ڕۆژانە
-

ڕاپۆرت: ئێران و ئەفغانستان بەردەوامن لە فشارەکانیان بۆ سەر ژنان
ئاژانسی هەواڵی ژنانی ئەفغان و ڕێکخراوی دەنگی ژنانی ئێران لە ڕاپۆرتێکی تایبەتیاندا سەبارەت بە بەردەوامی سەرکوتەکانی تایبەت بە باڵاپۆشی زۆەملێ لە ئەفغانستان و ئێران دەڵێن: فشارەکان بۆسەر ژنان بەردەوامن.
-

ئایشە گۆککان لە زیندانەوە: پشتیوانی گەورەترین هێزمانە
ئایشە گۆککان وتەبێژی پێشووی تەژەئا کە سزای ١٩ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە لە پەیامێکدا دەڵێت: هەمیشە پشتیوانی ئەو کەسانە دەکەین کە تێکۆشان بۆ ماف و ئازادی دەکەن، پشتیوانی گەورەترین هێزی ئێمەیە.
-

ئەو گەشتەی بەرخۆدان کە لە بەرەکانی پێشەوە تا بەرەکانی ژیان بەردەوامە
ئەو تێکۆشەرانەی لەشەڕدا بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت جەختیان لە گرنگی بەرخۆدان کردەوە، دەڵێن: بەرخۆدان تەنها لە بەرەکانی جەنگدا ناپێورێت، ئیرادەیەک هەیە، سەرەڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان، هێشتا بەردەوامە.
-

ژنانی قامیشلۆ داوای پاراستنی ژنان لە سووریا و لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەن
شەپۆلی شەرمەزارکردن لە دوای هێرشکردنە سەر ژنان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ژنان لە تل حاسل و تل ئاران زیاد دەکات، کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان داوای کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی دژی خەڵکی مەدەنی و ڕێزگرتن لە یاسا و پاراستنی ژنان دەکەن.
-

"ئیسلامی سیاسیی ژن و منداڵ ڕوبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەکاتەوە"
دیدار شەهلا، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ئیسلامی سیاسیی و فکر و ئایدیاکەیان بۆتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان بۆسەر ژنان ، ڕۆژنییە هەواڵی کوشتن و زیندانی کردن و توندوتیژی بەرامبەر ژنان نەبیسترێت، ئیسلامی سیاسیی کاریگەرییەکانی لەسەر هەناوی کۆمەڵگە دادەنێت.
-

نەتەوە یەکگرتووەکانş هیچ گەرەنتییەک نییە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنترۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە
لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، راپۆرتێکی نێودەوڵەتیی هۆشداریی توند لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد داو ئاماژە بەوەکرا، هیچ گەرەنتییەکی زانستی نییە ئەم تەکنەلۆژیایە لەژێر کۆنترۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە.
-

کۆمپانیاکانی کانگای زێڕ زیان بە ڕەزەکانی خەڵکی تافتانی ئێران دەگەیەنن
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، چالاکییەکانی کانگای زێڕی تافتان زیانێکی گەورە بە ژیانی خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە دەگەیەنێت. لەژێر تۆز و غوباری کانگاکەدا، ڕەزە ترێیەکانی بنەماڵە بەلووچەکان وشک دەبن و دامەزراوەکانی دەوڵەتیش لە ئاست ئەم تاڵانییەدا بێدەنگن.
-

نۆ دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ١٨ ڕێکخراو دەربارەی ئێران بانگەوازێکی بەپەلەیان ئاراستەی جیهان کرد
٢٧ دامەزراوەی نێودەوڵەتی دژی شەپۆلی لەسێدارەدانی سیاسی لە ئێران بانگەوازێکی بەپەلەیان ڕاگەیاند و وتیان: بێدەنگی تاوانە.
-

دادگای باڵا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای ڕۆژنامەنووس ڕاشان ئۆشی دا
ڕاشان ئۆشی، ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری سودانی، کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بانگەشەکانی گەندەڵییەوە زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر ببوو، دوای کاردانەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکان ئازاد کرا.
-

ژێنێڤیێڤ فرێس: ئۆجالان کوردایەتی لە گۆشەگیرییەوە وەرچەرخاندە سەر پەیوەندییەکی ئایدۆلۆژیی
ژێنێڤیێڤ فرێس، فەیلەسوفی فێمینیستی فەڕەنسی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی ئاشتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و دەڵێت: بانگەوازەکەی ئۆجالان بە درووست دەبینم، کوردایەتی لە گۆشەگییریەوە وەرچەرخاندە سەر پەیوەندییەکی ئایدۆلۆژیی.
-

