
ژنانی کرێکار خۆپیشاندانیان کرد
ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار لە کۆمپانیایەک کە ئامێری تەلەفۆنی زیرەک دروست دەکات، خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای گشتی چینای- بەنگالورویان گرت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار لە کۆمپانیایەک کە ئامێری تەلەفۆنی زیرەک دروست دەکات، خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای گشتی چینای- بەنگالورویان گرت.

زەینەب حەمرانگی، مامۆستای چالاکوان، کە لە زیندانی ئەڤین زیندانیکرابوو، بەهۆی خراپبوونی تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر تێوەگلانی ژنان و منداڵان بە تیرۆرو چۆنیەتی تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە لە ئەنجومەنی کۆمەڵەی ئەوروپا ساز کرا.

توندوتیژی دژ بە ژنان لە تورکیا هەڵکشاندایە و دوو ژن لە مێرسین و کۆجالی کوژران.

بەهۆی باران بارینی بەخوڕو دروستبوونی لافاو ١٣ کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداو زیانێکی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیان کەوت.

لە ناحیەی دیانای سەر بە قەزای سۆران ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وەک یەکەم فیلم، فیلمی "ماڵی دالیا" نمایشکرا کە باس لە ژنێکی گەنجی نەخۆشی داون دەکات.

خوێندکاران و منداڵان لە تاوانەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بێبەش نەبوون.

دەریا عەلیزەیی کە لە زوڵمی تاڵیبان ڕزگاری بوو، لەگەڵ خێزانەکەیدا سنوریان تێپەڕاند و گەشتنە تورکیا، باسی لەوەکرد لە ڕێگەی کۆچدا هەموو جۆرە دەستدرێژی و توندوتیژییەکی بەرامبەر کراوە، وتیشی ژنان لە ئەفغانستان ژێردەستە کراون.

پێش نزیکەی ٦ مانگ، مریەم ئەلرکابی بەهۆی ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری، لەلایەن کوڕێکەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بە تێزاب ڕووی دەسوتێنرێت، چالاکوانان و خێزانەکەشی داوای مافی مریەم و دەستگیرکردنی تاوانبار دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارینی باران و دروستبوونی لافاوەوە لە شاری هەولێر نزیکەی ٧ کەس خنکان و کەسێکیش بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا.


لە سوری ئامەد نامیلکەی مافی دەستگەیشتن بەدادپەروەری ژنان دابەشکراو لەحاڵەتی فریاکەوتندا ژمارەی پەیوەندی بە ژنان درا.

ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕۆشنای دڵ بۆ خزمەت کرایەوە و کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدرا، هەروەها دۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە گشتی و ژنان بە تایبەت خرایە ڕوو.

پەدەکە دەروازەی سنووری سێمالکای بە بلۆکی گەورە بە ڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست.

ئەندامێکی تاڵیبان لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێکی ژندا لە تویتەر نوسیویەتی: "کاری ژنان لە دەرەوەی ماڵ لەشفرۆشییە".

ماوەی چوار ڕۆژە تەرمی ژنێکی کوژراو لە پزیشکی دادی سلێمانی ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ کەسێک خۆی نەکردووە بە خاوەنی ئەو تەرمە، پۆلیسیش ئاماژە بەوەدەکات کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

نووسەر گلۆریا جین، کە زیاتر لە ٤٠ پەرتووکی لەسەر بابەتەکانی ڕەگەز پەرستی، مافەکانی ژنان، کلتور و خۆشەویستی نووسیووە، کۆچی دوایی کرد.

شنۆ شەهید ئەشقی پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرایدەکات کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بەقەبارەی دەیان ملیۆن دۆلار مانگانە تەنها لە ڕێگەی هاوردەکردنی پێنج مادەی خۆراکی گەندەڵی دەکرێت.