
یەکەم سەرۆکی ژنی هۆندۆراس: کارەبا بۆ هاوڵاتیانی هەژار بێبەرامبەر دەبێت
یەکەم سەرۆکی ژن، شیۆمارا کاسترۆ کە دوێنێ لە هۆندۆراس پۆستی گرتە دەست، ڕایگەیاند کە تا ١٥٠ کیلۆوات کارەبا بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدان بێبەرامبەر دەبێت و پەیامی دا کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەو وڵاتەدا ئەنجام دەدرێت.


















