ڕۆژانە
-

هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بۆ ٨٧هەمین هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بۆ ٨٧هەمین هەفتەی لەسەریەک لە ٥٢ زیندانی ئێران بەردەوامە، بەشداربووان ڕەتکردنەوەی بەردەوامی خۆیان لە سیاسەتەکانی لەسێدارەدانی سەرکوتگەرانە دووپاتکردەوە.ا
-

هەڵمەتی "دەمەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" زیاتر لە دوو هەزار واژۆی کۆکردۆتەوە
زیاتر لە دوو هەزار واژۆ لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سووریا کۆکراونەتەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دەمەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینم"، کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکردووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
-

ڕاپۆرتێک کە تاوانەکانی کەنارەکانی سووریا بەڵگە دەکات
لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا، سێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ پێشێلکاری قورسیان ئاشکرا کرد کە لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون، جەختیان لەوە کردەوە، کە ئامانجگرتنەکە لەسەر بنەمای خێڵەکی بووە.
-

هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی سەلا دەستپێدەکات
هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی سەلا بە ئامادەبوونی نێودەوڵەتی ئەستێرەکانی سینەما دەستیپێکرد، کە ئاهەنگێکی جیهانی بۆ داهێنەری ژنان لە سینەمادا سازکردو ڕێزگرتنە لەو ژنانەی کە جێپەنجەی خۆیان لە بواری هونەر و میدیادا بەجێهێشتووە.
-

زیندانیان لە زیندانەکانی جۆری بیر داوای پشتیوانیان کرد
مەریەم ئۆزسۆگوت لە زیندانی ژنانی باکرکۆ، تیشکی خستەسەر ڕەوشی ئەو زیندانیانەی کە دژی زیندانەکانی "جۆری بیر" دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، داوای پشتیوانی لە هەمووان کرد.
-

"لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بە کۆنترۆڵکردنی کوشتنی ژنان نادات"
ڕوخۆش غەریب، پسپۆڕ لە بواری پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان، وتی: کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی کێشەی کۆمەڵایەتی و شەرەفدا کۆمەڵگە بێدەنگ دەکات، بەڵام دیاریکردنی جۆری کوشتن بۆ یاسا و دادگاکان دەگەڕێتەوە نەک بکوژان.
-

کۆمەلەی ژنانی زەنوبیا: ئەوەی لە دێرحافر ڕوویدا ڕووداوێکی گۆشەگیر نەبوو بەڵکو سیاسەتێکی سیستماتیکی بوو
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕەققە تاوانباری ئەو تاوانە ترسناکەی کرد، کە هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری لە گوندەکانی حەلەب کردە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ڕووداوە ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو بەشێکە لە زنجیرەیەک هێرشی سیستماتیک.
-

بە بەشداری ١١ژن پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش لە سوید بەڕێوەدەچێت
پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش لە سوید بە بەشداری ١١ژنی شێوەکار کراوەتەوە، کە تێیداچەندین تابلۆی هونەری نیمایش کراوە، شێوەکار ڕووناک عەزیز لەوبارەیەوە دەڵێت: وەکو ژنێکی کورد بەشداری پێشانگاکانبم و تاوەکو بتوانم لەڕێگەی تابلۆکانەوە باسی گەلی خۆمان بکەم.
-

ڕەوشی داکۆکیکاران لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو
لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی تۆڕی داکۆکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواییدا ڕایانگەیاند، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان هەمیشە خەباتی مەدەنی بە ڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەزانن بۆ داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان.
-

"من کچی ئەم خاکەم" دەنگی ژنێکی ئەفغانی کە بێدەنگی دەشکێنێت
سەدەف ئەحمەدی، لە چیا بەرزەکانی پارێزگای کاپیساوە نکۆڵی ئاڵەنگاری خوێندنی لە دەستی تاڵیبان کرد و لە ڕێگەی هۆنراوەودەنگی بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بوونی خۆی بۆ خاک و ئازادی ڕابگەیەنێت، "من کچی ئەم خاکەم" بووەتە هێمای بەرخۆدانی ژنانی ئەفغانستان.
-

کۆنگرەی ستار: بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان خەبات دەکەین
کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە چووە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانێکیان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "ژن، ژیان ،ئازادی، مافی هیوا بەدیدەهێنین" ڕێکخست.
-

لە لازقیە وۆرکشۆپێک لەسەر ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا
بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و بە بەشداری هەشت لە دیارترین ڕێکخراوە چالاکەکانی شاری لازقیەی سووریا، وۆرکشۆپێک بە ناوی "ژن بۆ ئاشتی" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕێکخرا.
-

"بتقدري" بە بۆنەیەکی گشتگیر بۆ ژنان ڕۆژی جیهانی ئاشتی پیرۆز دەکات
بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ئاشتی، دامەزراوەی کۆمەڵایەتی "بتقدري" "دەتوانیت" بۆنەیەکی ژنانی سازکرد کە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی، چالاکییەکە بریتی بوو لە چالاکییەکانی هۆشیاری و چالاکییە دڵخۆشکەرەکان.
-

شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ کوردان کۆبوونەوە
شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرلین لەگەڵ کوردان کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ١٠ـی ئادار گفتووگۆ کرا، کە بنەمای دیالۆگ و دامەزراندنی سیستمی دیموکراتیکی لامەرکەزییە کە بەشداریی تەواوی سوورییەکان مسۆگەر بکات.
-

تۆڕی هاوپەیمانیی ١٩: بەكام بەندی یاسا كۆنگرەی ڕۆژنامەگەری قەدەغە دەكرێت؟
تۆڕی هاوپەیمانیی ١٩ بڵاوی کردەوە، ڕێگریكردن لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكان لە هەولێر و سلێمانی، بەبێ پاساوێكی یاسایی ڕوون، پێشێلكردنی ئازادی ڕادەربڕینە، داوا دەكەین مەرجی بوونی مۆڵەت بۆ كۆنگرەی ڕۆژنامەگەری لە شوێنی كراوە و داخراودا لاببرێت.
-

شەشەمین فێستیڤاڵی پاییز بە بەشداری ٦٠ ژن لە شارەزوور بەڕێوەچوو
نوێنەرایەتی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی شارەزوور، شەشەمین فێستیڤاڵی پاییزی بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی خانمانی دەستڕەنگینی شارەزوور بەڕێوەبرد، تێیدا چەندین کارو بەرهەمی جیاواز نمایش کران و فرۆشران.
-

بەشداربووانی کۆنفڕانس: ئێمە داوای حکومەتێکی یەکگرتوو و لامەرکەزی دەکەین کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات
کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان هەڵوێستی ژنانی یەکخست و بەڵێنیدا خەبات بۆ زامنکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتەکانی دیکە بەپێی یاسا چڕتر بکاتەوە.
-

''بیری ڕێبەر ئۆجالان ڕێگای ئاشتی و سەقامگیری نیشان داین''
ژنانی شاری قامیشلۆ ڕایانگەیاند، کە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان سەلماندووە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
-

زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی قەرچک دەکەوێتە چاودێری چڕەوە
سومەیە ڕەشیدی کە بە هۆی نووسینی دروشم لە گەڕەکی جەوادیەی تاران دەستبەسەر کرابوو، دوای گواستنەوەی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قەرچەک لە شاری ورامین لە ئێران، بە هۆی پشتگوێخستنی تەندروستیی کاربەدەستانی زیندان، کەوتە چاودێری چڕەوە.
-

دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە دارفور بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلە دەکرێت
ڕێکخراوی داکۆکی لە قوربانیانی دارفور بە هاوکاری لەگەڵ هیوا و پەناگەی سەلامەت بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم ڕێکخراوە مرۆییە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردووە، کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆلێرا لە دارفور.