ڕۆژانە
-

ڵە قامیشلۆ ٤ی نیسان بە مەراسیمێکی سەربازی بەرز ڕاگیرا
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٤ ساڵەی دامەزراندنی یەپەژە، لە شاری قامیشلۆ ئاهەنگێکی سازکرد.
-

گەریلاکانی ئازادیی لە چیاکان بە ئاهەنگێک ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات "یەرەکە" هێزەکانی پاراستنی ژنان "هەپەژە"، ئەندامانی پژاک و کژار، بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر و ٢٢ـیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" بە ئاهەنگێک، ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد.
-

لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ٤ ژن دەستبەسەرکران
ڕێکخراوی هەرانا ئاشکرایکرد، چوار ژن لە شارەکانی ئێران لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراون.
-

پاژک: لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە دایکبوونی مرۆڤی ئازادە
پاژک ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆزکرد و وتی: ڕێبەر ئاپۆ ناوکی بەها ناوخۆیی و جیهانییەکانە؛ نوێنەری ناسنامە، کەسێتی و ڕێبەرێتی گەردوونییە. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی مرۆڤی ئازادە.
-

ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەی ڕۆمانی گرافیکی "ئازادی سەردەکەوێت" دەخرێتەڕوو
بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆمانی گرافیکی بەناونیشانی "ئازادی سەردەکەوێت" هەم ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەم دیدگاکانی بۆ پرسی کورد بە وشەیەکی سادە باس دەکات.
-

ئەنجومەنی عشتار بەبۆنەی فێستیڤاڵی ٤ی نیسان ئاهەنگی پیرۆزبایی ڕێکخست
ئەنجومەنی عشتار بەبۆنەی ١٨یەمین فێستیڤاڵی ٤ی نیسان، لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ئاهەنگێکی پیرۆزباییەکی سازکرد.
-

کاروانی دووەم بەرەو عەفرین دەگەڕێنەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاروانی دووەمی کۆجبەرانی عەفرین لە قامیشلۆ بەرەو عەفرین بەڕێکەوت، کاروانەکە لە ٢٠٠ خێزان پێکهاتووە و بە درێژایی ڕێگای نێودەوڵەتی M4 دەڕۆن و دەگەنە عەفرین.
-

ژنانی ئێزدی: دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە شنگال ببینین! بەشی یەکەم
ژنانی ئێزدی دانیشتووی شاری شنگال لە نامەکانیاندا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەیان بەوەکرد، بە هاتنی شەڕڤانانی ئزادی بۆ شنگال، دەرفەتی ناسینی بیر و فەلسەفەی ڕێبەریان بۆ ڕەخساوە
-

ڕووبار مەجید: پەروەردەی تاک و ئازادی ژن جەوهەریترین خاڵی تێزەکانی ڕێبەرە
پەروەردە لە باشووری کوردستان وەک چەمکێکی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی لە نێوان میراسی سیستەمە ناوەندگەرەکان و مۆدێلە کلاسیکییەکاندا ڕووبەڕووی قەیرانی ناسنامە بووەتەوە، لێرەدا تێزە فەلسەفییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێگەچارەسەرییەک دێتە پێشەوە.
-

لە بناری قەدیل بە چاندنی سەدان نەمام و مەراسیمێکی جەماوەری یادی ٤ی نیسان بەرز ڕاگیرا
لە بناری قەندیل بە چالاکی جۆراوجۆرو چاندنی ٥٧٧ نەمام یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە.
-

"ئێمە نەمام بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەچێنین"
لە شنگال، منداڵان لە چوارچێوەی ڕیزە چالاکییەکانی ٤ی نیسان، نەمامیان چاند و یارییان کرد.
-

"یەپەژە فەلسەفەیەکی مرۆیی و هێزێکە بۆ گۆڕانکاری"
بە بۆنەی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" لە شاری کۆبانی مەراسیمێکی سەربازی بەڕێوەچوو. یەپەژە ڕایگەیاند کە ئەوان لە سایەی ڕۆڵی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بوونەتە هێزێک کە خاوەن میراسێکی جیهانی خەباتن.
-

لە سەیدسادق ژنێک کوژراو ژنێکی دیکە بریندارە
ئێوارهی ٢ی نیسان، له گهڕهكی بهركێوی شارۆچکەی سهیدسادق، ژنێك كوژراو ژنێکیش بریندار کراوە.
-

ئامارا بە نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی ڕێبەری گەلی کورد بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ئامادەیە
ئامادەکارییەکان بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان، ٧٧هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئامارا تەواوبوون و خانووی بنەماڵەی ڕێبەر بۆ ئەم یادە نۆژەنکراوەتەوە.
-

تاژێ: بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ بووینە خاوەن هیوا
لە شنگال بە پێشەنگایەتی تاژێ بەبۆنەی ٤ی نیسان سیمینار بەڕێوەچوو و تیشک خرایە سەر ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزدیدا. لە کاتی چالاکییەکاندا نەمام چێندراو ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر پیرۆز کرا.
-

یەرەژە هێرشکردنەسەر ڕۆژنامەنووسان لە چەلەبییە شەرمەزار دەکات
یەرەژە ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لە شارۆچکەی چەلەبییەی سەر بە کۆبانێ دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ڕووداوە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە دژی ئازادی ڕۆژنامەگەری.
-

٤ی نیسان جەژنی زیندووبوونەوە و بونیادنانی هێزی ئیرادەی ژن
ڕۆژی ٤ی نیسان لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیدا لەگەل لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ئەمڕۆژە بووەتە سەرەتایەک بۆ ڕاگەیاندنی گرنگترین هێزە سیاسی و پاراستنییەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان کە دامەزراندنی پژاک و یەپەژەیە.
-

چرۆ شوانی: بە لەدایکبوونی ڕێبەرئاپۆ ژیان بۆ نەتەوەی کورد و ژن گەڕایەوە
٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، چرۆ شوانی، پارێزەر دەڵێت: لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو سەدەیەبوو کە تواندرا گەلی کورد ئاشنای مافەکانیان بکات، تا بتوانن ئازاد ببن.
-

لە سلێمانی بە چاندنی نەمام پێشوازی لە ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرا
لە گوندی کانی گۆرانی سلێمانی بە هەڵمەتێکی نەمام چاندن یادی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز ڕاگیرا.
-

تەرمی ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات دۆزرایەوە
بەرگری شارشتانی هەولیر دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی لەناو زێی گەورە لە سنووری شارۆچکەی خەبات ڕاگەیاند.