نۆبەهار مستەفا: ڕزگاری و دیموکراتی ژنان پێشمەرجی بونیادنانی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

نۆبەهار مستەفا هۆشداری دا لەوەی دەستێوەردان و ململانێکان ببنە هۆی پارچەبوونی زیاتری کۆمەڵگە، و جەختی لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی گشتگیر و بەهێزکردنی ئاشتەوایی نیشتمانی کردەوە.

مالڤا محەمەد

 

ناوەندی هەواڵ – لە قۆناغێکی گوازراوەیدا کە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان لەگەڵ بەرژەوەندی و دەستێوەردانەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا تێکەڵ دەبن و ئاڵەنگاری هاوڕێیەتی، چەندین پرسیار لەبارەی داهاتووی سووریا لە نێوان کێبڕکێی ناوچەیی، ڕۆڵی تورکیا، ئیسرائیل و زلهێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، توانای دەوڵەتی سووریا بۆ بونیادنانی سیستەمێکی گشتگیر کە دان بە فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و خێڵەکیدا بنێت، سەرهەڵدەدەن ڕێگای ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی و کاردانەوەی پێکهاتەکانی سووریا و تورکیا لەسەر ناوچەکە.

 

لە بەشی دووەمی دیالۆگەکەدا کە نۆبەهار مستەفا، چالاکوانی سیاسی و مافی ژنانی تێدابوو، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم قۆناغی گوازراوەدا و داهاتووی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، باس لە داهاتووی سووریا کرا.

 

 

بە کێبڕکێی ڕوون لەسەر داهاتووی سووریا و بوونی تورکیا و ئیسرائیل و زلهێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، تا چ ڕادەیەک داهاتووی سووریا زیاتر بەستراوەتەوە بە بەرژەوەندیی زلهێزەکانی ناوچەکەوە نەک بە ئیرادەی گەلی سووریا؟

 

ئەم دۆخە سووریاش دەگرێتەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی شوێنی ستراتیژی و سەرچاوە زۆرەکانی لەوانە نەوت، گەنم، پەتاتە، بەرهەمی کشتوکاڵی و کانزاکان، کە ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجی زلهێزە باڵادەست و دەرەکی و ناوچەییەکان، لەوانە ئێران، تورکیا و ئیسرائیل.

 

پێویستە بگەڕێینەوە سەر تەوەری شۆڕشی سووریا، شۆڕشێکی گەل بوو، لە خواستی پێکهاتەکانەوە سەرچاوەی گرتبوو بۆ ئازادی، بەڵام ڕێڕەوەکەی لەلایەن هەندێک کوتلەی چەکدار و سیاسییەوە ڕفێندرا.

 

ئەمڕۆ شاهیدی شەڕی ناوخۆین لە نێوان ئایین و مەزهەب و نەتەوەکاندا کە ڕاستیەکی پڕ لە ئازارە، ڤەڵام کێ سوودی لێ دەبینێت جگە لە زلهێزە باڵادەست و دەستێوەردان و تەماحکارەکانی سووریا، کە سەقامگیری سووریا یان ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی سووریایان ناوێت؟ بۆیە ئەو وڵاتە بووەتە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و زلهێزەکانی تر.

 

تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پاڵپشتی بزووتنەوە یان شۆڕشەکەی کردووە، بەڵام پێموایە لە ڕێگەی بوونی جەستەی و کاریگەریی خۆیەوە لەناو حکومەتدا، سووتەمەنی بە قەیرانەکە داوە و کۆنترۆڵی باکووری بەدەستهێناوە، بە پێچەوانەوە ئیسرائیل ئەم ئامادەبوونە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆی دەزانێت، هەر بۆیە لە سەرەتای گۆڕانی ڕژێم و داڕمانی سیستەمی پێشوودا هێرشی کردە سەر توانا سەربازییەکانی سووریا، هەروەها دەستی بەسەر ناوچە پارێزراوەکاندا گرت و بڕیاریدا لێیان نەکشێتەوە، ئەمە جگە لە کۆنترۆڵکردنی چیای هێرمۆن کە لە شوێنێکی ستراتیژیدا هەڵکەوتووە.

 

هەروەها ڕکابەری لەسەر سووریا هەیە و هەر لایەنێک پشکی خۆی دەوێت، نازانم ئەم ڕێگایە بەرەو کوێی دەبات، بەڵام باوەڕم وایە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت چارەنووسەکە دەکرێت نادیار و کارەساتبار بێت.

