج لێی ئاسانکاری گەڕانەوەی دانیشتووانە بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای ساڵانێک لە کۆچکردن.
-

دایکانی گیانفیدایان لە شاری تل تەمر داوای ناسینی یەپەژە دەکەن
دایکانی گیانفیدایان لە شاری تل تەمر دانیشتنێکی دیالۆگیان ئەنجامدا، لە دانیشتنەکەدا باس لە بەرخۆدانی یەپەژە کراو داوای داننان بە ئیرادەی یەپەژە کرا.
-

لە تونس هەڵمەتی "پێکەوە بۆ دایکایەتی پارێزراو" بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی دایکان و منداڵان دەستیپێکرد
بە دروشمی "کلینیکەکانی پێش لەدایکبوون: پارێزراوی بۆ تۆو کۆرپەکەت"، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سەرەتایی تونس دەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانی کلینیکی پێش لەدایکبوونی ڕاگەیاند، ئامانجی هەڵمەتەکە زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستییە.
-

لە کۆیە کۆنسێرتێکی گۆرانی کۆنی کەلەپوری بەڕێوەچوو
لە کۆیە کۆنسێرتێکی گۆرانی کۆنی کەلەپوری بە بەشداری ژمارەیەکی فراوان لە میوانان بەڕێوەچوو، ژنان وتیان: پێویستە ئێمەی ژنان زیاتر پەرە بەلایەنی هونەری بدەین و گۆرانیە کۆنەکان زیندوو بکەینەوە.
-

کوردستان کۆچەر: دۆسیەی یەپەژە کەیسێکی چارەنووسسازە و سووریا پێویستی بە ئەزموونی هەیە
کوردستان کۆچەر، ئەندامی کۆنسەی سەربازی یەپەژە، دەڵێت: پرسی پاراستن پرسێکی زۆر گرنگە، دۆسیەی یەپەژە کەیسێکی چارەنووسسازەو ئەزموونەکەی لە پاراستنی کۆمەڵگەی نموونەییە.
-

بەربەستە ئەمنییەکان لەسەر خوێندکارانی بەلووچ لە زانکۆکانی ئێران توندتر بوون
دەسەڵاتدارانی ئێران کۆت و بەندیان خستووەتە سەر چوونە دەرەوەی ژمارەیەک خوێندکاری دکتۆرای بەلووچ لە زانکۆکانی پایتەختی وڵاتەکە، ئەمەش لە ڕێگەی قەدەغەکردنی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ پێشکەشکردنی چەندین پاساوی فەرمی.
-

دەستەی ژنان لەگەڵ دەستەی خێزان و دانێشتووان لەسەر ئەنتیگراسیۆن کۆبوونەوە
دەستەی ژنانی خۆبەڕێوەبەری لە دیمەشقن و پەیوەست بە چەند بابەتێکی پڕۆسەی ئەنتیگراسیۆن و میکانیزمەکان بۆ پەرەدان بە کاری هاوبەش لەگەڵ دەستەی کاروباری خێزان و دانیشتووانی سووریا کۆبوونەوە.
-

سەربازیکردنی منداڵان لە ئێران... گرتەڤیدیۆیە نوێیەکان ڕەخنەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێدەکەوێتەوە
بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە منداڵان لە بۆنە و ئاهەنگەکانی حکومەتی ئێراندا مەشقی چەک وەردەگرن، نیگەرانییەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە کاتێکدایە کە سەرکوتکردنی ئەمنی و گۆڕینی میدیای دەوڵەتی بۆ سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی سەربازی.
-

گوڵستان کلچ کۆچیگیت: پێویستە پەرلەمان هەڵوێست وەربگرێت
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان ئاماژە بەوەدەکات، بۆ ئەوەی کێشە هەنووکەییەکان چارەسەر بکرێن، پێویستە دەسەڵاتی سیاسی و پەرلەمان هەڵوێست وەربگرن و بەپەلە ڕۆڵی خۆیان ببینن.
-

ئازاری جوتیارانی سووریا بە هۆی تێچووی زۆرو کەمی نرخی بەروبوومەکان بەردەوامە
دوای ئەوەی بارانبارین بەرهەمەکانی زیندوو کردەوە، بڕیاری حکومەتی کاتی سووریا بۆ دانانی نرخی کڕینی گەنم و جۆ جوتیارانی بێهیوا کردو ئازارەکانیان بەردەوامە.
-