ناڕەزایەتییەک لە بەغدا داوای لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و کۆتایی هێنان بە پشکی خێڵەکی دەکات
بەشداربووانی ناڕەزایەتییەک کە لەلایەن گروپ و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا ڕێکخرابوو، داوای ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و هەمەلایەنەیان کرد بۆ لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بەبێ جیاوازی و کردنەوەی دۆسیەی گەورەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارەی دزراو.
-

دایکانی ئاشتیی وان: کلیل بۆ بەدیهاتنی ئاشتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرەکەمانە
دایکانی ئاشتیی شاری وان داوایان لە دەوڵەت و جیهان کرد کە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کردنەوەی دەرگای زیندانەکان، دەستبەجێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەر بکرێت.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: تیشک بخەنەسەر ڕێکخستنی کردەیی
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامێکیدا بۆ ژمارەی تەمووزی ڕۆژنامەی کۆمیناڵ داوای کردو وتی: بڵاوکراوەکان نابێت تەنها لەسەر ئاستی تیۆری بمێننەوە، بەڵکو دەبێت ببنە دەنگی بونیادنانی کۆمەڵایەتی و ڕێبازی سەردەمی نوێ دیاری بکەن.
-

ژنانی کۆبانێ: توندوتیژی دژی ژنان لە ژماردن نایەت
ژنانی شاری کۆبانێ توڕەیی خۆیان لە توندوتیژی و ئەشکەنجەدانی ژنان لە تل ئاران دەربڕی و دەڵێن:هێرشکردنە سەر ژنان پێشێلکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکانە.
-

کاردانەوەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بە کردەوەی نامرۆڤانە لە زیادبووندایە
بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرش و هەڵکوتانە سەر گوندەکانی تل ئاران و تل حاسل لە شاری قامیشلۆ خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو. لە خۆپیشاندانەکەدا داوا لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان کرا هاوڵاتیانی مەدەنی و کەرامەتی ژنان بپارێزن.
-

بۆ یەکلاکردنەوەی سیاسی و تۆڵەسەندنەوەی خێڵەکی جەستەی ژنانی سووریا بووەتە مەیدانی شەڕ
تێکچوونی ئەمنی لە سووریا، بەرپرسیارێتی سیاسی و تاوانکاری ڕاستەوخۆی زلهێزە باڵادەستەکان ئاشکرا دەکات، کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە بۆی ماوەتەوە، ئایدۆلۆژیا لەگەڵ هاوبەشی بە ئەنقەست تێکەڵ دەبێت و جەستەی ژنانی سووریا دەکاتە مەیدانی شەڕ.
-

مەحسومە شەهید ئیبراهیم: خوێندنەوەی پەرتوک ژنان لە دۆخی چەقبەستوویی ڕزگار دەکات
بەهۆی تەکنەلۆژیاو کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خوێندنەوەی پەرتوک بەراورد بە ڕابردوو لای هەندێک کەس کەمیکردووە، چالاکوان و خوێنەر مەحسومە شەهید ئیبراهیم دەڵێت: خوێندنەوە یەکێکە لە شتە پێویست و گرنگەکانی ژیان بەتایبەتی بۆ ژنان.
-

کاردانەوە لە ئێران لەسەر خۆبەڕێوەبەری زانکۆکان و "ئەمنیەتیکردنی" کایەی ئەکادیمی پەرەدەسێنێت
ناڕەزایەتی خوێندکاران لە ئێران لەگەڵ پەرەسەندنی ڕێوشوێنە دیسپلینییەکان و زیادبوونی ئامادەیی ئەمنی لە ناو بەشێک لە زانکۆکان، بەرفراوانتر دەبێت.
-

چالاکوان کەوکەب بەداغی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی کارگێڕی و دادوەری بووەوە
له پارێزگای خووزستانی ئێران، گوشارەکان بۆ سەر چالاکوانانی سەندیکایی و کرێکاران بەردەوامن. مامۆستا کەوکەب بەداغی ڕووبەڕووی تۆمەتی نوێ بووەتەوە و ئەنجومەنی هەماهەنگی داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە کە کۆتایی بە هەڕەشەکان بهێنن.
-

جودی ویلیامس، خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نامەیەکی پشتیوانی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نارد
جودی ویلیامس، خاوەن خەڵاتی نۆبڵ نامەیەکی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد، پشتیوانی لە ڕۆڵی لە پرۆسەی ئاشتیدا و داوای داننان بە هەموو مافە سەرەتاییەکانی ئەوی کرد، لە سەرووی هەموویانەوە 'مافی هیوا'.