
لە باشوری کوردستانەوە داوای مافی ژنانی ئەفغانستان دەکرێت
هاوپەیمانی ژنانی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ژنان و کچان و چالاکوانانی ئەفغانستان، چەند کۆبوونەوەیەک رێکدەخات و داوای پاراستنی مافەکانیان دەکات.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

هاوپەیمانی ژنانی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ژنان و کچان و چالاکوانانی ئەفغانستان، چەند کۆبوونەوەیەک رێکدەخات و داوای پاراستنی مافەکانیان دەکات.

ئارەزوو مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دۆسیەی ئاو، نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

لە سیمینارێکدا لە شاری سلێمانی دۆخی سیاسی عێراق و کاریگەری هەڵبژاردنەکان خرایەڕوو، ڕوناک مەجید، پەرلەمانتاری سەربەخۆ پڕۆژە و پلانی خۆی پێشکەشکرد و وتیشی هەوڵ دەدەین پێکەوەژیان بهێنینە دی.

ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی سۆران خۆی خنکاند و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئەیلول، ژنانی سەر بە تاڵیبان لە زانکۆی پەروەردەیی کابول کۆبوونەوەیەکیان بۆ کۆمەڵێک ژن ئەنجامدا.

چالاکیی ئێشکگیریی ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فێریت شەنیاشار لە ڕۆژی ١٨٧ەمیندایە.

بەهۆى کەوتن و رووخانى دیوارێک لە هەولێر دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چەند منداڵێکی دیکەش برینداربوون.

تاڵیبان بەڵێنی دابوو حکومەتێکی دیموکراسی پێکبهێنیت تیایدا مافی ژنان بدات، بەڵام دواجار ئەرکی ژنان سنوردار دەکات و دەڵێت "ژنان تەنها ڕۆڵیان دروستکردنی منداڵە".

لە سلێمانی بە مەبەستی ئاشنابوونی کارمەندە ژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی تایبەت بە "ڕێكخستنی خێزان ،تایبەت بەڕاوێژكاری پلانی دروستكردنی خێزان بە بەكاهێنانی ئامڕازەكانی بڕیاردان"، وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

هانسە بوڵوتی تەمەن ٦٥ ساڵ دەستگیرکرا و بردرایە زیندانی ژنانی شاکران لە ئیزمیر.

شیلان تۆپال کە لەلایەن میتهەت تۆپال لە شیشلی بە تاکسی ڕفێندرا، ڕزگار کرا.

لە تورکیا چەندین کەس، لە ناویاندا کارمەندی چاپەمەنی هەدەپە ئیجە شیمشەک دەستبەسەرکراون.

بەهۆی دزینی ئاسنی چەند تاوەرێکەوە کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگویزنەوە، مەترسی لەسەر کارەبای ئەو دوو ناوچەیە دروست دەبێت.

کۆردیناسیۆنی ژنانی گەنجی هەدەپە لە دژی ئەشکەنجەی ئاشتیپارێزانی دەستبەسەرکراو لە ٥ی ئەیلولدا دەڵێت: "ژنان هەرگیز واز لە تێکۆشان ناهێنن، با باش بزانن".

ژنانی گوندێکی سەید ئاباد به فرۆشتنی کاره ده ستیەکانی خۆیان ده ستیانکردووه به دروستکردنی کتێبخانەیەک له گوندەکەی خۆیاندا.

ئەو خەباتکارانەی لە ناو کۆبونەوەکانی گەلدا جێدەگرن تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتیان: "ڕێبەر ئاپۆ ئایدۆلۆژیایەکی دەوڵەمەندی پێداوین ئەو باوەڕی بە ئێمە هەیە، بۆیە ئێمە ئایدۆلۆژیای ئەومان دەبێت و گۆشەگیری تێکدەشکێنین".

دادگاییکردنی ٥ دەستگیرکراوی بادینان بۆ ٦ی مانگی داهاتوو دواخرا و ڕیکخراوی ١٧ی شوباتیش ئاماژەی بەوەداوە لە دادگادا ئاسایشی پارتی پەلاماری دوو لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینانی داوە.

سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوسیا سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە دژی ئەم سزایە گردبوونەوە.

لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨دا، ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆردومانی بەرەگاکانی حدک و حدکا و کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە کۆیە کرد و بە هۆیەوە ١٥ پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەهید بوون کە دوانیان ژن بوون.

مەکسیک یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕێگریکردن لە لەباربردنی منداڵ ڕەتدەکاتەوە و بە پێشێلکردنی مافی ژنانی لە قەڵەم دەدات، هەر بۆیە لە کۆی ١١ دادوەر ٨ دادوەر بڕیاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە دەرکردن کە بە هۆیەوە ژنان زیندانی دەکران.