ئەفغانستان؛ وڵاتێک کە بۆ دەیان ساڵە باجی کۆچکردن دەدات
ئەفغانستان دەیان ساڵە قەیرانی کۆچکردنی بەخۆیەوە بینیوەو ملیۆنان هاوڵاتی ئەو وڵاتەی ناچار کردووە لە شەڕو هەژاری و ناسەقامگیری سیاسی کۆچ بکەن لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لە دیمەنی ناوخۆدا، شەپۆلەکانی ئاوارەبوون نوێ دەبنەوە.
-

تەندروستی زەینەب جەلالیان لە مەترسیدایە
زەینەب جەلالیان، تاکە زیندانیی سیاسییە سزادراوە بە زیندانییکردنی هەتاهەتایی لە زیندانی یەزد، ماوەی هەفتەیەکە دۆخی تەندروستی لە مەترسیدایەو لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە چارەسەرەکەی ڕەتکراوەتەوە.
-

خوێندکارانی مەخموور: ئێمە مافی خوێندنی زانکۆمان دەوێت
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، ئەمساڵ ۱۱۰ خوێندکار پرۆسەی ۱۲ ساڵەی خوێندنیان تەواو کرد و بە سازدانی ئاهەنگێک، کۆتاییهاتنی قۆناغی ئامادەیییان پیرۆز کرد.
-

ژنانی وان بۆ پرۆسەی ئاشتی داوای هەنگاوی بنچینەیی لە تورکیا دەکەن
ژنانی شاری وان لە باکووری کوردستان بە کۆی دەنگ هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کورد چەندین دەستپێشخەری بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا تورکیا هیچ هەنگاوێکی بنچینەی نەناوە.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان لە بەڕازیل پشتیوانی لە کەمپەینی "ئێمە هەموومان یەپەژەین" دەکەن
ڕێکخراوەکانی ژنان و ناوەندە ئەکادیمییەکان لە وڵاتی بەڕازیل، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە هێزەکانی یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە شێوەیەکی بەرفراوان چوونە پاڵ کەمپەینی "ئێمە هەموومان یەپەژەین".
-

دیلان عوسمان: بە تێکۆشان سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین
ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان باسی لە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوومی دووەمی نێوان قەسەدەو حکومەتی کاتی کرد و دەڵێت: ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە وەک پێویست جێبەجێ نەکرێت، مەترسی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دروست دەبێت.
-

ڕەتکردنەوەی کولتووری هەمەچەشنی بۆ گفتوگۆ؛ گۆشەگیر کردنی نەتەوەیەک
کاتێک جیهان باس لە گرنگی گفتوگۆ دەکات، گەلێک هەیە هەمیشە پەراوێزخراوە، وەدەرنانی کورد لە گفتوگۆ چارەنووسازەکاندا تایبەت بە پرسی کورد، دەبێتە گۆشەگیر کردن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەک.
-

هەرانا: لە دوای سەرهەڵدانی گرژییە ناوچەییەکان، ٥٠ لەسێدارەدان و ٦٥٠٠ دەستگیرکردن ئەنجامدراوە
ڕێوشوێنە سەرکوتگەرییەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای سەرهەڵدانی تێکهەڵچوونی سەربازییەوە پەرەی سەندووە، هەرانا ٥٠ لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی بە نزیکەی ٦٥٠٠ کەسی بەڵگەدار کردووە، لەگەڵ هەزاران زیانبەرکەوتوو و کۆی گشتی پچڕانی ئینتەرنێت.
-

حاڵەتێکی نوێی بێسەروشوێنبوون لە حومس مەلەفی ڕفاندنی ژنان دەهێنێتەوە پێشەوە
تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی بێسەروشوێنبوونی ژنێک لە گەڕەکی سەبیلی شاری حومس، جارێکی تر مەترسی و ناڕەزایەتییەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕفاندنی ژنان لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شامدان، هێناوەتەوە پێشەوە.
-

دوای چەندین ساڵ لە کۆچبەرکردنی زۆرەملێ، ٦٢٣ خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
٦٢٣ خێزانی خەڵکی عەفرین کە نیشتەجێی شاری کۆبانێ بوون، بەرەو شارەکەی خۆیان بەڕێکەوتن، ئەمەش لە چوارچێوەی چالاکییەکی بەکۆمەڵدا کە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان ڕێکخرابوو، لە پێناو ئاسانکاری بۆ گەڕانەوە و بەهێزکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا.