٢٨ ساڵی پیلانەکە نەیتوانی ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت، خەبات گەورەتر بوو
کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە ٢٨ەمین ساڵیادی پیلانەکەی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ڕایگەیاند کە ئامانجی پیلانەکە بەدی نەهاتووە، ئیرادەی گەل نەشکاوە و بانگەوازی خاوەنداریکردن بە ئاشتی کرد.
ناوەندی هەواڵ
بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادی پیلانە نێودەوڵەتییەکە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا ڕوویدا، کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەم پیلانەی بە توندی ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەکەی کۆنگرە ستاردا هاتووە: «لە ٢٨ەمین ساڵی پیلانە نێودەوڵەتییەکەی ٩ی تشرینی یەکەمدا، جارێکی دیکە بە ڕق و تووڕەییەکی زۆر، هەموو هێزە ناوچەییەکان کە لەم پیلانەدا ڕۆڵیان هەبووە، بە تایبەتی هێزە نێودەوڵەتییەکان کە پیلانەکەیان داڕشتووە و جێبەجێیان کردووە، ئیدانە دەکەین.»
«پیلانەکە تەنها ڕێبەر ئاپۆی نەکردە ئامانج»
کۆنگرە ستار لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا ڕوونی کردەوە کە ئەم پیلانە تەنها هێرشێک نەبووە سەر ڕێبەر ئاپۆ و وتی: «ئەوە هێرشێکی بەرفراوان بوو بۆ سەر ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کورد، خەباتی ئازادیی ژنانی کورد و گەڕانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی دیموکراتیک. بۆیە جارێکی دیکە بەرپرسیارێتی مێژوویی و سیاسیی هێزەکانی پشت پیلانەکەی ٩ی تشرینی یەکەم و ئەو بیرکردنەوەیەی بە شێوەی جۆراوجۆر ئەم پیلانە بەردەوام دەکات، بە ئاشکرا دەخەینەڕوو. ئەو سیاسەتانەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلان دەکەنە ئامانج، شەڕ قووڵتر دەکەن و ڕێگە لە چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد دەگرن، قبوڵ ناکەین و ئیدانە یان دەکەین.»
«پیلانەکە پووچەڵ بووەوە»
بەیاننامەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی پیلانەکە بەدی نەهاتووە و هاتووە: «لە پیلانەکەوە تاکو ئێستا ٢٨ ساڵ تێپەڕیوە. بەڵام لەم ماوەیەدا ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کورد نەشکاوە؛ بەڵکو زیاتر بەهێز بووە. ئێمە هەموو ئەو خۆبەخشەکانەی کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی “ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن”دا خۆیان بە ئاگربەردان و بەرخۆدانی فیدایی پیشان داوە، بە ڕێز و سوپاس و پەیوەندیی دڵەوە بیر دەهێنینەوە. ڕۆحی فیداییی ئەوان یەکێک بوو لە بەهێزترین دەربڕینەکانی خەباتی ئازادیخوازیی گەلی کورد و پەیوەندییان بە ڕێبەر ئاپۆوە. هەروەها سڵاو و خۆشەویستیی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین، کە بە بەرخۆدانی بێوێنەی خۆی پیلانەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی پووچەڵ کردەوە و بۆ گەلی کورد و گەریلا کانی کوردستان بوو بە سەرچاوەی هیوا و خەبات.»
«ئامانجەکە بەدی نەهات و ئیرادەی گەل سەرکەوت»
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پیلانەکە ئەوە بوو کە بە ناوی ڕێبەر ئاپۆوە ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کورد و بە تایبەتی ژنانی کورد لەناوببرێت. ئەم سیاسەتە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئەکتەرە ناوچەییەکانەوە پەرەپێدراوە. لە جیاتی پەرەپێدانی چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد، بووەتە هۆی قووڵترکردنەوەی بارودۆخی شەڕ و پێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چونکە ئەو هێزانەی لە بەردەوامبوونی شەڕەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوود وەردەگرن، ژیانی گەلەکان لە بارودۆخی ئاشتی و یەکسانیدا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە هەڕەشە دەبینن.
٢٨ ساڵی ڕابردوو بە ئاشکرا ئەنجامەکانی ئەمەی دەرهێناوە. لە هەموو چوار بەشی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕ، پێکدادان، داگیرکاری و وێرانکارییە گەورەکان ڕوویداوە؛ ملیۆنان کەس لە شوێنی خۆیان ئاوارە کراون و ژمارەیەکی بێشومار لە خەڵک ژیانیان لەدەست داوە. گەلەکان تووشی ئازار و دەردی گەورە بوون. ئەمڕۆش لەگەڵ شەڕەکاندا، وێرانکاریی ژینگەیی، برسێتی، ئاوارەیی، هەژاری و توندوتیژی دژی ژنان لە ئاستی جیهاندا بەردەوام زیاد دەکات.