 

 

ئەگەر سووریا ڕووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار دەبێتەوە، ئەو تاقیکردنەوە ڕاستەقینەیە چییە کە لە قۆناغی داهاتوودا چاوەڕێی دەکات؟

 

ئێمە ئێستا بەم تاقیکردنەوەدا دەژین، وەک ژن و وەک گەلێک،  ئێمە بە دڕندەیی و ئازارەوە تێیدا دەژین، سووریا ئەگەر لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بێت لێی ئەوا چاک نابێتەوە، تەنانەت لەوانەیە بەرەو دابەشبوون بڕوات، ئەگەر دابەشکردنی سنوورەکانیش نەبێت لەوانەیو  پارچەپارچەبوون و هەڵوەشانەوەیەکی کۆمەڵایەتی بێت، ئەوا بۆ دەیان ساڵی داهاتوو بەدەست ئەم پارچەپارچەبوونە دەناڵێنین.

 

حکومەتی کاتی سووریا بەرپرسیارێتی یەکەمی لە ئەستۆیە بۆ چاککردنەوەی ئەم دۆخە، یەکەم: پێویستە دەوڵەتێک بونیاد بنرێت کە بە شێوەیەکی دەستوور دان بە فرەچەشنی و دەوڵەمەندی سووریادا بنێت و نکۆڵی لە گەلانی کورد و ئاشووری و سریانی و کلدان نەکات و نە ئاینەکانی دیکەش نکۆڵی لێبکرێت.

 

دووەم: دەوڵەت دەبێت گشتگیر و پێشوازیکار بێت بۆ هەمووان، نەک تەنها بۆ گروپێک یان ناسنامەیەکی دیاریکراو، عەلەوی، دروز، کورد، ئیسماعیلی، سوننە، مەسیحی، ئێزدی، چەرکەسی، سریانی و ئەوانی دیکە دەبێ ناسنامەی خۆیان لەم دەوڵەتەدا ببینن، نەک ئامادەبوونیان تەنها ئاماژەی بێت.

 

سێیەم: ئاسایش دەبێت بۆ هەمووان بێت، واتە چەک تەنها بۆ بەرگریکردن لە سەروەری وڵات بەکاربهێنرێت نەک دژی گەل، ئەگەر تاوان ئەنجامدرابێت، دادگا هەیە و دەبێت دادپەروەری گوازراوە جێبەجێ بکرێت، ئەنجامدەرانی تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکارییەکان لە دادگاییکردنی دادپەروەرانەدا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەمەش بەبێ دروستکردنی متمانە بەدی نایەت، سەرەتا لەناو کۆمەڵگە و دواتر لە نێوان کۆمەڵگە و حکومەتدا.

 

هەروەها ئاشتەوایی زۆر پێویستە، هەر هاوڵاتییەک لە سووریادا گێڕانەوە و ناڕەزایی خۆی هەیە و هەرکەسێک کاریگەری شەڕی لەسەر بووە، پێویستە گوێ لە چیرۆکی یەکتر بگرین و هەنگاوێک بەرەو ئاسایش بنێین و لەبری ئەوەی لەسەر هۆکارەکانی ناکۆکیەکانماندا دوا کەوین. بەدوای خاڵی هاوبەشدا بگەڕێین.

 

 

پرسی کورد لە سووریا نوێنەرایەتی یەکێک لە تاقیکردنەوە بنەڕەتییەکانی قۆناغی گوازراوە دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ تێکەڵبوونی قەسەدە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، هاوکاتە لەگەڵ نیگەرانییەکانی کورد سەبارەت بە زمان و مافە سیاسییەکان و مافە کولتوورییەکان، ئایا دیمەشق دەتوانێت دەوڵەتێکی ئەنتیگراسیۆن بونیاد بنێت بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی سیاسی ڕاستەقینە بۆ پرسی کورد پێشکەش بکات؟

 

هاوپەیمانییەک لە نێوان خۆبەڕێوەبەری و قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریادا هەیە سەبارەت بە پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن، بەڵام ناکۆکییەکان سەبارەت بە چوارچێوە و چەمکەکانی پەیوەست بە پێناسەکردنی ئەنتیگراسیۆن و ئاسمیلەکردن بەردەوامن.

 

خۆبەڕێوبەری باس لە ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی دەکات نەک ئەنتیگراسیۆن بە واتای ئاسمیلەکردن یان نکۆڵی ناسنامە یان ئیرادەی گەلانی هەرێم، ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی بەو واتایەیە کە دامەزراوە ناوخۆییەکانی ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریدا تێکەڵ بە دامەزراوەکانی حکومەتی ناوەندی دەبن، لە هەمان کاتدا جیاوازی و شوناس و داواکاری و دەستکەوتەکانی هەر هەرێمێک دەپارێزن، کە دانپێدانان بە ناسنامەی گەلانی جیاواز و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە هەیە، جگە لەوەش نابێت دەسەڵاتخوازی ئایینی یان لێبوردەیی ئایینی هەبێت و هەرێم مافی خۆی بپارێزێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری خۆی لەڕێگەی گەلەکەی خۆیەوە.

