ڕۆژانە
-

کۆنگرەی پارتی نوێی ئێزدی کۆتایی هات
کۆنگرەی یەکەمی پارتی نوێی ئێزدی بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرێتی نوێ کۆتایی هات.
-

ئەڵماز ڕۆمی وەک سەرۆکی شارەوانیی کۆبانێ دەستبەکار بوو
ئەمڕۆ، لە کۆبانێ دوای ئەوەی کە ئەنجومەنی جێبەجێکاری شارەوانی هەڵبژێردرا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوینەرانی خۆبەڕیوبەریی کۆبانێ و پاریزگای حەلەب، ئەڵماز ڕۆمی بە فەرمی وەک سەرۆکی شارەوانیی کۆبانێ دەستبەکار بوو.
-

دەم پارتی: لە ١ـی ئایار برژێنە مەیدانەکان
کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی ڕایگەیاند، ١ـی ئایار داواکارییەکانی کرێکاران لە مەیدانەکان دەردەبڕن. دەم پارتی سەرنجی خستەسەر قەیرانی ئابووری، سیاسەتەکانی شەڕ و هەژاری و داوای کرد گۆڕەپانی تەقسیم بۆ ئاهەنگەکان بکرێتەوە.
-

تەژەئا: لە گەملیک لەگەڵمان بن
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە بارەگای ئزمیری دەم پارتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێپێوانی گەملیک کە لە ١٩ی نیسان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە دەچێت، بەڕێوە برد.
-

هاوپەیمانی نادا هێرشەکانی سەر لوبنان شەرمەزار دەکات
هاوپەیمانی نادا هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان شەرمەزار کرد و بە دڕندەیی و کۆمەڵکوژییەکی خوێناوی لە دژی خەڵکی مەدەنی ناوی برد.
-

پچڕانی ئینتەرنێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٩٦٠ کاتژمێری تێپەڕاند
ماوەی ٩٦٠ کاتژمێرە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بێبەش کراون، بەمەش ئێران ڕیکۆردی جیهانیی شکاندووە.
-

چالاکوانێک لە ئێران ئازاد کرا
مێهری کەریمی پوور ئەندەلیبی چالاکوان کە لە مانگی ئادارەوە لە زیندانی قەرچەک ڕاگیرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
-

دایکانی ئاشتی لە ئێران داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکەن
دایکانی ئاشتی لە ئێران داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکەن، جەخت لە لێکەوتەکانی شەڕ بۆ هاووڵاتییان و بەتایبەت ژنان و منداڵان دەکەنەوە.
-

لە چەمچەماڵ منداڵێکی کچ لەژێر ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ منداڵێکی کچ لەژێر ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادای سلێمانی کراوە.
-

میدیای ئەفغانستان؛ زیادبوونی فشار و سانسۆر بەردەوامە
ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە فشارەکان بۆ سەر میدیاکان لە ئەفغانستان لەوانەش سنووردارکردن و سەختی ئابووری زیادی کردووە. ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئۆتۆ-سانسۆرو لاوازبوونی میدیای سەربەخۆ.
-

"پاراستنی دەستکەوتەکانی پەروەردەی زمانی کوردی گرنگە"
عەزیزە ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خوێندنگەی کۆبانێ جەختی لەوە کردەوە کە کوردەکان داوای ئەوە دەکەن کە مافەکانیان بخرێتە ناو دەستووری نوێی سووریاوە، پاراستنی دەستکەوتەکانی خوێندن بە زمانی کوردی گرنگە.
-

لەیەک ڕۆژدا لە لوبنان زیاتر لە هەزار و ٤١٩ کەس کوژراون و برینداربوون
بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، تەنیا لە دوێنێوە زیاتر لە هەزار و ٤١٩ کەس کوژراون و برینداربوون.
-

تەژەئا: بۆ گەیشتن بە ئاشتی تێکۆشان بەهێزتر بکەن
تەڤگەری ژنانی ئازاد داوای لە ژنان کرد بەشداری لە ڕێپێوانی گەملیک بکەن و دەڵێت: لە ١٩ی نیسان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە گەملیک دەبین، با لە گەملیک کۆببینەوە.
-

مای ساتۆ: وریشە و پەخشان ڕووبەڕووی مەترسیی لەسێدارەدان دەبنەوە
مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: گەلانی ئێران باجی ئەم شەڕە دەدەن، وریشە و پەخشان ڕووبەڕووی مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە.
-

لە تورکیا سێ ژن کوژران
لە دوو ڕوودای کوشتندا، لە لایەن پیاوانەوە دوو ژن لە ئەنقەرە و ژنێکی دیکەش لە ئیستەنبوڵ کوژران.
-

مەحبوبە شەعبانی ڕووبەڕووی مەترسی لەسێدارەدان دەبێتەوە
لەگەڵ زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر زیندانییە ژنەکان، مەحبوبە شەعبانی دوای ئەوەی بە "دوژمنایەتی دژی خودا" تۆمەتبار دەکرێت، ڕووبەڕووی مەترسیی سزای لەسێدارەدان دەبێتەوە.
-

پلاتفۆڕنی یەکێتی نەتەوەی ژنی کورد -باشوور: پێویستە هەنگاوی کردەیی بۆ یەکڕیزی بندرێت
پلاتفۆڕنی یەکێتی نەتەوەی ژنی کورد -باشوور بانگەوازی یەکڕێزی دەکات و دەلێت: پێویستە هەنگاوی کردەیی بندرێت.
-

لە ڕۆژی چوارشەممەی سەرەتای نیسان سەردانی شەهیدان کرا
لە ڕۆژی چوارشەممەی سەرەتای نیسان، کۆمەڵگەی ئێزدی سەردانی مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخۆدان و دڵگەشیان کرد، و خێریان بۆ شەهیدەکانیان دابەش کرد.
-

لە لوبنان ١٣٠ منداڵ کوژران
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل لە دژی لوبنان گەیشتووەتە هەزار و ٥٠٠ کەس کە ١٣٠ منداڵیان تێدایە.
-

لە یەک ڕۆژدا ٨٤ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوونەتە قوربانی
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٦١ بنکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کراونەتە ئامانج و بە هۆی هێرشەکانەوە ٨٤ هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.