ناوەندی هەواڵ
دۆخی ناسەقامگیری ئابووری و سیاسی و بێ دەسەڵاتی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو کارەبا لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا، بووە هۆی تووڕەیی خەڵک و یەکەم ناڕەزایەتییەکان لە دژی سیاسەتەکانی حکومەت لە خوزستانەوە دروست بوو، لە دوای ئەوە خەڵکی لوڕستان، کرماشان، ئازەربایجان، سەقز، بەهبەهان، خۆراسان و تاران پشتیوانییان لە ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان کرد، ئەمڕۆش لە تارانی پایتەختی ئێران بەهۆی سەرکوتکاری هێزە ئەمنییەکانەوە چەندین کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون.
لەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوە، خەڵک لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیانەدا داوای ڕووخاندنی حکومەتی ئێران دەکەن، لە تارانیشدا دروشمی خۆپیشاندەران لە دەوری یەکبوونی خەڵک و دەرکردنی مەلاکان لە وڵات و ڕووخاندنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بووە.
ت.پ