 

قەسەدە هەزاران شەهیدیان کردە قوربانی، نەک بۆ گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەک، بەڵکو بۆ بونیادنانەوە و پاراستنی ئەوەی بەدەست هاتووە، جگە لەوەش قسەی ناشرین و ڕەقاوی و هێرشی ئەلیکترۆنی لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕی هەڕەشە لە ئاشتەوایی دەکەن و دابەشبوونی نێوان هاوڵاتیانی هەمان وڵات فراوانتر دەکەن، سووریا نە چاک دەبێتەوە، نە دەبێتە نەتەوەیەکی ئاوەدان، بە مەرجێک داواکاری کۆمەڵایەتی و مافەکانی گەلەکەی و هەمەجۆریی لەناو ناوچەکەدا ڕەت بکرێتەوە.

 

 

لە تورکیا پرۆسەیەکی بەردەوام هەیە سەبارەت بە پرسی کورد و پڕۆژەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکرد، ڕێگەی داوە هەنگاوەکان لە لایەن هەردوولاوە بنرێت، ڕەنگە دیموکراتیکردنی تورکیا لەپاڵ ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی لە ڕۆژئاوای کوردستان و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی چۆن کاریگەری لەسەر ناوچەکە هەبێت؟ لە بەرامبەر پلانی زلهێزە دەرەکییەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئایا پرۆسەیەکی لەو شێوەیە دەرفەتی سەرکەوتنی دەبێت؟

 

ئەو هەڵسەنگاندنەی ئێمە بە ئێرانمان دا، تورکیاش دەگرێتەوە، ڕووبەڕووی دوو هەڵبژاردن دەبێتەوە، ڕێگای ئاشتی و ڕێگاچارەی دیموکراتی کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیار کراوە، بژاردەی بەدواداچوونی چارەسەری دیموکراتی و بونیادنانی ئاشتی لە ناوخۆدا دەخاتە بەردەم تورکیا.

 

تورکیا ئەگەر ئاشتی و دیموکراتی لە باوەش بگرێت، ئەوا دۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ئەمنی خۆی تێدەپەڕێنێت و بە داننان بە ماف و داواکارییەکانی گەلی کورد بەرەو سیستەمێکی دیموکراتیتر هەنگاو دەنێت، ئەمەش گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سیستەم و دەستووردا بەدوای خۆیدا دەهێنێت بۆ ئەوەی دیموکراریتر و ڕوونتر و وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بێت، پاشان تورکیا دەتوانێت ببێتە زلهێزێکی ناوچەیی دیار، بە لەبەرچاوگرتنی شوێنی جیۆستراتیژیکی گرنگ کە ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پێگەی خۆی لەسەر ڕێگاکانی دابینکردنی وزە و سەرچاوە مرۆیی و دارایی و ئاو و کانزاکانی.

 

ئەگەر تورکیا پێداگری لەسەر ڕەتکردنەوەی مافەکانی گەلی کورد و داخوازییە دیموکراتییەکانی بکات، ڕەنگە بچێتە ناو خولگەی ململانێی بەردەوام و ئەمەش سوودی بۆ کۆمپانیا فرانتەیشناڵەکان و هێزە سەربازی و سیاسییەکان دەبێت.

 

تورکیا لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە مێژووی سەردەمی ناوچەکەدا بینیوە، وەک ئەندامێکی ناتۆ، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایەداری و دابینکردنی وزە، هەر بۆیە ئەگەر تورکیا سوود لە توانای خۆی بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراتی وەربگرێت، دەتوانێ بە ئاراستەیەکی جیاوازدا ڕۆڵێکی دیار لە ناوچەکەدا بگێڕێت و ڕەنگە بەشداری بکات لە بونیادنانی هاوپەیمانییەکی دیموکراتی فرانتەیشناڵ کە پشتیوانی لە خۆشگوزەرانی و دیموکراتی بکات.

 

 

هەمیشە گفتوگۆکان سەبارەت بە پێکهاتە سەربازییەکان و ململانێکان و شەڕەکان بە پرسی ژن و ڕزگارییەوە دەبەستیتەوە، تا چ ڕادەیەک ژنان بە زۆرترین کاریگەری ئەو شتانە دەزانن کە ڕوودەدەن؟

 

ژنان لەو گروپانەن کە زۆرترین کاریگەری ڕووداوەکانی ئێستایان لەسەرە، چ بە درێژایی مێژوو، چ لە سەدەی ڕابردوودا یان لە ئێستادا، ڕژێمی پاوانخوازی و تۆتالیتاری و ئەرستۆکراتی، ئەو سیستەمەی کە یاسای ئایینی دەخاتە ناو دەسەڵاتەوە، ڕژێمە نادیموکراتی و سەربازییەکان، هەروەها شەڕ و ململانێ و ناسەقامگیری ئابووریڤهەموویان ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە.

