ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 981 لە 1.031

4 ئاب 2021

  1. پادێ حەوتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانی بەرز ڕاگرت

    پادێ حەوتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانی بەرز ڕاگرت

    پادێ بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراو و چالاکوانان ٧ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بەرز ڕاگرت، داواشیان کرد چاوی داگیرکاری و لەناوبردنی ئێزیدییەکان لەسەر گەلی شەنگال هەڵبگیرێت و دان بە جینۆسایدکردنیان بنرێت.

3 ئاب 2021

  1. ئەو کەسانەی لە فەرمانەکەدا گیانیان لەدەستدا بەبیرهێنرانەوە

    ئەو کەسانەی لە فەرمانەکەدا گیانیان لەدەستدا بەبیرهێنرانەوە

    هەزاران ئێزدی کە حەوت ساڵ پێش ئێستا لە شەنگال بە بەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژکران، بە بەشداری هەزاران کەس لە مەراسیمێکدا بەبیرهێنرانەوە، سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرا لە گر زەرک و تل عزێر و سیبا شێخ خدر بەخاک سپێردران و بەڵێنی لەبیرنەکردنیان درا.

  2. "ژنانی ئێزدی بە تێکۆشان دەنگیان گەیشتووەتە جیهان"

    "ژنانی ئێزدی بە تێکۆشان دەنگیان گەیشتووەتە جیهان"

    پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە، سەمرا گوزەل، بەبۆنەی ساڵیادی فەرمانی شەنگال، تیشکی خستە سەر ڕێکخستنی ژنانی شەنگال و وتی: ژنانی ئێزدی دوای فەرمانەکە خۆیان ڕێکخست و بە بەرخۆدانی خۆیان دەنگیان گەشتووەتە جیهان و کاریگەریان لەسەر ڕێکخستنی ژنانی جیهان کردووە.

2 ئاب 2021

  1. بەهۆی لافاوەوە دەیان خانوو وێران بوون

    بەهۆی لافاوەوە دەیان خانوو وێران بوون

    ئەو لافاوەی لە چەند ڕۆژێکە بەشێکە لە ناوچەکانی شاری وانی باکوری کوردستانی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی وێران بوونی دەیان خانوو و تەویلەی بەخێوکردنی ئاژەڵ. ناوەندی هەواڵ

  2. داوای بەهەند وەرگرتنی بڕیارەکەی یونسکۆ دەکرێت

    داوای بەهەند وەرگرتنی بڕیارەکەی یونسکۆ دەکرێت

    لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پیرۆزبایی بەبۆنەی بڕیارەکەی ڕێکخراوی یونسکۆ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەورامان کرد، داواشیان کرد لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی پاراستنی ناوچە کەلەپوریەکان بدرێت. هەڵەبجە

  3. وشکەساڵی هەڕەشە لە ژیانی نیو ملیۆن منداڵ دەکات

    وشکەساڵی هەڕەشە لە ژیانی نیو ملیۆن منداڵ دەکات

    ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان ڕایگەیاندووە، کە بەدخۆراکی و وشکەساڵی هەڕەشە لە ژیانی منداڵانی وڵاتی ماداگاسکار دەکات، نزیکەی نیو ملیۆن منداڵ مەترسی بەدخۆراکی توندیان هەیە. ناوەندی هەواڵ

  4. یەختێک بە ٤٣ کۆچبەری کوردەوە نادیارە

    یەختێک بە ٤٣ کۆچبەری کوردەوە نادیارە

    سایتی پشتی نیوز بڵاویکردەوووە کە چەند ڕۆژێکە یەختێک بە ٤٤٣ کۆچبەری کوردەوە لەنێوان ئاوی یۆنان- ئیتاڵیا نادیارە، هیچ هەواڵێک لەو کۆچبەرانە نییە. ناوەندی هەواڵ

  5. خێزانێکی دیکەی کورد لە تورکیا هێرشیان کرایەسەر

    خێزانێکی دیکەی کورد لە تورکیا هێرشیان کرایەسەر

    لە شاری ئەنتاڵیا گروپێکی ٣٠٠ کەسی تورکی نەژادپەرست هێرشییان کردە سەر خێزانێکی کوردی دانیشتووی ئەنتاڵیا، سەرجەمیان بریندارکردن، پێیان وتراوە ئێوە کوردن ودەبێت خاکی ئیمە بەجێبهێڵن. ناوەندی هەواڵ

  6. پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاری کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوە ڕادەگەیەنێت

    پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاری کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوە ڕادەگەیەنێت

    لە دژی ئەو داگیرکاریانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات، پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاری بانگەوازییەکی بڵاوکردەووە و هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاند. ناوەندی هەواڵ

  7. ڕژاک لە ساڵیادی هێرش بۆ سەر شەنگال: ژنانی شەنگال بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەبنەوە

    ڕژاک لە ساڵیادی هێرش بۆ سەر شەنگال: ژنانی شەنگال بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەبنەوە

    لە ساڵیادی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ خاکی هەرێمی کوردستان و شەنگال، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی ڕایگشتی کرد، ڕایانگەند، ژنانی شەنگال جەنگاوەرن و بەرامبەر داگیرکەران بێدەنگن نابن، ئێستا ڕێکخستنی تایبەتیان هەیە، پشتگیری خۆیان بۆ ژنانی شەنگال دەربڕی. ناوەندی هەواڵ

1 ئاب 2021

  1. ٢٠ بومەلەرزە گەرمیانی هەژاندووە

    ٢٠ بومەلەرزە گەرمیانی هەژاندووە

    لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٢٠ بومەلەرزە لە ناوچەکانی کەلار و خانەقین ڕوویداوە، گوڕەکانیان لەنێوان ٢.٥ بۆ ٣.٨ پلەی ڕێختەر بووە. ناوەندی هەواڵ

  2. کۆنگرا ستار و نوێنەرایەتی هەدەپە هێرش بۆ سەر خێزانە کوردە شەرمەزار دەکەن

    کۆنگرا ستار و نوێنەرایەتی هەدەپە هێرش بۆ سەر خێزانە کوردە شەرمەزار دەکەن

    کۆنگرا ستار لە ڕاگەیاندراوێندا هێرشکردنە سەر خێزانیکی کورد لە شاری کۆنیا بە تاوانێکی شەرمەزارکارانە وەسف دەکەن، بە بەردەوامی داگیرکاری و هێرش بۆ سەر کورد ناوی دەبات، دەڵێت "ئەم تاوانانە لە پێش چاوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت، چونکە نابینن و نایبیستن و تێناگەن"، هەروەها نوێنەرایەتی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند ئاکەپە و مەهەپە بە چەندین شێوازی جیاواز هەوڵی لەناوبردنی کورد دەدەن. ناوەندی هەواڵ

31 تەمموز 2021