«پەرەسەندنی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەنجام گەیشتووە»
کۆنگرە ستار لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرامبەر هێزە دەسەڵاتدارەکاندا بیرۆکەکانی خۆی بەکار هێناوە و وتی: «ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر ئەم قەیرانە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەدا پەرادایمێکی دیموکراتیک، ژینگەپارێز و ژنئازادیخواز پەرەپێداوە. لە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێک کە گەلەکان بەرامبەر یەکتر دوژمن دەکرێن، بیرۆکەیەکی ژیانی پێشکەش کردووە کە گەلەکان بتوانن لەسەر بنەمای یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی پێکەوە بژین. ئەم بیرۆکەیە کە ئازادیی ژن بە بنەمای ئازادیی کۆمەڵگا دادەنێت و ژیان لەگەڵ سروشتدا بە هاوسەنگی دەپارێزێت، جێگرەوەیەکی دیموکراتیک لە بەرامبەر سیاسەتی شەڕ و دەسەڵاتداری پێشکەش دەکات.»
کۆنگرە ستار لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا ڕوونی کردەوە کە گەل لە ڕۆژاوا هەوڵەکانی تێکدانی کۆمەڵگای پووچەڵ کردووەتەوە و وتی: «هەوڵدان لە ڕۆژاوا بۆ دروستکردنی ژیانێکی هاوبەش، یەکسان و دیموکراتیک بۆ گەل و باوەڕە جیاوازەکان، یەکێکە لە لایەنەکانی ئەم بیرۆکەیە کە بە شێوەیەکی کرداری دەردەکەوێت. ئێمە لە بەرامبەر هەموو هەوڵێک کە گەلەکان بەرامبەر یەکتر تێکبدات، دوژمنایەتیی کورد و عەرەب دروست بکات و ناوچەکە دووبارە بکاتەوە بە بوارێکی شەڕ، ئیرادەی گەلەکان بۆ ژیانی هاوبەش دەپارێزین.»
سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک
کۆنگرە ستار جەختی لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە: «پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کە ئەمڕۆ پەرەی پێدەدرێت، لەم ڕووەوە گرنگییەکی مێژوویی هەیە. سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان، ڕاگرتنی خوێنڕشتن، دروستکردنی ژیانێکی یەکسان و ئازاد بۆ گەلەکان، مسۆگەرکردنی ئازادیی ژنان و گەڕاندنەوەی سروشت بۆ ژیان، دەرفەتێکی گەورەیە. لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ و بیرۆکەکەی بۆ چارەسەری دیموکراتیک گرنگییەکی دیاریکەرەوەی هەیە. بەڵام ئەمڕۆش دەبینین ئەو بیرکردنەوەیەی پیلانەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی دروست کرد، بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە. ئێمە لە بەرامبەر هەر جۆرە سیاسەتێک کە گەلەکان بەرامبەر یەکتر دوژمن دەکات، شەڕ گەرمتر دەکات، ڕێگەکانی چارەسەری دیموکراتیک بەربەست دەکات و ئیرادەی گەلەکان بۆ ژیانی هاوبەش دەکاتە ئامانج، دەوەستین.»
کۆنگرە ستار ئەم پیلانە و هێزە دەسەڵاتدارەکان جارێکی دیکە بە توندی ئیدانە دەکات: «ئێمە وەک کۆنگرە ستار، پیلانە نێودەوڵەتییەکەی ٩ی تشرینی یەکەم و ئەو بیرکردنەوەیەی ئەم پیلانەیەی کردە شتێکی گونجاو، جارێکی دیکە بە بەهێزترین شێوە ئیداهنەیی دەکەین. هیچ هێزێک کە ڕێبەرایەتیی ئێمە، ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کورد، خەباتی ئازادیی ژنان و داهاتووی دیموکراتیکی گەلەکان دەکاتە ئامانج، ناتوانێت بگات بە ئامانجەکەی.»
«خەبات و بەرخۆدانمان بەردەوام دەکەین»
ئێمە وەک ژنانی ڕۆژاوا و گەلەکانی ڕۆژاوا، دەڵێین پێویستە لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکدا ڕۆڵی ڕێبەرایەتیی ئێمە دیاریکەرەوە بێت و هەموو مەرجەکانی ئازادیی ڕێبەرایەتیی ئێمە جێبەجێ بکرێت. بۆ ئەوەی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک سەرکەوتوو بێت، ئامادەین بە هەموو هێز و ئیرادە و بڕیارەکەمان خەباتەکەمان بەردەوام بکەین.
بەم بۆنەیەوە بانگەوازی هەموو پشتیوانانی ئاشتی، ئەو کەسانەی دژی شەڕ دەوەستن، بەرگریکارانی یەکسانیی کۆمەڵایەتی و ئەو کەسانە دەکەین کە دەیانەوێت گەلەکان بە برایەتی و ئازادی بژین؛ بۆ ئەوەی ڕێبەرایەتیی ئێمە ڕۆڵی پێویستی خۆی بگێڕێت و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک سەرکەوتوو بێت، با هەڵوێستی خۆیان بگرن و خاوەنداری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بکەن و ئیرادەی چارەسەری دیموکراتیک بەهێز بکەن. ئەو ڕۆژەی ٢٨ ساڵ لەمەوبەر بە پیلانەکان دەیانویست تاریکی بکەن، ئەمڕۆش لە خەباتی گەلەکان بۆ ئازادی و ئاشتی، بەردەوام ڕێنماییمان دەکات.