سلێمانی
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، دیدارێکی هونەری و مەدەنی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز، لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمەنەسۆرەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو چالاکییەک کە گرنگیی ڕۆڵی هونەر و بەشداریی مەدەنی لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگەدا دەخاتەڕوو.
شاتوو کامەران، ڕێکخەری پێشانگاکە وتی: ئەم پێشانگایە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، بە هاوبەشی ڕێکخراوی وادی و تۆڕی هاوڵاتیبوون ڕێکخراوە. ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پێشانگاکەیە و بە بەشداری ١٧ هونەرمەندی ژن و پیاو بەڕێوە دەچێت، تابلۆکانی پێشانگاکە هەریەکەو دیدگایەکی جیاواز لە توندوتیژی دەخەنەڕوو، چونکە توندوتیژی تەنها لە توندوتیژیی جەستەییدا کورت نابێتەوە، بەڵکو توندوتیژیی دەروونی و ئەو کێشانەش دەگرێتەوە کە کۆمەڵگە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها هۆکار و ئەنجامەکانی توندوتیژی و ڕێگاچارەکانی.
ئاماژەی بەوەشکرد کە هیچ بابەتێکی دیاریکراویان بۆ هونەرمەندان دیاری نەکردووە، تەنها داوایان کردووە لەسەر توندوتیژی کار بکەن، بەڵام زۆربەی هونەرمەندان لە تابلۆکانیاندا ژنیان وەک قوربانیی توندوتیژی پیشان داوە؛ ئەمەش دەریدەخات کە لە تێڕوانینی هونەرمەنداندا، کاتێک باس لە توندوتیژی دەکرێت، ژن یەکێکە لەو قوربانییانەی کە زیاتر بیر لێدەکرێتەوە.
هەروەها وتی: ئامانجی ئەم چالاکییە دروستکردنی ژینگەیەکە بۆ کۆکردنەوەی هونەرمەندان، یاسازانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە یەک شوێندا، بۆ ئەوەی چالاکییە مەدەنییەکان تەنها لە هۆڵ و بیناکاندا سنووردار نەبن، بەڵکو بگەنە ناو خەڵک و مەیدانی کۆمەڵگەوە.
لەکۆتایی قسەکانیدا ئەوەیخستەڕوو کە چالاکییەکانیان بە پێشانگاکە کۆتایی نایەت، بەڵکو لە ڕۆژانی داهاتوودا مێزی گفتوگۆو چالاکیی تریشیان هەیە؛ چونکە بە بۆچوونی ئەو، گۆڕانکاری بە یەک یان دوو چالاکی بەدەست نایەت، بەڵکو پێویستی بە کاری بەردەوام و هەوڵی چەندین ساڵە هەیە.
لانە تەها، خوێندکاری گرافیک دیزاینەر وتی: من بەشداریم کردووە بەلەوحاتی دیجیتاڵ ئارت کەماوەی هەشت بۆ دە خولەکی خایاندوە، ئیشەکەی من ئازاری مندالان دەخاتە روو کە لەکۆمەڵگەدا ئازار و ستەم و دەست درێژی ئازاریان دەدرێت،لەلایەن ئەو کەسانەوە کە خاڵی سەرەکین دایک و باوک کەهەستێکی ئامانەتمان پێدەبەخشن بەڵام لەلایەن ئەو منداڵانەوە پێچەوانەوە دایک و باوکیان هەستێکی دڕاندانەو ستەمیان لێدەکرێت، ڕوبەڕووی منداڵەکانیانی دەکەنەوە، ئەمەش والیدەکات مندالان لەئاست وهەقی خۆیاندا بێدەنگ بن چونکە مندال دەسەلاتی ئەوتۆیی نیە، کەبتوانن بەدەنگی خۆیان قسەبکەن و کەسانی گەورە چاودێریان بکەن بەو ڕادەیەیی کە گوێ لەئازارو ستەمانەبگرن کە لێیان کراوە بۆیە منیش بەشداریم کردوە هیوادارم لەئاست ستەم و زوڵم بێدەنگ نەبین، ئەگەر پێسانگایی تر بکرێتەوە دەربارەی ژنان بەسداری دەکەم لەئێستادا ژنان زۆر لەهەق و ناهەق ستەمیان لێدەکرێت گوێیان بۆ ناگیرێت لەئاستی خۆیاندا دەبێت بیدەنگ بن، منداڵ ناتوانێت هەمیشە بە دەنگی بەرز مافەکانی خۆی داوا بکات یان بە ئاسانی لە ئازارەکانی بدوێت، بۆیە ئەوە ئەرکی کەسانی گەورە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانە چاودێرییان بکەن، گوێ لە دەنگ و داواکارییەکانیان بگرن و نەهێڵن ئازار و ستەمەکانیان بەبێ وەڵام بمێنێتەوە، منیش بەهۆی ئەم هەست و باوەڕەوە ئەم کارە هونەرییەم پێشکەش کردووە، هیوادارم بتوانین لە ئاست هەر جۆرە ستەم و زوڵمێکدا بێدەنگ نەبین و بە دەنگی هونەر و وشە و هۆشیاری، ئەو ئازارانە بخەینەڕوو کە زۆرجار لە پشت دیوارەکانی بێدەنگیدا دەشاردرێنەوە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر لە داهاتوودا پێشانگایەکی تری هونەری لەسەر ژنان بکرێتەوە، بەشداریی تێدا دەکات، چونکە بە بۆچوونی ئەو، ئەمڕۆ ژنانیش لە زۆر بواردا ڕووبەڕووی ستەم و نادادپەروەری دەبنەوەو زۆرجار گوێ لە دەنگ و داواکارییەکانیان ناگیرێت و ناچار دەبن لە ئاست ئەو نادادپەروەرییانەدا بێدەنگ بن. بۆیە پێویستە دەنگی ژنان و مافەکانیانیش لە ڕێگەی هونەرو چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانەوە زیاتر ببیسترێت.




