
ژنانی پارێزەر: بێدەنگی پەسەند ناکەین، ئایسەل توغلوک ئازاد بکەن
ژنانی پارێزەر لە بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوە و داوایان کرد زیندانیانی نەخۆش و ئایسەل توغلوک، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژنانی پارێزەر لە بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوە و داوایان کرد زیندانیانی نەخۆش و ئایسەل توغلوک، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێن.

لە ئاگرەوە تا لافاو تا وشکەساڵی، ڕەنگە بە دەربڕینی وشە زەحمەت بێت کە باس لە گۆڕانکاری کەشوهەوا بکرێت، بەڵام ژنان لە ئوستڕاڵیا لە ڕێگەی وێنەوە ئەو گۆڕانکارییەی کەشوهەوا دەخەنەڕوو. ناوەندی هەواڵ

سێلما ئیریۆن – یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان

بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٤٧ ڕۆژە ئێشکگری "دادپەروەری" دەکەن وتیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت، ئەوا باوەڕیی، و ئاشتی و سەقامگیریی ئابووری نابێت". ڕحا

تەرمی ژنێک لە قەڕاغ ڕێگا لە پارێزگای قەندەهری ئەفغانستان دۆزرایەوە، دەربارەی ڕوداوەکە پیاوێک دەستگیرکراوە. ناوەندی هەواڵ

ژنانی ئامەد خەباتیان بۆ ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان کردوەتە بەرنامەی کاری خۆیان و ئەو ژنانەی دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی زیندانیانی نەخۆش دەستیان بە خەبات کردووە و لە هەفتەی ٨ی ئازاردا لە مەیدانەکان دەبن. ئامەد

ڕۆژنامەنوس زەینەب دورگوت کە ماوەی چوار ڕۆژ بوو دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شارۆچکەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، مامۆستایەکی ژن سوتاو گیانی لەدەستدا. ناوەندی هەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان چوارەمین راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی منداڵان لە عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، ژمارەی پێشێلکارییەکان دژی منداڵان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. ناوەندی هەواڵ

فیلمی "ئەلکاراس"ی دەرهێنەری ئیسپانی کارلا سیمۆن خەڵاتی ورچی زێڕینی لەفێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەرلین بەدەستهێنا، فیلمەکە باس لەخەباتی ڕۆژانەی گروپێک لەجووتیارانی بوکەڵەی ئیسپانی دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن دەکەونە ناو دابەشبوونی بوونەوە. ناوەندی هەواڵ

ئەمال موسا، وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەتەمەنەکانی تونس لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خێزانی جیهانی دیزی نۆیل کۆسترا سەبارەت بەهەوڵە هاوبەشەکان بۆ پشتیوانی خێزانەکان گفتوگۆیان کرد. تونس

لە کاتێکدا ژنانی گوندنشین لە بیهاری هندستان ناڕەزایەتییان دەربڕی لە مەزادکردنی کانەکانی لم، پۆلیس گازی فرمێسکڕیژی بەکارهێناو ژنانی کەلەپچە کرد. ناوەندی هەواڵ

لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ١٧ی شوباتدا تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان ڕاگەیەنداوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە لە ئێستادا دەسەڵات زیاتر گەندەڵ بووە و کێشەو قەیرانەکانی زیاتر قوڵ کردووەتەوە هەربۆیە وەک تەڤگەری ئازادی بەشێكن لە خەڵکی ناڕازایی. ناوەندی هەواڵ

لە ئیتالیا بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، نەریتی بەخشینی گوڵی میمۆسا هەیە بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە ژنان بکرێت، گوڵی میمۆسا لە ژاپۆنیش بەناوبانگە و بەرهەمەکانی تایبەت بە گوڵەکە لەو ڕۆژە جیهانییەدا دەفرۆشرێت و دەبەخشرێت. ناوەندی هەواڵ

هەلێکی کار بۆ دامەزراندنی ٣٠ ژن وەک شۆفیری شەمەندەفەر لە سعودیە ڕاگەیەندراو تا ئێستا ٢٨ هەزار ژن داواکاریان پێشکەشکردووە، ئەو داوا زۆرەی ژنان تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ژنان لە سعودیە دەیانەوێت بەشداری هەموو جۆرە کارێک بکەن. ناوەندی هەواڵ

هەفتەی ڕابردوو شاندی پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی شەنگال و کامپی مەخموریان کرد و لەوبارەیەوە ڕاپۆرتی چاودێری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی داعشیان بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، دەسەڵاتی ئاکەپە سیاسەتی جەنگ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبات، ئەم سیاسەتەش دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی.

بههۆكاری لێدوان و ئهو چالاكیانهی بەشداری تێدا کردووە، پەروین بوڵدان هاوسهرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گهلان "ههدهپه" به بانگهشهی ئهندامبوون له رێكخراو دۆسیهی لەسەر كرابوهوه و دانیشتنی دادگا لەوبارەیەوە بەردەوامی هەیە. ناوەندی هەواڵ

مەریەم یەعقوب، مامۆستای زانکۆ و خوێندکاری دکتۆرا لە سلێمانی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا. ناوەندی هەواڵ

کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری بەیاننامەیەکی خوێندەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدەکات کە دەبێت بەڕێوەبەری پەروەردە دەست لەکاربکێشێتەوە، هاوکات داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی ژنانیان کرد.

بە هاوکاری تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی، هێزەکانی ئاسایشی ژنانی ئێزدیی کۆبانێ و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژنێکی ئێزدی بەناوی ڕۆزا ئەمین بەرەکەت لە دەستی داعش ڕزگار کراو گەیشتەوە لای خێزانەکەی. شەنگال