کەلسوم کەریم: ژنانی هەرچوار بەشی کوردستان سیمبولی پێشەنگبوون و بەرخۆدانن
کەلسوم کریم، داکۆکیکاری مافەکانی ژنان دەڵێت: ژنانی ڕۆژئاواو ژنانی باکوور شانازیان پیوە دەکەم بوونە سیمبولی ژنانی شۆڕش ژنانی هەرچوارپارچە بەردەوام ڕۆڵ و کاریگەری خۆیان هەبووە، لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا بەشدارییان لە هەموو جۆرەکانی خەباتی نەتەوەیی هەبوو.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی- بەشداری ژنان وەک پێشمەرگە و گەریلا تەنها لە تێکۆشانی چەکداریدا نەبووە، بەڵکو بەشدارییان هەنگاوێکی گرنگ بووە بۆ شکاندنی بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کولتووری پیاوسالاری، هاوکاتیش تێکۆشانیان بەرانبەر دووژمنان و تاریکپەرستان کردووە، هەر لە مێژوودا ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە خەباتی سیاسی، مەدەنی، ڕۆشنبیری و پاراستنی کولتوور و فەرهەنگی کوردیدا هەبووە بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو بەشداری و قوربانییەدا وڵاتە فاشیستەکان و دەسەڵاتە توندرەوەکان هەوڵی سڕینەوەی ئەو خەبات و دەستکەوتانەی ژنانی پێشمەرگە و گەریلا دەدەن، کەلسوم کەریم، مامۆستاو داکۆکیکاری مافەکانی ژنان بۆ ئاژانسەکەمان باسی لە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە خەباتی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیدا دەکات.
''ژنان لە هەموو شۆڕش و راپەڕینەکانی گەلی کورددا ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە''
کەلسوم کەریم وتی: ژن لەهەموو قۆناغەکانی ژیانیدا هەوڵیداوە خۆی بسەلمێنێت، ژن واتای ژیانەو توانیویانە لەناو کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا لەهەموو بوارەکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری توانیویانەی ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت لەهەموو قۆناغەکاندا، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ڕابردوو هەوڵیان داوە لەناو کۆڕو کۆبوونەوە دەورێکی کاریگەریان هەبێت، لەڕووی کشتوکاڵدا هاوبەش بوون لەرووی سیاسەتدا بەشداری شۆڕشەکانیان کردووە چ لەرووی کۆمەلایەتیەوە لەسوڵحەکاندا توانیویانە دەوری خۆیان ببینن، لەشۆڕشی نوێی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ژنان هەمیشە پێشەنگ بوون توانیویانە لەهەموو ڕویەکەوە هاوکاربن وەک پێشمەرگەیەکی خۆنەویست، ڕاستە ئێمەی ژنانی باشوور چەکمان هەڵنەگرتووە وەک ژنانی ڕۆژئاوا، بەڵام توانیومانە کۆمەڵێک شتی زۆر باش بکەین بەبردنی نامەکان لەڕێکخستنەکاندا بەسداری بکەین ئاڵوگۆڕ نامەکان بکەین لەبەینی شاخ و شارداو گواستنەوەی دەرمان و جل وبەرگ و پەروەردەکردنی منداڵ و توانیومانە ژنان لەو قۆناغە لەرووی کۆمەلایەتی ڕۆڵی خۆیی بگێڕیت، هاوکاری بەردەوامی برا پێشمەرگەکانمان بووین، هاوکاریان بووین لەڕۆژە سەختەکاندا بەگواستنەوەی چەک و نامەکان.