 

ئەم سیستەمە تەنها لە ڕێگەی ژێردەستەی ژنانەوە دەست بەسەر دەسەڵاتدا دەپارێزن، ژێردەستەیی دەروونی و هزری قۆناغی یەکەم بوو، دواتر قۆناغەکانی ژێردەستەیی چینایەتی و فیکری و سیاسی، هەمیشە دەڵێین ئەگەر ژنان ئازاد بکرێن کۆمەڵگەکان ئازاد دەبن، ڕزگاربوون لە سنووردارکردنی دەروونی و فیکری و دامەزراوەیی پیاوسالاری ڕێگا بۆ گەشەکردن و خۆشگوزەرانی دەکاتەوە.

 

شەڕەکانی قۆرخکاری ناتوانن ژن ئازاد بکەن، بەڵکو دەبنە هۆی ملکەچکردنی زیاتری چینایەتی و جیاکاری ڕوگەزی، ڕزگاری ژن پەیوەستە بە گۆڕینی سیستەمەکان بەرەو دیموکراتی و سەقامگیری و ڕەتکردنەوەی شەڕ و ململانێکان و بونیادنانی ئاشتی، دیموکراتی بەبێ بەشداری ژنان ناتەواو و بێ دیموکراتی و کۆمەڵگەیەکی ئازاد ئاشتی بەدی نایەت، ژنان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لە پاڵنانی ناوچەکە و جیهان بەرەو ئاشتی و سەردەمی و ڕزگاری.

 

 

لە ژێر سیستەمی پیاوسالاریدا کە هەوڵی نکۆڵیکردن لە ڕۆڵی ژنان دەدەن یان تەنها بە شێوەیەکی ڕووکەش نوێنەرایەتیان دەکەن، چۆن ژنان دەتوانن ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان لە قۆناغی داهاتوودا بەجێبهێنن و بەشداری بکەن لە بەرقەرارکردنی ئاشتی؟

 

ئێمە لە ئاستی جیهانیدا شاهیدی بە ئامانجگرتنی بزووتنەوەی ژنان و ئەو دەستکەوتانەی ژنان بەدەستیان هێناوە، هەروەها هێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانی ژنان و پەراوێزخستن و بەتاڵکردنەوە و زیرەکی ئەو بزووتنەوەیانە.

 

لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا ژنان دەستکەوتی بەرچاویان لە مافە دەستووری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بەدەستهێناوە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەم دەستکەوتانە کراونەتە ئامانج، ئەمڕۆ ژنان لە هەموو کاتێک زیاتر ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەتر دەبنەوە، ئاڵەنگاریەکە چیتر تەنها بەدەستهێنانی مافی دەنگدان، خۆکاندیدکردن،  نوێنەرایەتیکردن لە پەرلەماندا نییە، بەڵکو بووەتە پاراستنی ئەم دەستکەوتانە و گۆڕینی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان، لە کاتێکدا هەندێک وڵات کۆتایان بۆ ژنان هەیە، بەڵام کۆتا بە تەنها چارەسەر نییە، ئەوان یەک ئامرازن نەک ئامانجی کۆتایی، نوێنەرایەتی ژنان لە پۆستە سەرکردایەتی و سەروەرییەکانیشدا بەشێکە لە چارەسەرەکە، هاوکات لەگەڵ هەموارکردنەوەی ئەو یاسا و دەستوورانەی کە شەرعیەت بە توندوتیژی و هەڵاواردن دژی ژنان دەدەن، هەروەها بەهێزکردنی ئەو یاسایانەی کە پارێزگاری لە ژنان دەکەن.

 

بەڵام مەرجی بنەڕەتی گۆڕانی کۆمەڵایەتییە، پێویستە حکومەتەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەکانی ژنان پلانی هەمەلایەنە بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە پیاوسالارییەکان لە ڕێگەی پەروەردە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و چڕکردنەوەی بەرنامە و چالاکییەکانی هۆشیاری و ڕێنماییکردنی میدیا و شکاندنی وێنەی کۆنەپەرستانەی ژنان دابڕێژن.

 

ئێمە ناتوانین کۆمەڵگەیەکی بەهێز بونیاد بنێین ئەگەر هێشتا وەک لاوازترین ئەڵقە مامەڵە لەگەڵ ژنان بکرێت، هەروەها شکاندنی یەکەم سووڕ کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دروست بووە، کە کۆنترۆڵکردنی ژنانە و هەنگاوێکی بنەڕەتییە بەرەو بەنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراییتر و ئازادتر.