یەپەژە لەسەر کۆبوونەوەکانی دیمەشق ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە پەیوەست بە کۆبوونەوەکانی لە دیمەشق ڕایگەیاند، جەخت کرایەوە کە یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت و ڕێکخراو دەکرێت لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا ئەنتێگرە بکرێت و کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی و بونیادنەرانە بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لە دیمەشق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکە بەمشێوەیەیە:

“لە ٢٦ـی ئابدا، فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنانمان "یەپەژە" لەگەڵ شاندێکی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتیی دیمەشق کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دواڕۆژی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لایەن بە شێوەیەکی بەرفراوان تاوتوێ کرا.

 

تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە ئایندەی یەپەژە بوو. جەخت کرایەوە کە یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت و ڕێکخراو دەکرێت لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا ئەنتێگرە بکرێت.

 

کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی و بونیادنەرانە بەڕێوەچوو، بۆ تەواوکردن و ئەنجامدانەوەی پڕۆسەی ئەنتیگراسیۆن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ـدا، کۆبوونەوە و دانوستاندنەکانمان بەردەوام دەبن.