وتیشی: ژنانی ڕۆژئاوا و ژنانی باکوور شانازیان پێوە دەکەم بوونە سیمبولی ژنانی شۆڕش ژنانی هەرچوارپارچە بەردەوام ڕۆڵ و کاریگەری خۆیان هەبووە، لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا بەشدارییان لە هەموو جۆرەکانی خەباتی نەتەوەیی هەبووە، بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، زۆرینەی تێکۆشانی ژنان فەرامۆش کراون، لەگەڵ ئەوەشد، ڕۆڵی ژنی کورد زۆر دیار و بەرچاو بووە، بەتایبەتی لە پاراستنی زمانی کوردی، بەهێزکردنی هزری نەتەوەیی و پاراستنی دابونەریت و کولتووری کوردەواری، ئەمەش جۆرێکە لە خەباتی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی، کە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لە پاراستن و بەردەوامی ناسنامەی نەتەوەیی، ژنانی باشوور بەردەوام پشگیری ژنانی ڕۆژئاوا و شەرڤانانی کردووەکە کەزیان بوو بە سیمبولێک بۆ هەموو ژنان توانیان دژی زولم و زۆرداری ئەو ڕژێمە بەعسیە کۆنەی سووریا ڕۆڵیان بینی توانیان بەرگری لەخۆیان بکەن، ئێمەی ژنانی باشووریش بە هاوکاری و پشتوانی ئەوان خۆپیشاندانمان کرد بەهەموو توێژەکانەوە دژی ئەو داگیرکاریەی ئەوان دژی ئەو زوڵمەی لەوان کرا، ژنانمان هەیە لەڕووی سیاسەتەوە تێکەڵ بوون، لەڕووی ئیداری وسیاسەت و لەحکومەت و پەرلەماندا ڕۆلی بەرچاویان هەیە.
''ژنانی هەرچوار بەشی کوردستان هەولی پاراستنی ناسنامە و مافەکانیان داوە''
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کۆمەڵگەیەدا ژنان بێبەش بووون لەماف و پێدانی میراتی ماڵەباوان دەیانووت دەبێت پیاو زیاتری هەبێت وەک لەژن لەئێستادا ژنان مافی خۆیان هەیە لەوەرگرتنی میراتدا، هەرچەندە کەمترە لەپیاوان بەهۆی ئەقڵیەتی کۆنەپەرستی و پیاو سالاری ژنان بێبەش بوون لەزۆربەی مافەکانیان، دەبێت ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستان یەک بگرن و تۆڕێکی هاوبەش لەنێوانیاندا هەبێت چونکە دەمانەوێت ژنان ئازادبن، دەمانەوێت دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزبکەینەوە لەهەرچواربەشی کوردستاندا، ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان بەبێ هیچ جیاوازییەک لە تێکۆشاندا بەشداربوون و قوربانییان داوە، هەروەها لە خەباتی مەدەنی، ڕۆشنبیری و فەرهەنگیشدا ڕۆڵێکی دیار و کاریگەریان هەبووە و بەردەوام کاریان بۆ پاراستن و پەرەپێدانی ناسنامە و مافەکانی گەلی کورد کردووە، شکاندنی سنوورە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ژنانەوە ئاسان نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەو ژنانەی ڕێچکەشکێن بوون تواندرا بەرەنگاری زۆرێک لە دابونەریت و بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان ببنەوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەی لە پێشوودا ژن وەک قوربانی ناسێندرا بوو بەڵام لە ئێستادا ژنان بە هێمای پێشەنگبوون لە تێکۆشانی نەتەوایەتی و شۆڕشگێڕی و کولتووری پێناسە دەکرێت، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکیان هەبووە لەڕاپەڕینەکاندا دوایی شۆڕشی شاخ شۆڕشی ڕایەرپن دەستیپێکرد، لەسالی ١٩٩١ من خۆم یەکێک بووم لەو ژنانەی خێزانی شەهید بووم و زیندانی سیاسی بووم لەسەر شەهید بوونی هاوژینەکەم زیندانی کرام و ئەو مافەشم لێسەندرایەوە پرسە بۆ شەهیدەکەم دابنێم، سەدان ژنی وەک من کە خێزانەکانیان شەهیدبوون و لەسێدارەدرابوون هەموویان دل برینداربوون لەراپەرینەکاندا بەشداریان کردوو بە دار و خاکەناز و پاچ کەوتنە سەر سەروچاوی ئەو بەعسیانەی کە زوڵمیان لێکردین بەتایبەت ژنانی خەبات ڕۆڵی ئازایانەیان هەبوو، ڕۆڵەکانی کورد بەناڕەوا دەگیران و لەزیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا دەبوون یان هەندێکیان لەسێدارەدەدران، بۆ نەهێشتنی ئەو زولم زۆرداریە کەڕژێمی بەعس بەرامبەر گەلی کورد کردی هەموو تاکەکانی کورد لەهەر شوێنێکی کوردستان بوون بەشداری ئەو ڕاپەڕینەیان کرد.
