سەرچاوەیەک: یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت لەناو وەزارەتی ناوخۆدا جێگیر دەکرێت

دوێنی کۆبوونەوەی نێوان فەرماندەیی یەپەژەو وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی سووریا بەڕێوەچوو، بەپێی سەرچاوە تایبەتەکان، یەپەژە وەک یەکەیەکی تایبەت لەناو وەزارەتەکەدا جێگیر دەکرێت و خۆبەڕیوەبەرییەکەی دەپارێزرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتی سووریا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.

 

یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" بەردەوامن لە دانوستانەکانیان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆ دیاریکردنی شێوازێک بۆ یەکخستنی ئەو یەکانە لە وەزارەتی ناوخۆدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرچاوە تایبەتەکانەوە بە ئاژانسی هاوار نیوز (ئانها) ؛ کۆبوونەوەکە دوێنێ کاتژمێر١١:٠٠  دەستیپێکرد و کاتژمێر ٠٣:٠٠ کۆتایی هات.

 

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە نەورۆز ئەحمەد، سۆزدار حاجی، خاڵسا ئاید، وتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی یەپەژە، ڕوکەن جەمال، و ئەنەس حسن خەتاب، وەزیری ناوخۆی سوریا ئامادەبوون.

 

خۆبەرێوەبەری یەپەژە بەدەر دەبێت

سەرچاوەکان له بارەی ناوەڕۆک و ئەنجامی کۆبوونەوه ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیارە یەپەژە وەک یەکەیەکی تایبەتی دژە تیرۆر لە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، جێگەی خۆی بگرێتەوە.

 

هەمان سەرچاوە رایگەیاند که تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو بابەتە نەدراوەو  گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بەردەوامە.