ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 928 لە 1.031

23 کانوونی دووەم 2022

  1. "ژنی پەروەردە کراو لە ڕوی فکریشەوە بەهێزە"

    "ژنی پەروەردە کراو لە ڕوی فکریشەوە بەهێزە"

    نەورۆز هاشم، بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردەی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین، باسی لە گرنگیی پەروەردە کرد و وتی: "کاتێک مرۆڤ بە پەروەردەدا تێدەپەڕێت، دەتوانێت کۆمەڵگایەکی ئازاد دروست بکات و زیاتر فێربێت و کەسایەتیی خۆی پەرە پێبدات".

  2. سێ منداڵی بێلانە لە سلێمانی لە بنەماڵەکەیان سەندران و برانە ماڵەکانی منداڵان

    سێ منداڵی بێلانە لە سلێمانی لە بنەماڵەکەیان سەندران و برانە ماڵەکانی منداڵان

    سێ منداڵ کە بێلانە بوون و لە لایەن باوک و دایکیانەوە کاریان پێدەکرا، گواسترانەوە بۆ ماڵەکانی منداڵان، ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر دادوەر هاوکاری بێت ئەو منداڵانەشی بێلانە نین بەڵام کاریان پێدەکرێت بگواسترێنەوە بۆ ماڵەکانی منداڵان.

22 کانوونی دووەم 2022

  1. ٣٢٠ ڕۆژە ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامە

    ٣٢٠ ڕۆژە ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامە

    ئەمینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی کە ٣٢٠ ڕۆژە لە چالاکییدان و داوای دادپەروەری دەکەن دەلێن: "ڕۆژێک دادپەروەری بۆ هەمووان پێویستە، ڕۆژێک درەنگ یان نزیک، دادپەروەری شوێنی خۆی دەدۆزێتەوە. دادگەری دواکەوتو زوڵمە".

  2. چالاکی چادری مەخمور بەردەوامە

    چالاکی چادری مەخمور بەردەوامە

    ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخمور کە بەشداری چالاکی چادر بوون ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن تا چالاکییەکە بگاتە ئەنجام.

  3. "ڕێگە نادەین ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت"

    "ڕێگە نادەین ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت"

    ژنانی شەنگال هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و پەدەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دەربڕی و وتیان: ئێمە وەک ژنانی ئێزدی تا ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێتەوە لەسەر پێ دەبین و ڕێگە نادەین ئەم ڕێککەوتنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

21 کانوونی دووەم 2022

  1. پیاوێکی عێراقی دوای کوشتنی سێ ژن لە خێزانەکەیدا، کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت

    پیاوێکی عێراقی دوای کوشتنی سێ ژن لە خێزانەکەیدا، کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت

    سەرچاوەیەکی ناوخۆیی باسی لە کۆمەڵکوژیی سێ ژنی هەمان خێزان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لە کەسوکاری قوربانییەکان باسیان لەوەکردووە کە کێشەی خێزانی لە نێوان ئەندامانی خێزاندا هەیە و دووپاتیشی کردەوە کە پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوە و هەوڵدانە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ڕووداوەکە.

20 کانوونی دووەم 2022

  1. لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕیپێوان ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا

    لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕیپێوان ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا

    بە سەدان کەس لە هەریەک لە شارەکانی کۆبانێ، قامیشلۆ و تل تەمر و عەفرین، ڕێپێوانیان کرد و چوارەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینیان شەرمەزار کرد، ئاماژەشیان بەوەدا کە عەفرین ڕزگار دەکرێت و پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا شکست دەهێنێت.

19 کانوونی دووەم 2022