''ژنانی کورد بەردەوام قوربانیدەر بوون''
ئەوەشیخستەڕوو، هەمیشە ژنان قوربانیدری یەکەمن لەسۆزو خۆشەویستی کەسوکار وهاوژینی کەشەهید بووە دووربوون، زۆرێک لەژنان بەفرمێسک منداڵەکانیان بەخێوکردووە لەدوایی شەهیدبوونی هاوژینەکانیان، ماوەی ٣٩ساڵە هاوژینەکەم بەدەستی ڕژێمی بەعس شەهید بوو، سەدان ژنی تری وەک من هەبووە توانیومانە بەخۆڕاگری منداڵەکانمان گەورەبکەین بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە، ئەمڕۆ لەجیاتی باوکیان خزمەت بە گەل و کوردستان بکەن، شکاندنی سنوورە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ژنانەوە ئاسان نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەو ژنانەی ڕێچکەشکێن بوون تواندرا بەرەنگاری زۆرێک لە دابونەریت و بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان ببنەوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەی لە پێشوودا ژن وەک قوربانی ناسێندرا بوو بەڵام لە ئێستادا ژنان بە هێمای پێشەنگبوون لە تێکۆشانی نەتەوایەتی و شۆڕشگێڕی و کولتووری پێناسە دەکرێت.
''ژنان بە هێمای تێکۆشانی نەتەوایەتی پێناسە دەکرێت''
کەلسوم کەریم لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە لەناو کۆمەڵێکی ئیسلامی سیاسی و پیاو سالاریداین پیاوسالاری فەرزی کردووە بەسەر ژناندا لەرووی دینەوە زوڵم لەژنان کراوە، پیاو ویستوویەتی خۆیی بکات بەخاوەنی ژن وەک کۆیلەیەک دەستنیشانی بکات، ئەگەر ئێمەی ژنان ئێستاش فریای خۆمان نەکەوین وەک کالا سەیرمان دەکەن، ژنان خۆنەویستن و بەردەوام لە بەرامبەر قورسایەکانی ژیان هەوڵیان داوە، پیاو هەمیشە حەزدەکات خۆیی بەرزتربێت خۆیی فەرزبکات بەسەر ژناندا بەتایبەتی لەکاتی هاوسەرگیردا ژن ئەگەر شتێک بڵی بەرامبەر هاوژینەکەی ئەوەی پێ قبوڵ نییە، داواکارم لەپیاوان واز لەپیاوسالاری بهێنن، لەرووی دینیشەوە کۆمەلی ئێمە ئیسلامیە و حەزدەکەن فرەژنی بەردەوام بێت چۆن ئێستا لەعێراقدا هەیە لەسەردەمی مام جەلالدا لەڕووی یاسایەوە فرەژنی قەدەغەکرد، سزایی یاسایی ئەو پیاوانەی دەدا کەفرەژنی دەکەن ئێمە لەعێراقێکدا دەژین پیاوێکی ٩٠ ساڵ پێی قبوڵە هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵێکی کچی ٩ساڵ بکات، لەڕووی ئیسلامەوە دەڵێت دەبێت جوار هاوژینی هەبێت و دەبێت ژن تەنیا لەماڵەوەبێت و منداڵەکانی بەخێوبکات وکاروباری ماڵ بکات، بەڵام ئێمەی ژنان بەردەوام هەوڵدەدەین ئازادیی بەدەستبهێنین لەبواری ئابووریەکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی ژن زیاتر ئازاد بێت، چەندان ژن و کچی منداڵمان هەیە کەئیش دەکەن هەوڵدەدەن ئابووریەکی سەربەخۆ بەدەستبهێنن لەو کۆیلەیەتیە ڕزگاریان بێت، ئابووری هەرێمی کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات و ژنان خۆنەویستانە کاردەکەن، هەتا ژن لەبواری ئابووری ئازاد نەبن هەر کۆیلەین دەبێت ئێمەی ژنان هاوار بکەین و زوڵم قبوڵ نەکەین.