
29 تەمموز 2021
28 تەمموز 2021

کۆمەڵەی ژنانی تونس، داوای گرنگیدان بە دۆخی ئێستایان دەکەن
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس داوایان لە چالاکوانان کرد لە بەرامبەر ئەو ئاڵۆزییەی لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕوویدا، بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.

عادلە ڕەزا دەبێتە باڵیۆزی ئەفغانستان لە ئەمریکا
باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە واشنتن لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی شەممە، ٢٧ی تەمموز، دەستپێکردنی فەرمی عادلە ڕەزای وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئەمەریکا ڕاگەیاند.

بە دروشمی"دوور لە مردن، ژنان شایەنی ژیانن"، سیمینارێک بەڕێوە دەچێت
لەپێناو بەدەستخستنی مافی ژنان و وەستاندنەوە بە ڕووی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دەرخستنی توانای ژنان و تێکۆشانیان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سیمینارێک لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەبات.

کەمپینی "ئاسایشمان نییە" بۆ سەلامەتی پەیامنێرانی ژن
FFWIJ هەڵمەتی #GuvendeDegiliz (ئاسایشمان نییە)، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پەیامنێرانی ژن دەستپێکرد، داواش لە هەموو لایەک دەکەن کە پشتگیری لە هەڵمەتەکەیان بکەن.

ژنانی کوەیت داوای سزا بۆ بکوژی فەرەح ئەکبەر دەکەن
دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی کوەیت بڕیاری کەمکردنەوەی سزای بکوژی فەرەح ئەکبەریان بۆ ١٥ ساڵ کەمکردەوە، ژنانی کوەیت خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای لەسێدارەدانی بکوژەکەیان کرد.

وۆرک شۆپێکی تایبەت بە ڕاهێنانی جێندەری لبۆ چوار وڵاتی عەرەبی دەستپێکرد
لە پێناو بنیادنانی پڕۆسەیەکی خوێندن بەبێ بوونی جیاوازی ڕەگەزی، ڕێکخراوەکانی ژنانی وڵاتانی عەرەبی وۆرکشۆپێکیان تایبەت بە ڕاهێنانی مامۆستایان دەستپێکرد.

بە پێشەنگایەتی تاژێ ڕاوێژی ژنانی عێراق بەڕێوەدەچێت
لە سەرانسەری عێراقدا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، ڕۆژانی داهاتوو ڕاوێژێک سەبارەت بە فەرمانەکانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ ژنانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
27 تەمموز 2021

ھەورامان خرایە ناو لیستی شوێنەوارە جیھانییەکان
ڕێکخراوی یونسکۆ ناوچەی هەورامانی خستە ناو لیستی شوێنەوارە جیهانییەکا، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشتیاری ناوچەکە.

مامۆستای خوێندنگایەک: "بۆردومانکردنی تورکیا نابێت بێ سزا بڕوات"
لە گوندی تەل تەمر خوێندنگایەکی سەرەتایی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ نوێکرایەوە، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ٢٦ی حوزەیراندا خوێندنگاکەیان تۆپباران کرد، نەدا سیلمان مامۆستای خوێندنگاکە داوای لە دادگا نێودەوڵەتییەکان کرد، کە ئەو تاوانە بێ سزا نەبێت.

ژنێک لە گەرمیان ٪٦٠ی جەستەی بەهۆی تەباخەوە سوتا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بە سووتاوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار

نێرگس ئەدیب لە زیندانی ئێڤین چارەسەری پزیشکی لێ قەدەغە کرا
نێرگس ئەدیب، زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین سەرەڕای نەخۆشییەکانی چاودێری پزیشکی لێ قەدەغە کراوە.

دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان بە بڕیار و هەڵبژاردن کۆتاییهات
دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان، بە دروشمی "پاراستنی بەهای شەهیدان، گەرەنتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد"، لە شارۆچکەی ڕمێلانی کانتۆنی قامیشلۆ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە بڕیار و هەڵبژاردن کۆتایی هات.

لە بازاڕی کۆنی شەنگال لە جیاتی هاواری ژنان، ڕاپەڕین هەیە
ژنانی شەنگال بە دەسماڵی سپی خوێناوی، جلی ڕەش و زنجیر یادی ٧٤ەمین فەرمانیان بۆسەر شەنگال کردەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ناسنامەی بێسەروشوێنانی دورگەی کریتی یۆنان ئاشکرا کرا
دەزگای لوتکە ناسنامەی ئەو کەسانەی لە نقومبوونی بەلەمێک لە دورگەی کریتی یۆنان ئاشکرا دەکات و تێیدا دوو ژنی تێدایە و ژنێکیش گیانی لەدەستداوە.

لەماوەی سێ ڕۆژدا دوو ژن، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
خۆکوشتنی ژنان و بەتایبەت ژنانی گەنج زیادی کردووە، بە جۆرێک لەماوەی تەنها ٣ رۆژدا دوو ژنی تەمەن ١٨ ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
26 تەمموز 2021

سەرهەڵدانەکان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی تاران بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خوزستان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە وتنەوەی دروشم داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێرانیان کرد.

ژنە پەنابەرێکی کورد لە ئاوی یۆناندا خنکا
ژنێکی پەنابەر لە کاتی نقوم بوونی بەلەمێکی پەنابەران لە ئاوی یۆناندا لە ڕۆژی ٢٢ی تەمموز گیانی لەدەستداوە.

کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد
کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان لە ڕمێڵان بە دروشمی "پاراستنی بەهای شەهیدان و شۆڕشی ڕۆژئاوا بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد مسۆگەر دەکات" دەستیپێکرد.

کژار: تەنها لە وەرزێکدا ٧٠٠٠ کچی خوار ١٨ ساڵ بەشوو دراون
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی هاوسەرگیری پێشوەختە کەمپەینێکی دەستپێکرد و ڕایگەیاند دەسەڵاتی پیرسالاری ئیسلامی، هێزی ژنان و گەنجان لە کۆمەڵگە دەسەنێتەوە.