ڕۆژانە
-

سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشایەوە
پارێزەری شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشایەوە و سزاکەی بۆ زیندانییکردن گۆڕا، دەشڵێت: هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی دووبارە دادگایی کردنەوە سزای زیندانییکردنەکەی هەڵبووەشێتەوە و ئازاد بکرێت.
-

سیروان شاوڵە خەڵکی شاری مهاباد دەستگیر کرا
سیروان شاوڵە خەڵکی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
-

ژنانی قامیشلۆ درێژە بە هەڵمەتەکانیان دەدەن و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن
ژنانی شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پەیوەندییان بە هەڵمەتی نوسینی نامە بۆ ڕبێەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە کردووە، لە نامەکانیاندا دووپاتیان کردووەتەوە کە هیوایان بۆ ئاشتی لە پێدانی مافی هیوا و کۆتاییهێنان بە زیندانیکردنیدایە.
-

زیلان کەمانگەر دەستبەسەرکرا و بەرەو شوێنێکی نادیار گواسترایەوە
زیلان کەمانگەر، خەڵکی کامیاران دوای هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی دەستبەسەرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
-

خوێندکاران داواى خەرجکردنى دەرماڵە دەکەن
لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر هەموو توێژەکان دروست کردووە، خوێندکارانیش بەهۆی بڕینی دەرماڵە زیانیان بەرکەوتووەو داوای خەرجکردنی دەکەن، خوێندکاران دەڵێن: دەرماڵە زۆر پێویستە بە تایبەت بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئەفغناستان بە ڕێژەیەكی زۆر جیاوازیی ڕەگەزیی هەیە
نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە ئەفغانستان ٧٦٪ جیاوازی ڕەگەزیی هەیە، دەشڵێن: ئەو سنوورداریانەی بەسەر ژناندا سەپێندراون دەستکەوتەکانی بواری یەکسانی ڕەگەزیی لاواز کردووە.
-

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا دوایی ڕووماڵکردنی دۆسیەی ڕۆژین کابایش ڕووبەڕووی سنووردارکردن دەبێتەوە
دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگریان لە ڕووماڵی میدیایی ناڕەزایەتی خوێندکاران کردووە، کە داوای لێکۆڵینەوەیان لە گیان لەدەستدانی خوێندکار ڕۆژین کابایش دەکرد، هەروەها هەژمارەکانی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیایان داخست.
-

دەم پارتی: دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر
ئەنجومەنی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ٢٧ـی تشرینی ٢٠٢٥ لە ئەنقەرە ئەنجام دابوو. ئەنجامنامەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەداوە وەک وەڵامی هەنگاوە مێژووییەکەی ٢٦ـی تشرینی یەکەمی گەریلا دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر.
-

هۆشداری لە مەنبجەوە: گۆڕستانەکانی شەهیدان ئامانجی نوێی هێرشەکانی تورکیان
بەرگریکارانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کردووە کە داگیرکەری تورکیا هێرشی کردووەتە سەر گۆڕستانەکانی شەهیدان لە مەنبجی داگیرکراو و داوا لە کۆمەڵگەی نیشتمانی و نێودەوڵەتی دەکەن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نەبن.
-

فیلمی ڕۆیا سادات خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئیسپانیا بەدەستهێنا
ڕۆیا سادات، فیلمسازی ئەفغانستان بەهۆی دەرهێنانی فیلمەکەی خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئیسپانیایی بەدەستهێنا کە ئاماژە بە خۆڕاگری ژنانی ئەفغانستان دەکات.
-

بزووتنەوەی "نەوەی Z٢١٢ " داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوان دەکات
زیاتر لە دوو هەزار و ٤٠٠ هاوڵاتی مەغریبی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە، کە لە نێویاندا هەزار و ٤٠٠ کەسیان دەستبەسەرن، ئەویش بەهۆی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی "نەوەی Z٢١٢ " کە داوای باشترکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان دەکەن.
-

کۆنگرە ستار ماتەمینی بۆ هێڤی سلێمان شەهیدی ئازادی ڕێکخست
کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماتەمینی بۆ هێڤی سلێمان، ئەندامی دەستەی کۆردیناسیۆنی ئەو ڕێکخراوە گرت، کە زیاتر لە سی ساڵ لە پێناو ئازادی و ڕێکخستنی ژنان تێکۆشانی کرد و تا کۆچی دوایی بە ئیرادەوە ڕووبەڕووی سەختییەکانی ئاوارەبوون بووەوە.
-

گیان لەدەستدانی گوماناوی و کوشتن لە ئەفغانستان: کارەساتێکی بێدەنگ لە پشت دیوارەکانی توندوتیژی
گیان لەدەستدانی گوماناوی و کوشتن لە ئەفغانستان قەیرانێکی مرۆیی ئاڵۆز بەرجەستە دەکات، کە ڕەنگدانەوەی یاریی نێوان توندوتیژی خێزانی و جیاکاری کۆمەڵایەتی و سنووردارکردنی کولتوورییە.
-

هێڤی سلێمان کۆچی دوایی کرد
هێڤی سلێمان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
-

زەهریبان حسێن: چەمکی بێ هاوژین لە کولتووری ساتیەوە سەرچاوەی گرتووە
زەهریبان حسێن، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی جەختی لەوە کردەوە، کە چەمکی بێ هاوژین لە کولتووری ساتیەوە سەرچاوەی گرتووە و لەگەڵ ئەم چەمکەدا چارەنووسی سنوورداری ژنان بەپێی تێگەیشتنی پیاوسالاری لە قاڵب دەدرێت.
-

فەیلەسوف ئیڤا کیتای پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد کرد
ئیڤا فێدر کیتای، فەیلەسوفی بەناوبانگی فێمینیست بە پەیامێکی نووسراو پشتگیری خۆی لە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاگەیاند.
-

خوێندکارانی کۆبانێ بۆ ڕۆژین کابایش داوای دادپەروەری دەکەن
خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای دادپەروەری دەکەن بۆ ڕۆژین کابایش، خوێنکار کە لە بارودۆخێکی پڕ لە نهێنی لە شاری وان لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا.
-

ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا دەکەن "مافی هیوا" بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بدات
ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی نامەیەکیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئەوروپا کردووەو داوایان کردووە "مافی هیوا" بدرێتە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و دەستبەجێ ئازاد بکرێت، هەروەها داوایان لە ئەنجومەنەکە کرد کە فشاری پێویست بخاتە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافە.
-

پانێڵی "ژن وەک خۆی، نوێنەرایەتیکردنی پرسەکانی ژنان لەسەروو ئایدۆلۆژیای حزبییەوە" بەڕێوەچوو
بە هاوبەسی ڕێکخراوی خەڵک لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانان، پانێڵێک بە ناونیشانی " ژن وەک خۆی، نوێنەرایەتیکردنی پرسەکانی ژنان لەسەروو ئایدۆلۆژیای حزبییەوە" ئەنجامدرا.
-

گولیلکا ئازادی لە ئامەد دیسان سەوز بوو
کێ باوەڕی پێدەکردین ئەگەر بمان وتایە دوای ٢٧ ساڵ جارێکی تر بە گۆرانیەکانی گروپی ئامەد هەڵدەپەڕین، ئەمجارەیان لە پایتەختی دڵەکان ئامەد و لە گۆڕەپانی نەورۆز، دوای ٣٠ ساڵ جارێکی تر گولیلکا ئازادی لە ئامەد سەوز بوو.